لە زمانی خۆیەوە:
1964حیزبی دێموکڕاتی کورد لە سوریە بە سەرۆکایەتی عوسمان سەبری تەنیا حیزبی ڕۆژئاوای کوردستان بوو. بەرپرسی تەنزیمی ناوچەی دەمشق و بەیروت بووم. 1969 ئەز و عوسمان سەبری لە حیزب هاتینە دەر و لە 1967 پشتێنەی عەڕەبی دەستی پێکرد. لە 1968 کۆنفڕانسێک چێ بوو، ئەز بەشدار بووم لە شاری عامودا. لەو کۆنفڕانسە عوسمان سەبری گۆت، سوریە نابێ گەنمێ پشتێنەی عەڕەبی بۆ خۆ وەربگرێ. سەلاح بەدرەدین دژ بە عوسمان سەبری وەستا و لە گەڵ سیاسەتی سوریە بوو. ئەو کات دوژمنی بارزانی بوو، ئێستاش دۆستی مەسعو بارزانییە. ئەز نازانم ئەوە چی بوو. ساڵی 1961 تێکەڵ بە سیاسەت دەبم. لە ساڵی شەست و یەک هەتا شەستا و چوار لە دەمیشق کۆمەڵەی کوردی بۆ ئیستقلال و ئازادیمان دروست کرد و ئەز سەرۆکی ئەڤ کۆمەڵە بووم. لە 1964 لە گەڵ عوسمان سەبری ئیتفاق کرد بۆ تواندنەوەی کۆمەڵە لە نێو حیزبی دێموکڕاتی کورد لە سوریەدا.
1969 و 1970 پاش دتینی مامۆستا #جەمال نەبەز# بوم بە #کاژیک# (کۆمەڵەی ئازادی ژیانەوە و یەکیەتی کورد)
1975 لە ساڵی هەرەس خۆی هەڵپەسارد و کارەکانی ڕاگرت. ئەندامی سەرکردایەتی کاژیک بووم و بەرپرسیاری یەکەم لە ڕۆژئاوای کوردستان
1976 ژمارەیەک کادری کاژیک #پاسۆک#یان دامەزراند. (پارتی سۆسیالیستی کورد) ئەز ئەندامی مەکتەب سیاسیی بووم هەتا ساڵی 1984
هاتم بۆ ئوروپا و قەناعەتم چێ بوو، کە هیچ حیزبێک ناتوانێ بە تەنیا کورد و کوردستان ئازاد بکا و بیروباوەڕی کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان وەک چەترێکی نەتەوەی هاتە ئاراوە. کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان 1985 دامەزروە، بەڵام ساڵی 1989 یەکەم کۆنگرەی گرت. بەڕێز، عەزیز عەقراوی وەک سەرۆکی کۆنگرە هەڵبژێردرا. کۆنگرەی دووهەم ساڵی 1991 گیرا و ئەز بە سەرۆکی کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان هەڵبژێردرام. کۆنگرەی سێهەم سێهەم 1996، کۆنگرەی 4 1998، کۆنگرەی پێنج 2005 و کۆنگرەی شەش.