$باکووری کوردستان$
- #هەپەگە# ڕایگەیاند: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکرامۆ و شەهید نالین مووشدا، دوێنێ کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ هێزەکانمان دژی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا لە دەوروبەری #جولەمێرگ#، لەو چالاکییەدا سەربازێکی تورک کوژرا.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە یازدەیەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی مۆسیقای جەوان کە لە شاری تارانی پایتەختی ئێران سازکرا، هونەرمەندانی شاری #بۆکان#-ی خۆرهەڵاتی کوردستان ئاستێکی بەرچاویان تۆمارکرد و پێنج پلەی یەکەمینی چالاکیەکانی فێستیڤاڵەکەیان مسۆگەرکرد.[4]
$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی سنووری باکوور و باشووری کوردستانیان کرد و لە ئەنجامدا 7 هاونیشتمانی لە گوندێکی سەر بە شارەدێی #شیلادزێ#ی سەر به شارۆچکەی #ئامێدی# گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بێسەروشوێنە.[2]
- #مەسعود بارزانی# سەردانی #سلێمانی#ی کرد و لەگەڵ #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد# و #فوئاد مەعسوم# و #کۆسرەت ڕەسوڵ# کۆبووە و پرسی #ڕیفراندۆم#یان تاووتۆکرد.[1]
- مەسعود بارزانی لە یاریگای سلێمانی وتارێکی لەنێو دەیان هەزار هەواداری بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم دا.[1]
- وتەبێژی حکومەتی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، کریملن پشتیوانی یەکپارچەیی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، دەشڵێت له ئێستادا نایانەوێت قسە لەسەر ئەوه بکەن ئایا ئەنجامی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان قبووڵدەکەن یاخود نا.[1]
- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت شاری سلێمانی هەمیشە پێشەنگ بووە لە ڕاپەرین و بەرخۆدان و قبوڵی ناکەن دوژمن سوکایەتی بە هیچ ڕەمزێکی نەتەوەیی بکات وتیشی: خۆزگە ئێستا جەنابی #مام جەلال# تەندروستی ڕێگەی بدایە، پێکەوە ئەم ئەرکەمان هەڵگرتایە.[4]
- 33 پەرلەمانتاری ئەوروپی لە ڕاگەیێندراوێکدا پشتگیری خۆیان بۆ گشتپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکەن، تەنیا جەخت لە یەکێتیی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق نەکرێت و ڕێز لە خواستی کورد بگرن.[2]
- بە بۆنەی 26هەمین ساڵیادی دامەزراندنی سەنتەری گەنجان لە پارێزگای #هەڵەبجە# فیستیڤاڵێکی میوزیک و شێوەکاری بەڕێوەچوو، بەرپرسی سەنتەری گەنجانی هەڵەبجەش دەڵێت: ئامانجمان خزمەتکردنە بە گەنجانی شارەکەمان بۆ پێگەیاندنیان لە بوارە جیاوازەکانی هونەر.[3]
- نزیکەی 17 کەس کە دژی سەردانی مەسعود بارزانی بوون بۆ سلێمانی دەستگیرکران، لە گیراوەکان #محەمەد وەلی# کامێرامانی ڕۆژنیوز، نووسەر #ستارە عارف# و باوکی شەهید سورکێو، شێخ زاهیدب وون و پاشان ئازادکران.[3]
- سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەستپێشخەرییەکەی یۆنامی سەبارەت بە ڕیفراندۆمەکەی هەرێم ڕەتدەکاتەوە و بە نادەستوری ناویدەبات داواشدەکات هەرێم گوێ لە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بگرێت.[4]
- جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا سەبارەت بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کە بڕیارە 25ی ئەیلول لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت ڕایگەیاند کە بارزانی یاری بە ئاگر دەکات.[4]
- سەرۆکی جوڵاندنەوەی نەخێر، #شاسوار عەبدولواحید# ڕەخنەی توند لە سەردانەکەی ئەمڕۆی مەسعود بارزانی بۆ شاری سلێمانی دەگرێت و دەیشووبهێنێت بە سەردانەکانی #سەدام حسێن# بۆ شارەکانی عێراق.[1]
- سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا بکات بۆ تاوتوێکردنی پرسی ڕیفراندۆم.[5]