کۆمەڵکوژیی دۆڵی زیلان 003
زەینەلعابدین زنار
=KTML_Bold=شۆڕشی ئاگری؛ سەردەمی کۆمەڵکوژی=KTML_End=
شۆڕشی نەتەوەییی کورد لە ساڵی 1929 لە چیای ئاگری بە سەرکردایەتیی ژەنەراڵ #ئیحسان نووری پاشا# (1892-1976)، وردەوردە هێزی پەیدا کرد. ژەنەڕاڵ ئیحسان نووری پاشا لە ساڵی 1892 لە شاری بەدلیس لەدایک بووە. سەرەتا لە قوتابخانەی کوردی خوێندوویەتی، پاشان ئامادەیی لەشکریی عوسمانی و لە ساڵی 1910 ئەکادیمیای لەشکریی تەواوکردووە.
#شەڕڤان#انی کوردی ئەڤینداری ئازادی لە هەموو پارچەکانی وڵات دەستیان بە شۆڕش کرد و لە دەوری ڕێبەری کۆچکردووی شۆڕش، ئیحسان نووری پاشا کۆبوونەوە. پاشان بۆ پاراستنی سنووری چیا و بانگەوازی بەپەلە، پێویستی بە سواری زۆر هەبوو. بەڵام شۆڕش ئەسپی زۆری نەبوو. سەردار ئیحسان نووری پاشا، فەرزەندە بەگی حەسەنیی (...؟ -1939) بە 60 سوارەوە بۆ دابینکردنی ئەسپ ڕەوانەی عەشیرەتەکان کرد. هەر گوندێکی ناوچەکە چەند ئەسپێکی بە شۆڕش بەخشی.
دوای ئەوە دەنگی سم و حیلکەی ئەسپەکان زۆر بەخێرایی گەیشتە ئەنقەرا. فەرماندەی سەربازیی تورک لە ڕۆژهەڵات دوو فەوجە سواری نارد بۆ ئەوەی بەرەو ڕووی فەرزەندە بەگ ببنەوە. هەردوو فەوجەکە چوونە ئەو ناوچانەی کە ئەسپەکانی تێدا کۆکرابوونەوە. فەوجێک لە بەردەم دۆڵی زیلان، کاتێک بەرەو ڕووی فەرزندە بووەوە، ڕێگایەکی بۆ شەڕکردن لەگەڵیدا نەدۆزییەوە، چونکە سەربازانی تورکیا دەیانزانی فەرزەندە پاڵەوانێکی جەنگاوەرە. ئەمجار سەربازەکان لە دوورەوە بەدوایدا ڕۆیشتن تا فەوجەکەی تر گەیشتە ئەوێ. بەڵام فەرزەندە ئەو هەواڵەی بیست و نەیویست لە هەر دوو لا شەڕ بکات. فەرزەندە ئەو ئەسپانەی کە کۆیان کردبووەوە بە دە سوار سپارد و ئەوان ئەو ئەسپانەیان بردە ئاگری و لەگەڵ پەنجا سواردا هێرشیان کردە سەر فەوجەکەی تورکیا لە نزیک خۆیان.
هێرشی فەرزەندە بەگ بەخێرایی دەستی پێ کرد. جەنگاوەرەکانی بەدوایدا ڕۆیشتن و فەوجەکەی تورکیایان گەمارۆ دا و سەربازێکی زۆریشیان لە ئەسپەکانیان خستە خوارەوە. دوای ماوەیەک سەربازە تورکەکان هەڵاتن، زۆرێکیان بە دیل گیران و تەرمی زۆرێکیشیان لەسەر زەوی کەوتبوون. سەربازانی تورکیا پێشتر ئەو شەڕە سەیرەیان نەبینیبوو و نەیانتوانی خۆیان لە شەڕڤانانی کورد بپارێزن. فەرزەندە و جەنگاوەرەکانی دەستیان بەسەر چەندین ئەسپی سەربازانی تورکیادا گرت و ڕەوانەی ئاگرییان کرد. بەڵام ئەسپی سەربازەکانی تورکیا بەقەد هیی کورد خێرا نەبوون.
