ساڵەح عەزدین فارس ناسراو بە ساڵەح هەلاج, ساڵی 1954 لە گوندی عەلیانی سەر بە ناوچەی #گەرمیان# لە باشووری کوردستان لە دایک بووە.
تا پۆلی سێی سەرەتایی لە قوتابخانە خوێندووە.
سەرتای ساڵی 1971 ئاشنای گروپی شیعری #کفری# بووم و دەستی داوەتە شیعر نووسین.
ساڵی 1973 بۆ ماوەی 18 مانگ دوورخراوەتەوە بۆ پارێزگای بەسرە.
ساڵی(1980) بووە بە پێشمەرگە لە هەرێمی پێنجی قەرەداغ,, ساڵی 1987 لە گوندی (کانی عوبێد)ی گەرمیان بە فڕۆکەی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو دایکی و برایەکی بە ناوی کامەران شەهید دەبن, ساڵی 1988 لە شاڵاوی نەگریسی بەناو ئەنفال حەوت جگەرگۆشه و هاوسەرەکەی بێ سەروشوێن دەکرێن, هەر لە و تاوانە زیاتر لە (450) پارچە شێعری کورت و درێژی لەگەڵ کۆمەڵێ دەست نووسی کلتوری و فۆلکلۆری ناوکوردەواری کە ساڵانێک کۆی کردبوونەوە لەگەڵ کتێبخانەکەیدا تیاچوون, بەڵام خۆشەویستی بۆ وشەی جوانی کوردەواری هیچ کۆسپێک چۆکی پێدا نەداوە.
ئەم بەرهەمانەی چاپ و بڵاوکردۆتەوە.
1. لێک دابڕان. کۆمەڵە شیعر. 2008.
2. بۆنی کەنێرەی سیروان دێ کۆمەڵە شیعر. 2010.
3. گوڵبژێرێک لە شیعرو شاعیرانی گەرمیان, کۆمەڵەی ڕوناکبیری و کۆمەڵایەتی #کەرکووک# 2008.
4. دیوانی (عەبداڵ داودی)بەهاوکاری هەردەوێل کاکەیی دەزگای ئاراس 2009.
5. پیاوێک گره و لە نەمری دەباتەوە. کۆمەڵەی ڕوناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک 2010.
6. پەیکی خەمەکانی ئێوەم, شیعری ژنەشاعیری گەرمیانی نەمام عەبدوڵڵا 2009.
7. دیوانی فەقی سمایلی زەنگەنە 2010.
8. چەردەیەکی مێژووی دەڤەری گەرمیان 2011.
9. ئەلبوومی گەرمیان. کۆمەڵەی ڕوناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک 2011
10. . کۆچی باڵندەکان, کۆمەڵە شیعر 2012
11. مێژووی شیعر و شاعیرانی گەرمیان ژمارەی سپاردن لە کتێبخانەگشتییەکانی #سلێمانی#.
(1778) ساڵی 2013 چاپخانەی گەنج سلێمانی.
12. پەیامێک بۆ لای خوا. کۆمەڵە شیعری جیهانی بە پێن زمان، کوردی، عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی، تورکی. بە هاوبەشی مامۆستا ئەحمەد مەحەمەد قادر، خالدە مەجید. بە ژمارەی سپاردن (211) ساڵی 2015
ئەم بەرهەمانەم ئامادەی چاپە.
1- کۆبەرهەمی شاکە و خان مەنسوور.
2- عەبدوڵڵا حەسەنی میکایەڵی و شیعرەکانی.
3- ڕووبارێک ئاوی تینوو 500 لاپەڕەی نیو ar شیعر.
4- کەفارەتی وشە 500 لاپەڕەی نیar شیعر.
5. زیاتر لە دووسەد 500 بابەتی ڕۆژنامەوانی لە زۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاوکردۆتەوە.
هەندێک لە شیعرەکانم وەرگێڕاونەتە زمانەکانی.
1. عەربی. لەلاین دکتۆر بەهرۆز جاف و مامۆستا قەیس قەرەداغی. م/ نەجم باجەڵان.
2. فارسی. مامۆستا عوسمانی خاتوونی. پەروین هەورامی.
3. تورکی. دکتۆر نەجیب وەهاب.
4. ئینگلیزی. diana wilkinson بە هاوکاری کاک ڕەوەز مەحەمەد.