مۆفەق حەسەن ئەحمەد (لە زاری خۆیانەوە)
ناسراوم بە (مۆفەق میراودەلی)لە شارۆچکەی پشدەر و لە ئۆردوگای زۆرەملێی پێماڵک ساڵی (1979)هاتوومەتە دنیا،
دەرچووی زانکۆی سەڵاحەددینم ساڵی (2005)، مامۆستا ئامادەیی #قەڵادزێ# ی تێکەڵاوم، هەر لە منداڵییەوە تێکەڵی دنیای خوێندنەوە بووم، یەکەم پەرتووک خوێندمەوە ڕۆمانی (دایک)ی ماکسیم گۆڕکێ بوو.
لە بواری ڕۆژنامەوانی و نووسین و توێژینەوە بابەتم بڵاوکردووەتەوە، بەتایبەت مێژووی زارەکی (تاریخ شفهی) گواستنەوەی بۆ مێژووی نووسراو، بەشداری کۆڕو کۆبوونەوە و چالاکییە ڕۆشنبیری و نیشتمانییەکانم کردووە، لە ڕێکەوتی (05-03-1998) خوێندکاری پۆلی سێیەمی ناوەندیی بووم، وتارێکم نووسی بوو لە بارەی ڕاپەڕین لە خوێندنگە خوێندمەوە، ساڵی (2003)یەکەم بابەتی ڕۆژنامەوانیم بڵاوکردەوە، بە پێی توانا حەزم لە پاراستن و ئەرشیفکردنی مێژووی کوردە، بەهەموو لایەنە ڕۆشنبیری و سیاسی و سەربازی و نەهامەتی و فۆکلۆرییەکانییەوە، تا ئێستا (15)پەرتووکم چاپکردووە.
هەندێک لە بەرهەمی چاپکراوم:
1-عەشیرەتی میراودەلی، مێژوو، چاپی یەکەم، دەزگای چاپ و پەخشی حەمدی، #سلێمانی#، 2011، ل213، قەبارە: 17×23، (لەسەر ئەرکی عەلی هەمزە باپیر چاپکراوە).
2-ئینسایکلۆپیدیای شەهیدانی قەڵادزێ، مێژوو، چاپی یەکەم، چاپخانەی پیرەمێرد، سلێمانی، 2012، ل78، قەبارە: 16×22، (لەسەر ئەرکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان -سلێمانی چاپکراوە).
3-پشدەر لە هەگبەی مێژوودا، مێژوو، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕوون، سلێمانی، 2012، ل88، قەبارە: 16×22.5.
4-بیبلۆگرافیای جینۆسایدی کورد، مێژوو، چاپی یەکەم، چاپخانەی کەمال، ئازاری 2013، ل578، قەبارە: 17×24,5، (لەسەر ئەرکی د.تەها ڕەسوڵ چاپکراوە).
5-ڕاگواستنی شارۆچکەی پشدەر کۆتایی ئەنفال (1977-1989)، مێژوو، چاپی یەکەم، سلێمانی، 2013، ل101، قەبارە: 17,5×24.5، چاپی دووەم، چاپخانەی کەمال، ساڵی 2013، ل104، قەبارە: 17,5×24.5، (دوو جار چاپکراوە)، چاپی یەکەم لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان -سلێمانی، لەسەر ئەرکی د.تەها ڕەسوڵ، چاپی دووەم لەسەر ئەرکی خۆم.
6-پێڕستی هەردوو گۆڤاری ئابووری و ئابووری سیاسی، ڕۆژنامەوانی، چاپی یەکەم، چاپخانەی کەمال، سلێمانی، 2013، ل126، قەبارە: 17×24.5، (لەسەر ئەرکی سەندیکای ئابووریناسی کوردستان چاپکراوە).
7-شەهیدانی پشدەر لە جەنگی تیرۆرستانی #داعش#دا، مێژوو، چاپی یەکەم، چاپخانەی کەمال، سلێمانی، 2015، ل103، قەبارە: 17×24. (لەسەر ئەرکی بەڕێز پەروین بابەکر حەمەئاغا)چاپکراوە.
8-کارەسات و ڕاپەڕینی قەڵادزێ لە ڕۆژنامەگەری کوردیدا (24/4/1974)و (24/4/1982)، ڕۆژنامەوانی، چاپی یەکەم، چاپخانەی کەمال، سلێمانی، 2015، ل87 قەبارە: 17×24. (لەسەر ئەرکی بەڕێز پەروین بابەکر حەمەئاغا)چاپکراوە.
-چەند پەرتووکێکی دیکەم ئامادەی چاپکردنن.[1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/mofaq.mirawdali88=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: مۆفەق میراودەلی=KTML_Link_Facebook_End=