لە ماوەی یەک کاتژمێر شەڕدا، مەیدانەکە پڕ بوو لە تەرمی سەربازەکان، بەشێکی زۆر لە ئەسپ و تفەنگەکانیان کەوتنە دەستی شەڕڤانانی کورد. کاتێک فەوجەکەی تر گەیشتە بەرەکانی شەڕ، جگە لە فەرزەندە و سوارەکانی، کەسیان نەبینی. لە چاونوقاندنێکدا فەرزەندە گەیشتە سەریان و زۆرێکیان لە ئەسپەکانیانەوە فڕێ درانە خوارەوە. لەو شەڕەدا سەربازانی تورکیا تفەنگیان نەتەقاند و ئەوانەی کوژران و ئەوانەی هەڵهاتن، ئەسپ و تفەنگێکی زۆریان بۆ شەڕڤانانی کورد بەجێ هێشت. بەگوێرەی هەندێک سەرچاوە، ژمارەی ئەو سەربازانەی تورکیا لەو ڕۆژەدا کوژراون، 250 سەرباز بووە، بەڵام تەنیا سێ شەڕڤانی کورد بریندار بوون. بە دڵنیاییەوە 50 سوارچاکی کورد کە دوو فەوجەکەی تورکی تێکشکاند و 250 کەسیان کوشت، سەرکەوتنێکی گەورەیان تۆمار کرد.
دوای کۆتاییهاتنی شەڕ، فەرزەندە ئەسپ و تفەنگی سەربازە مردووەکانی کۆکردەوە و چووە چیای ئاگری. چوار پێنج ڕۆژ دوای ئەو شەڕە، ژەنەڕاڵەکانی دوو فەوجەکەی تورکیا نەیانتوانی سەربازەکانیان کە هەڵاتبوون کۆ بکەنەوە. ئەمجار دوای ئەو خەسارە گەورەیەی کە تووشی بوون، پێیان عەیب و سەخت بوو کە بڵێن فەرزەندە بە 50 سوارەوە زریانی هێنایە سەرمان. ئەمجار فەرماندەکانی هەردوو فەوجەکە ڕاپۆرتی شکستهێنانیان بۆ سەرۆکی دەوڵەت نارد و ڕایانگەیاند: هەموو هۆزەکانی دۆڵی زیلان هاوکاریی فەرزەندەیان کردووە، بۆیە زۆرێک لە سەربازەکانمان کوژراون.
لەو کاتەدا تورکیا بڕیاری دا دیدارێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیحسان نووری پاشا ئەنجام بدات. بەڵام بەبێ ئەنجامیش مایەوە. لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتە، حکوومەتی تورکیا بڕیاری وێرانکردنی 200 گوندی ناوچەی دۆڵی زیلانی دا. ئەمە هۆکاری یەکەم بوو کە دەوڵەتی کەمالیستی، دە کۆمەڵکوژیی لە ناوچەی دۆڵی زیلان ئەنجام دا.
09-04-1928 لێبووردنی بۆ ئازادیخوازانی چیای ئاگری دەرکرد. بەڵام سڵێمان نەزیف لە وتاری خۆیدا وتی: هەر کەسێک چەکی هەبێت، پێویستە سەری ببڕدرێت. لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی مستەفا کەماڵ (ئەتاتورک)، سەرۆکی ئەرکانی سوپای چاکماک و پشکنەری گشتیی یەکەم ئیبراهیم تالی (ئۆنگۆرن) ئامادەبوون و بڕیارنامەی یاسای 29-01-1929 بە ژمارە 8692 دەرچوو. لە مانگی حوزەیراندا جموجووڵێکی سەربازییان بۆ شۆڕشی ئاگری دەست پێ کرد. ئەنجوومەنی وەزیران لە 07-01-1930 بڕیاری دا ئەو گوندانەی ناوچەی نێوان کۆپ و شهلی کە شەڕڤانان تێیدا دەمانەوە، پاک بکەنەوە و ئەو شوێنانە کە یارمەتیی شۆڕش دەکەن، نەهێڵن.
سەبارەت بە ڕووخاندنی شۆڕشی نەتەوەییی کورد، ئیحسان نووری پاشا وەهای وتووە:
-ئێمەی کورد خاوەن ڕێکخستنێکی بنەڕەتی نەبووین.
-ژمارەی سەربازانی تورکیا زۆر زیادی کرد.
-لە سوپای تورکیادا دیسیپلین هەبوو.
-تورکەکان لە ئێران و یەکییەتیی سۆڤییەت هاوکارییان وەرگرت.
-ڕێگاکان بەڕووماندا داخرابوون و لە ناوچەکانی ترەوە هاوکاریمان بۆ نەدەهات.[1]