ناو: جەوهەر
نازناو: جەوهەر مێرگەسۆری
ناوی باوک: محەمەد ئاغا
ساڵی لەدایکبوون: #1943#
ساڵی شەهیدبوون: #1975#
شوێنی لەدایکبوون: #مێرگەسۆر#
شوێنی شەهیدبوون: #خەلان#
ژیاننامە:
شەهید جەوهەر حەمەد ئاغا مێرگەسۆری، ساڵی 1943 لە مێرگەسۆر لە دایک بووە، تا پۆلی پێنجەمی ئامادەیی خوێندووە، لە بەر باری سیاسی ئەوکات خوێندنی بۆ تەواو نەکراوە.
لەگەڵ باوکی و براکانی سەنگەری خەبات و تێکۆشان و کوردایەتی یان هەڵبژارد، و لە ساڵی 1963 بوو بە پێشمەرگە.
لاوێکی بیرتیژ و ڕوناکبیر و خامە و دەستڕەنگین بوو.
نوسەرێکی بەتوانا بوو، تەکنیککارێکی لێهاتوو بوو،
بەر لە شەهیدکردنی لەلایەن سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلولەوە، ژمارەیەک دەستنووسی لە دوای خۆی بەجێ هێشتووە، چەند تابلۆیەکی جوان کە بەپەڕەموچی ڕەنگینی کێشابووی، وەک تابڵۆی (بوکا بێری) لەدوای خۆی بەجێیهێشتووه.
دەستنووسەکانی:
1. (بین السائل والمجیب) : چاودێری کردنی ئەو بەرنامەیە کە لەو کاتەدا لە ڕادیۆیBBC پێشکەش دەکرا، 120 لاپەڕەیە
2.یادداشتنامە: دەفتەرێکە لە 167 لاپەڕەیە، بریتیە لەیادداشتەکانی خۆی لە نێوان ساڵی 1975 - 1974
3.دیسان بەندیخانە: بەشێکە لە یاداشتە گیفانیەکانی خۆی لە لاپەڕە 13 وە کەلە 20 ئازار نووسیویەتی لە 22ئازار واتە یەک ڕۆژ بەر لە شەهیدکرنی کۆتایی دێت بە 11لاپەڕە باس لە تراژیدیایی ئەو سێ ڕۆژە دەکات بەر لە قەتل و عام کردنیان.
4. دەفتەری کەشکۆڵ: کە لە30لاپەڕە پێک هاتوە تەنها 20 لاپەڕەی لێ ماوە.
5. نانەوا : چیڕۆکێکی درێژە بەداخەوە کەوتۆتە دەست کەسێکی نەناسراو.
6.ڕۆمانی فرمێسک و برین.
چەندین دەستنووسی تری فەوتاون، بەهۆی ئەو کارەساتەی بەسەر بنەماڵەکەیان هاتووە.
22/23/3/1975 لەگەڵ باوک و براکانی و ئامۆزایەکی و خەڵۆ برادۆستی بە کۆمەڵ لەزیندانی ڕایات لەلایەن سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلولەوە قڕ و قەتل و عامیان تێ خرا، ، لەدوای خۆی ئەم مناڵانەی بەجێهێشتووە:
1.غاندی
2.ئەندێرا
3.پەیمان
4.پەرێز
5.کارۆخ[1]