ناو: چەتۆ
ناوی باوک: محەمەد عەبدوکەریم
ساڵی لەدایکبوون: 1920
ڕۆژی گیران و ئەنفالکردن: #31-07-1983#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #بابسێڤا#ی شارەدێی #بارزان#ی شارۆچکەی #مێرگەسۆر# لە پارێزگای #هەولێر#.
شوێنی ئەنفالکردن: #قوشتەپە#
شوێنی کۆچی دوایی: پارێزگای موسەنا (میسان) -خوارووی ئێراق
ساڵی کۆچی دوایی: 1983
$ژیاننامە$
پێشمەرگەی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و هەڤاڵی بارزانی بووە، بۆ یەکێتیی سۆڤیەت.
چەتۆ بابسێڤی ساڵی 1920 لە گوندی بابسێڤای سەربە شارەدێی بارزان لە شارۆچکەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، ساڵی 1959 دوای گەڕانەوەی لە یەکێتی سۆڤیەت، بە فەرمانبەر لە ئیدارەی کشتوکاڵ دامەزرا، لە ڕێکەوتی 31 تەمووزی 1983 لە پڕۆسەی ئەنفالی بارزانییەکان لەلایەن ڕژێمی ئەو کاتەی ئێراق لە کۆمەڵگەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر لەگەڵ کوڕەکەی بەناوی ئەحمەد چەتۆ (1965-1983) شوێنبزر کراوە.
$خەباتنامە$
لە 23ی ئایاری 1947 یاوەریی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی کردووە بەرەو یەکێتی سۆڤیەت و لە شەڕی گەلی قتور و شەڕی پردی ماکۆ بەشدارییکردووە و دوای سەختی و ماندووبوونێکی زۆر، لە 18ی حوزەیرانی 1947 لە ڕووباری ئاراس کە دەکەوێتە سنووری نێوان ئێران و یەکێتی سۆڤیەت، بەرەو سۆڤیەت پەڕیوەتەوە. [1]