#تەپەی حەسەنلو# گردێکی مێژووی_شوێنەوارییە بە گەورەیی 250-280 مەتر و بەزری 20 مەتر، دەکەوێتە نێوان هەر دوو گوندی حەسەنلو و ئەمینلو لە #پارێزگای ئەزەربایجان#ی ڕۆژهەلاتی کوردستان.
ئەم گردە شوێنەوارییە بە دووریی نۆ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای شاری #نەغەدە# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە، شوێنەوارە دۆزراوەکانی ئەم گردە سەردەمی مێژووی بەردینی نوێ تا سەردەمی ئاسنی لەخۆ دەگرێ.
مێژووی ئەم گردە بۆ نزیکەی 1450-1600 ساڵ پێش زاین دەگەڕێتەوە و یەکەم کاری کنە و پشکنینی ئەم گردە لە ساڵی 1939 لە لایەن تیمێکی ناوخۆیی ئێرانی ئەنجامدرا، بەڵام دوو ساڵ دواتر واتا لە ساڵی 1941 زانایەکی بریتانیایی کاری کنە و پشکنین بۆ ئەم گردەی ئەنجامدا و چەند پارجە کەلوپەلی شوێنەوارییان دەست کەوت، بەڵام دۆزینەوە گرنگ و مێژووییەکای گردنی حەسەنلو بۆ ساڵی 1958 دەگەڕێتەوە کە لە لایەن تیمێکی هاوبەشی ئەمەریکی - ئێرانی بە سەرپەرشتی (ڕۆبەرت هنری دایسن) بەڕێوەچووە، کە بووەتە هۆی دۆزینەوەی بینا و پاشماوەکانی بینای سووتاو، هۆی سووتانی دیواری بیناکانی ئەم شوێنەوارەش بۆ ڕووداوێکی گەورەی ئاگرکەوتنەوە و وێرانبوون دەگەڕێتەوە کە لە ساڵی 800ی پێش زایین ڕووی داوە. لە گرنگترین شوێنەوارە دۆزراوەکانی تەپەی حەسەنلو دەتوانین ئاماژە بە)جامی زێڕینی حەسەنلو(بکەین. ڕەبەت 17 کم لە شاری سەردەشت دوورە، ئەم شارە بە خاڵی پێوەندی ماننا و ئورارتو و ئاشوور دادەنرێت. لە شوێنەوارە دۆزراوەکانی ئەم شارە شوێنەوارییە دەتوانین ئاماژە بە خشتی بۆیەکراوی نەخشێنراو بە وێنەی ئاژەڵ و خواوەندەکان و دۆزینەوەی گڵینەی تایبەت بەو سەردەمە لەڕووی نەخش و دیزاین بکەین.
بە گوتەی سەرچاوە فارسییەکان کاری کنە وپشکنینی شوێنەواری بۆ ئەم گردە تا ئێستا بە شێوازێکی زانستی و سەردەمیانە بەردەوامە، بەڵام ڕاپۆرت و بابەتە زانستییەکانی تۆمارکراو لە لایەن تی می ئەمریکی تا ئێستا بە شێوازێکی کراوە و ڕەسمی وەک کتێب یان پێرس کۆنفرانس بڵاونەبووەتەوە.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]