چۆن بەفرگرە کاردەکات؟
بنەمای بنەڕەتیی ساردکردن سادەیە.
تەنها دەپەڕبوونی شلە ساردەکەیە بەشێوەیەکی بەردەوام بەدەوری ئەو تەنەدا کە دەبێت سارد ببێت.
ئەمە گەرمی لە شتەکەوە وەردەگرێت.
تەواوی تەکنەلۆجیای ساردکردن بەمشیوەیەیە:
چۆن بەشێوەیەکی بەردەوام شلەیەکی سارد بەرهەم دێنیت.
ئێمە چۆنیەتی بەدەست هێنانی ئەمە دەبینین لەم ڤیدیۆیەدا.
ئەمە ئەو شتانەی ناو بەفرگرەیەکە.
دڵی ئەم سیستەمە ئامرازێکی سادەیە پێی دەوترێت ئامرازی تاساندن.
شلەی سارد بەرهەم دێت بە یارمەتیی ئەم دیاردەیە.
لەم حاڵەتەدا، ئامرازی تاساندن بریتیە لە بۆریێکی مویی واتە باریکە بۆ کاراکردنی کرداری تاساندن وە بۆئەوەی ساردکەرەوەکە ببێت بە شلەیەکی پەستان بەرز.
ئامراز تاساندن و ڕێگریکردن لە ڕۆیشتنەکە دەبێتەهۆی کەمبونەوەیەکی زۆر گەورەی پەستانەکە.
بەهۆی دابەزینی پەستانەکەوە، خاڵی کوڵانی ساردکەرەوەکە دادەبەزێت وە دەست دەکات هەڵم بوون. گەرمی پێویست بۆ بەهەڵمبوون لەناو ساردکەرەوە دێت.
واتە پلەی گەرمی دادەبەزێت.
ئەگەر تۆ پلەی گەرمی ئامرازی تاساندنەکە بپشکنیت، تۆ دەتوانیت تێبینی ئەم دابەزینە بکەیت.
قۆناغی داهاتوو سادە تەنها تێپەڕبوونی ئەم شلە ساردەیە بەسەر ئەو شوێنەدا کە تۆ پێویستە گەرمیەکەی بمژیت.
لەماوەی کردار هەڵمژینی گەرمیەکەدا، ساردکەرەوەکە بە ڕێژەیەک نوێ دەگۆڕتەوە بۆ هەڵمی تەواو.
واتە ئێمە ساردکردنەوایەکی پێویستمان بەرهەم هێنا.
ئێمە دەتوانین ئەم کردارە دووبارە بکەینەوە.
واتە هەنگاوی یەکەم، با ئێمە بە پەستانەکە بەرز بکەینەوە.
پەستێنەرەکە واتە کۆمپرێسەرەکە دابیندەکەین بۆ ئەم مەبەستە.
پەستێنەرەکە پەستانەکە بەرز دەکاتەوە بۆ بەهای سەرەتای.
بەڵام لەکاتی پەستاندنی گازەکەدا لەگەڵ بەرزکردنەوەی پەستاندا، هەروەها پلەی گەرمیش بەرز دەکاتەوە.
ئەوە خۆی لێ دەربازناکرێت.
ئێستا ساردکەرەوەکە هەڵمێکی پەستان بەرزە، بۆ گۆڕینی بۆ دۆخی شلی، ئێمە ئاڵوگۆڕیێکی تری گەرمی دابیین دەکەین.
ئەم ئاڵوگۆڕی گەرمیە (heat exchanger)ە لەدەرەوەی بەفرگرە بەسراوە.
واتە ئەوە گەرمی بەرەڵا دەکات بۆ دەوروپشتی بەفرگرەکە.
هەڵمەکە دەستدەکات بە چڕبوونەوە بۆ شلە و پلەی گەرمی بەرەوخوار دێت بۆ ئاستی ئاسایی.
واتە ساردکەرەوەکە دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی سەرەتایی، شلەیەکی پەستان بەرز.
ئێمە دەتوانین ئەم سووڕە چەندین جار دووبارە بکەینەوە.
ئەم سووڕە ناسراوە بە سووڕی پەستوتنی هەڵم.
تۆ دەتوانیت زیاتر وردەکاری پێکهاتەی بەفرگرە لێرەدا تێبینی بکەیت.
بۆ زیادکردنی گواستنەوەی گەرمی هەردوو هەڵمێنەر واتە (evaporator) وە خەستکەرەوە واتە (condenser) پەڕەکە هەیە بەستراون پێیانەوە. کاتێک هەلمێنەرەکە واتە (evaporator)ەکە هەوایەکەی چواردەوری سارد دەکاتەوە. ئاوەکە دەست بە چڕبوونەوە دەکات و لەسەری سەهۆڵ پێک دێنێت.
زوو لادانی سەهۆڵەکە پێویستی بە زیادکردنی گواستنەوەی گەرمی هەیە.
جگە لەوەی پەستێنەری بەرزکردنەوەی پەستان یارمەتی ڕۆیشتن دەهێڵێتەوە لە سووڕی ساردکەرەوەکەدا.
عادەتەن پەستێنەورەکە باش داخراوە و مۆرکراوە و خراوەتەناو قەباغێکی داخراو.
لەکاتی پەستاوتنی گازدا، بڕی زۆر گەورەی توانای هاوردە پێویست دەبێت بۆ ئەم کردارە.
هاوکێشەیەکی وزەی سادە لەم سیستەمەدا هەیە، ئەم پەیوەندیەیە.
چوستی سیستەمی ساردکردن دەتوانێت پێناسە بکرێت بەم شێوەیە:
چوستی = (توانای بەرهەمهاتوو) \ (توانای بەکارهاتوو)
https://youtu.be/h5wQoA15OnQ
شوێن و کات: نەزانراو