• ئەندازیاری شارەوانییە. دیپلۆم، ماستەر و دکتۆرا لە مێژووی ئەندازیاری
• پسپۆڕی مێژووی تەلارسازییە
• لە سەرەتای هەشتاکانەوە کاری لە ڕاگەیاندنی پارتە کوردستانییەکانی ڕۆژئاوادا کردووە
• سەرنوسەری گۆڤاری حیواری کوردی – عەرەبی کە لە قامیشلۆ بە زمانی عەرەبی لە 1993وە دەردەچێت
• چەندین وتار و لێکۆڵینەوەی دەربارەی سیاسەت و مێژووی کوردستان بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی بڵاوکردووەتەوە
• کتێبی چاپکراو:
1. رۆڵی سیاسی کوردەکانی سوریا تا ساڵی 2012 – سەنتەری لێکۆڵینەوەی قەتەر – بەیروت - 2013
2. رۆڵی سیاسی بنەماڵەی ئیبراهیم پاشای مللی – سەنتەری ئاشتی – سلێمانی - 2012
3. مێژووی گوندەکانی باکووری سوریا – وەزارەتی ڕۆشنبیری لە سوریا – دیمەشق – 2002
4. جۆرەکانی خانوبەرەی گڵین لە دەڤەری میزوپۆتامیا – دەستەی پەڕتووکە زانستییەکان – دیمەشق - 2010