ناو: سەهاک - ئیسحاق
نازناو: سولتان سەهاک
ناوی باوک: شێخ عیسا بەرزنجی
ناوی دایک: خاتوون دایراک
ساڵی لەدایکبوون: 1276
ساڵی کۆچی دوایی: 1395
شوێنی لەدایکبوون: گوندی بەرزەنجە لە #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: #هەورامانی تەخت#
$ژیاننامە$
#سوڵتان سەهاک#، یان سوڵتان ئیسحاق ڕێکخەر و ڕێبەری ئایینی یارسان لە ساڵی (798 - 675 کۆچی قەمەری) 1276ی زایینی لە گوندی بەرزنجەی سەر بە شاری سلێمانی لەدایک بووە، ناوی دایکی خاتوون دایراک و باوکی شێخ عیسا بەرزنجی، سەرۆکی شێخەکانی #تەریقەتی قادری# بووە، کە خاوەن خانەقا و مورید بووە. سوڵتان سەهاک هەر لە منداڵییەوە لە خانەقا و تەکیە فێری زانست و دانش دەبێت و دواتر بۆ پەرەپێدان بەو زانستانەی فیری بووە و بۆ خوا ناسی ڕێگەی سەفەر دەگرێتە بەر و سەفەری ناوچە جیاوازەکان دەکات، هەروەها لە قوتابخانەکانی بەغدا و دیمەشق درێژە بە خوێندنەوە و فێکارییەکانی دەدات.
لە دوای کۆچی دوایی باوکی، دەروێشەکانی تەریقەتی قادری لە دەوری سەهاک کۆ دەبنەوە بۆ ئەوەی ڕێبەرایەتییان بکات، بەڵام لە لایەن براکانییەوە تووشی دژایەتی دەبێت، بۆیە لە گوندی بەرزنجە بەرەو #گوندی شێخان#ی هەورامان تەخت کۆچ دەکات و هەر لەوێ لە ساڵی 1395ی زایینی کۆچی دوایی دەکات و بە خاک دەسپێردرێت.
بارەگای سوڵتان سەهاک دەکەوێتە دامێنی کێوی #شاهۆ# لە ناوچەی هەورامانی تەخت و وەک قیبلەی پەیرەوانی ئایینی یارسان دەناسرێت. [1]