یاداشتی جەوهەر حەمەد ئاغا مێرگەسۆری
دەستنووسی جەوهەر مێرگەسۆری
چۆمان
1975 - 1974
[1]
لەم یاداشتانەدا جەوهەر وەک کەسێکی ڕۆشنبیر دەردەکەوێ کە لێکدانەوەی بۆ ڕووداوەکان هەیە، زۆر بە جوانیش بەدوایاندا چووە.
لەو ڕووداوانەی کە زۆر بایەخی پێداوە، هێرشی تورکیایه بۆ سەر قوبرس لە ساڵی 1974.
هەروەها زۆر بایەخی داوە بە بەڕووداوێکی جیهانی وەک شەرمەزارییەکەی ۆتەرگێت و دەست لە کار کێشانەوەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمیکای ئەوکاتە: ڕیچارد نیکسۆن.