ساڵی (1966) لەدایکبووه. دبلۆمی لە زانیاری سوپادا بەدەستهێناوە و ئێستا خوێندکاری کۆلێژی یاسایە و چەندین پۆستی سەربازی وەرگرتووە، ساڵی (1985) پەیوەندی بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە کردووه، پاشان ساڵی (2003) جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی موسڵ بووە و ساڵی (2005) لێپرسراوی مەڵبەندی (18)ی خەباتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە. دواتر لە 29-08-2007 دا پۆستی بەرپرسی مەڵبەندی (7)ی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی وەرگرتووە.