$باشووری کوردستان$
- گەنجێک لە کەرکووک ئاڵای ئێڕاقی لەسەر ئوتومبیلێکی سەربازیی ئێڕاقی هێنایەخوارەوە و بووە دەستپێکی دووبارە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک.[2]
- فەرماندەیەکی سەربازیی #حزبی شیوعی# لە شارۆچکەی #خورماتوو# ڕایدەگەیەنێت: سەرجەم پێشمەرگە دیلەکانمان لەلایەن چەکدارانی #حەشدی شەعبی#یەوە ئازادکران.[1]
- لەباڵەخانەی پەرلەمای کوردستان، ڕێورەسمێکی ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی #شوان قەڵادزەیی#، بەڕێوەدەچێت.[2]
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتیوانی واشنتنی بۆ هەنگاوەکانی حکومەتی ناوەندی بۆ سەپاندنی دەسەڵات ڕاگەیاند و جەختی لەوەکردەوە کە ئەمریکا داننانێت بە #ڕیفراندۆم#ی کوردستاندا.[2]
- وتەبێژی بزوتنەوەی نوجەبا ڕایدەگەیەنێت هیچ پرسێکی سیاسی نادەنە دەست ئه و کەسانەی ئارەزووی دابەشکردنی عێراقیان کردووە، دەڵێت دەبێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێش دانوستان، بە بۆنەی هەڵکردنی ئاڵای ئیسرائیل داوای لێبوردن لەگەلی عێراق بکات.[3]
- قائیمقامی شارۆچکەی #پێنجوێن# ڕایدەگەیەنێت: نووسراوێکی فەرمی گەیشتووەتە مەرزی #باشماخ# بۆ دانانی 20 فەرمانبەری عەرەب لە مەرزی باشماخ لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە ئەوەش بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی داهاتی مەرزەکە.[1]
- ژمارەیەک گەنجی خورماتوو دەچنە بەردەم مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی بۆ ناڕەزایی دەربڕین لەبارەی بەدەستەوەدانی شارۆچکەکەیان.[2]
- بەڕێوەبەری پۆلیسی #کەرکووک# ئاشکرای دەکات، سبەی 19-10-2017 تەواوی هێزە عێراقییەکان لەناوشاری کەرکووک دەکشێنەوه و پۆلیس ئەرکی پاراستنی شارەکە دەگرێتەئەستۆ.[3]
- دادگای کارگێڕی بەغدا بڕیاری لابردنی #نەجمەدین کەریم#ی لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک پەسەند کرد.[2]
- #ئاسۆ مامەند#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی دۆخی کەرکووک ڕایگەیاند هەوڵدەدەن بە زوترین کات پارێزگارێکی نوێ بۆ کەرکووک دابنێین.[3]
- لەدوای ئەوەی دادگای ئیداریی عێراق دوورخستنەوەی نەجمەدین کەریم، پارێزگای کەرکووکی پەسەندکرد، #فوئاد مەعسوم#، سەرۆک کۆماری عێراق مەرسومی سەرۆکایەتی بۆ دەرکرد و دوورستنەوەکەی پەسەندکرد.[2]
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، دەستەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردە سەر دوو گوندی گۆبەل و بۆریک لە #شنگال#، هاوڵاتییانی ئێزدی وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە و هێرشەکانیان تێکشکاند.[1]
- دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.[2]
- هێزێکی گەورەی حەشدی شەعبیی عەرەب چووەتە ناو شنگال و کێشەیان بۆ هاووڵاتییان دروستکردووە و قسە و ڕەفتاری زۆر ناشرین بەرامبەر هاووڵاتیانی کوردی ئێزدی دەکەن.[3]
- ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا بە ڕاگرتنی سەرجەم ڕێکارەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێم.[2]
- ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن بەرامبەر بە ڕاپۆرتەکانی ئەم دوواییەی شاری کەرکووک و لە ڕاگەیێندراوەکەیاندا داوایان لە هەولێر و بەغدا کردووە لە هەڕەشە و بەکاربردنی هێز دوور بکەونەوە.[2]
- شۆرش قادر کە لەسەر پشکی یەکێتی لە پۆستی نوێنەری حکومەتی هەرێم بوو لە وڵاتی سوید لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرایکردووە کە لە ڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاگادار کردووەتەوە لەوەی کە دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە.[2]
- هێزەکانی ئەمریکا کە لە #مەخموور# بوون، لە شوێنی خۆیان کشانەوە بەرەو هەولێر، لەگەڵ کشانەوەیاندا بارەگاکانی خۆیان تەقاندەوە.[1]
- #یەکێتی نیشتیمانی کوردستان# بەڕەسمی پاڵیوراوی خۆی بۆ پارێزگاری نوێی کەرکووک دیاریکرد کە #ڕزگار عەلی# ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبەیە.[2]