باخچەی عەشق
ئەسیری عەشقی شۆڕێکم لە خوێنمدا دێت و دەڕوا
لە مەستی عەشقی بێ بادە، بە گیان و دڵ دەکەم بڕوا
بە بێ ئاگا، لە حاڵی من، لەپڕ هاتە خەیاڵی من
لەگەڵ ڕۆحم کە تێکەڵ بوو بە ژینی ڕەنگ زوغاڵی من
چ سیحرێک بوو لە چاوانی کە تێم ئاڵا لە چەشنی مار
دڵ و هەستی وروژاندم بە بێ ئیزنی منی ئەغیار
بە جۆرێ وا مەستی کردم دەمی لاوی بە با بردم
کە ئەو ساتە بەسەرخۆشی دڵی کۆرپەی پویر کردم
هەتا ئێستەش منی بێدڵ لە دووری ئەو پەرێشانم
وەکوو باران لە بەهاردا لە گرمەی هەور بە گریانم.
دەڵێم بەڵکوو لەگەڵ دڵما سەدای شیعرێ بلاوێنێ
لە باخی دڵ، گوڵی عەشقی بەهاری شادی بڕوێنێ
#2019-04-16#
دەم: کات
پویر: تاڵان
دیوانی #پێکەنین بەتامی گریان#
هۆزانەوان #نەسرین تەنیا#
[1]