ناونیشانی بابەت: لەدایکبوونی منداڵی قەڵەو کە کێشی لە 4 کیلۆ زیاتر بێت ڕووبەڕووی ئەم مەترسییانە دەبێتەوە
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
1- لەدایکبوونی بە شێوەی نۆرماڵ ئەستەم ئەبێت بۆیە زۆربەی کات ئەبێتە نەشتەرگەری.
2- لەکاتی لەدایکبوونی بە شێوەی نۆرماڵ مەترسی دەرچوونی جومگەی شان (shoulder dystocia) و شکانی ئێسکی لای مل (clavicle) و شەلەلی دەستی کە پێی ئەوترێ شەلەلی ئیرب (Erbs palsy) .
3- دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن.
4- نەخۆشی دڵ وشەکرەو قەڵەوی لە داھاتوودا.
تێبینی: وەرگێڕانی زاراوە ئینگلیزی یەکان بۆکوردی ڕەنگە وەکوو پێویست نییە چونکە ھیچ سەرچاوەیەک نییە پشتی پێ ببەستم. بۆ ڕوون کردنەوەی زیاتر وێنەی ئەو مەترسیانە بڕوانە فایلی پەیوەندیدار. [1]