کۆنگرەی هەشت لە 2ی ڕێبەندانی 1366(1988) شاری سولەیمانی
هەر چەند بەدەنەی حیزب ئاگاداری یەکی ئەوتۆی نەبوو لە باس و خواەکانی نێو کۆمیتەی ناوەندی، بەڵام کۆنگرەی هەشت دیاربوو کە کێشە لە نێو ڕێبەرایەتیی حیزب دا هەیە و تا ڕادەیەک جیناح بەندی یەکان دیار بوون.
ئەو ەبوو ئامادەگی کراو کۆنگرە نیزیک دەبووەوە، دەرکەوت کە کاک دوکتۆر قاسملوو و کاک دوکتۆر شەڕەفکەندی بە هاوکاریی بەشێک لە ئەندامانی ڕێبەری دە هەوڵی ئەوەدان کە لیستێک بدەن بۆ کۆمیتەی ناوەندی کە بە لیستی "فیکس" ناوی دەرکرد.
بەرلە کۆنگرە باسی ئەو لیستە لە لایەن مۆخالیفانی شێوەی هەڵبژاردنی لیستی فیکس کێشرایە نێو کۆنفرانسەکان و سەف بەندییەکان ڕۆژ لە گەل ڕۆژ دەردەکەوتن.
کە کۆنگرە دەست پێدەکا و کاردەگاتە شێوەی هەڵبژاردن، باسەکان توندتر و جیناح بەندییەکان دیارتر دەبن.
سەرەنجام دوای باس و جەدەلێکی زۆر، ئەو شێوە هەڵبژاردنە دەکەوێتەوە دەنگدان لە کۆنگرە دا کە، 91 موافیق و 90 موخالیف، ئەوجار شیوەی هەڵبژاردن بە لیست پەسند دەکرێ.
موخالیفان حازر نابن ناویان لەو لیستەیە دا بێ و خۆیان دەکشێننەوە. بەلام لە گەل شەرعیەت و هەموو بڕیارەکانی کۆنگرە موافییق دەبن.
لە کۆنگرەی هەشت دا بڕیارێکی جێی سرنج نەبوو و تەنیا زۆرتر تەئکید لە سەر ڕێبازی حیزب و شێوەی خەباتەی کردبوو.
تەنیا دوو خاڵی گرینگ کە لە کۆنگرەی هەشت چوونە نێو بەرنامە و ئەساسنامەی حیزب، جیای دین لە دەوڵەت، و درێژ کردنی مەودای نیوان کۆنگرەکانی حیزب لە دوو سالەوە بۆ 3 ساڵ.
هەڵبژاردنی ڕێبەریەک کە تا ڕادەیەکی بەرچاو نوێ بوو، زۆرینەی کادری دێرینی ڕیبەری لە کۆمیتەی ناوەندیی تازە دا نەبوون و دوکتۆر قاسملوو بۆ جاری حەوتەم و بە داخەوە دواین جار بە سکرتێری گشتیی حیزب هەڵبژێردرایەوە.
دوو مانگ دوای کۆنگرەی هەشت، هەر وەک چاوەروانیش دەکرا، ئەو بەشە لە کادری پێشووی ڕێبەری و ژمارەیەکی چەند سەد کەسی لە کادرو پێشمەرگە لە 1 ی خاکەلیوەی ساڵی 1367 دا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک جیابوونەوەی خۆیان ڕاگەیاند ولە ژێر ناوی : حدکا. ڕێبەرایەتیی شۆڕشگێر دا خۆیان پێناسە کرد کە بەداخەوە هەڵگرتنی ئەو ناو هێمایانە بوون ەب هۆی بڕیارێکی توندی ڕێبەرایەتیی حیزب کە شەڕی نێوخۆیی لێکەوتەوە.
ئەوەش زیاد بکەین کە ئەو هاوڕێیانە چ بەرلە جیابوونەوە و چ دوای جیابوونەوەکە، پەنایان بۆ سازمانی موجاهیدین برد کە نەیارێکی سەرسەختی حیزب و دوکتۆر قاسملوو بە تایبەتی بوون.