یەکێتی موایتای ئێراق لە شاری بەسرەی خواروی ئێراق و بە بەشداری یانەکانی سەر بە یەکێتییەکەی، پاڵەوانێتی پاڵاوتنی ئێراقی ئەنجام دا.
لەو پاڵەوانێتییەدا، تیمی موایتایی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە پێنج یاریزانەوە بەشداری کردوو توانیان لەسەر ئاستی تاک نازناوی پاڵەوانێتییەکە بەدەست بهێنن و هەروەک لەسەر ئاستی تیم جامی سێیەمیان گەڕاندەوە شاری #سلێمانی#.
سەبارەت بە ئەنجام و دەست کەوتەکانیان، (بەرهەم محەمەد) ڕاهێنەری تیمی موایتایی یانەی وەرزشی پێشمەرگە وتی، بە کەمترین یاریزان بەشداریمان کردوو زۆرترین ئەنجامان بەدەست هێنا.
ناوبراو بۆ پێشمەرگە سپۆرت ڕونکردنەوەی زیاتری داو وتی، ئەم پاڵەوانێتییە یەکێک بوو لە بەهێزترینەکان کە زۆرترین یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق تێیدا ڕکابەر بوون، هەروەک وتیشی خۆشبەختانە و لە دوای پیشان دانی ئاستێکی بەرز بە پێنج یاریزانەوە توانیمان پلەی سێیەم لەسەر ئاستی تیم بەدەست بهێنین و هەرچی لە بەهێزترین ڕکابەری و لەسەر ئاست تاک بوو نازناو ئاڵتونمان بۆ یانەکەمان گەڕاندەوە، بەرهەم ئەوەشی ئاشکرا کرد کە (بەهمەن محەمەد) نازناوی پێشکەوتوانی لە کێشی 63 کغم لە دوای پێنج سەرکەوتنی بەهێز بەدەست هێناوە و هەروەک (منزر عەلی) دووەم بووە لە کێشی 51 کغم و پلەی سێیەمیش بۆ (ڕێبەر شەفیق) بووە لە کێشی 54 کغم دا.[1]