$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ناوەندی فەرماندەیی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە کرێگیراوێک بەناوی ئەرکان قەدیمی لەلایەن گەریلاکانیانەوە لە #مەریوان# سزا دراوە. ڕاشیگەیاند لە ئێستا بە دواوە لە هیچ کردەوەیەکی دژە گەلییانەی بە کرێگیراوان خۆش نابن و دەبێت بۆ کارەکانیان باجی قورس بدەن.[2]
$باشووری کوردستان$
- چەند چەکدارێکی #داعش# هێرشیانکردە سەر باڵەخانەی پارێزگای #هەولێر# و ڕووبەڕووبوونەوەی قورس ڕوویدا. بەپێی سەرچاوەکان، خزمەتگوزارێکی پارێزگا بەناوی #فەرحان ئیلیا برایمۆک# گیانی لەدەستداوە و 4 کەس بریندار بووە و 3 چەکداریش کە بە کوردی قسەیانکردووە کوژراون.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151198/0013.JPG=KTML_Photo_Alt=ئەحمەد سەلیم، یەک لە پۆلیسە بریندارەکانی باڵەخانەی پارێزگای هەولێر=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151198/0013.JPG=KTML_Photo_End=
- بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند هێرشکەرەکانی سەر بینای پارێزگای هەولێر خەڵکی شاری هەولێرن. ئەمەش ناوەکانیانە: (#ڕەهێڵ محەمەد ڕۆستەم مووسا# لە دایکبووی ساڵی 2002)، (#بیلال سلێمان عەبدولڕەحمان ئەحمەد# لەدایکبووی ساڵی 2000) و (#عەبدولرەحمان ڕەحیم قادر حوسێن# لە دایکبووی ساڵی 2002). هەرسێ هێرشکارەکە قوتابی قۆناغی ئامادەیی بوون.[1]
- نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لە وتووێژێکدا وتوویەتی: کە ئێران لە خۆیەوە یەکجاریش تۆپبارانی سنوورەکانی عێراقی لە هەریمی کوردستان نەکردووە و ئەگەر ماڵێک لە شوێنێکدا کێشە بۆ ماڵەکانی دیکەوە دروست بکات، دەبێت ئەو شوێنە بەجێ بهێڵێت.[3]
- دوای تۆمارکردنی بە سەدان سکاڵا لەلایەن کەسوکاری شەهیدانی کیمیابارانی #هەڵەبجە# لەسەر ئه و کۆمپانیا و کەسایەتییانەی کە چەکی کیمیاییان بە ڕژێمی لەناوچووی بەعس فرۆشتووە، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار دانیشتنی دادگاییکردنی ئه و کۆمپانیایانە لە دادگای بەرایی هەڵەبجە دەستیپێکرد.[4]
- کۆمەڵەی داکۆکیکار لە زیندانیانی سیاسی باشووری کوردستان و هەڵمەتی نا بۆ لە سێدارەدانی #ڕامین حوسێن پەناهی# گردبوونەیەکی ناڕەزاییان دژی بڕیاری لە سێدارەدانی ڕامین لە پارکی نالی لە #سلێمانی# ڕێکخست.[5]
- لەسەر ڕاسپاردەی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، شاندێکی باڵای ئابووری ئه و وڵاتە، ئەمڕۆ گەیشتە هەولێر.[4]
- بەهۆی تەقینەوەی کورەی کارگەیەکی ئاسن لە گوندی #کانی شەیتان# لەسنوری #بازیان# 11 کەس سووتان.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- تەرمی #شەڕڤان#ی یەکینەکانی پاراستنی گەل '#یەپەگە#'، ئارین حاجی ناسراو بە #ئارین قامیشلۆ#، لە ناوچەی تل کۆچەر لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانیدا شەهیدبوو. بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک لە #قامیشلۆ# بە خاک سپێردرا.[2]
- ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون ڕایگەیاند، کە لە چالاکییەکدا دوێنێ شەو، هێزەکانیان سەرچەتەی گروپی چەتەکانی فەیلەقی شام-یان بەناوی محەمەد عەلی لە #عەفرین# کوشت.[2]
- سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی لە درێژەی کردەوە دژە مرۆییەکانیان ئاگریان بەردایە چیای هەوار-ی عەفرین.[2]
- لە گوندی باب لەیموون-ی شەهبا لە کاتی کۆبونەوەی داگیرکەرانی تورکیا وگروپە چەتەکان-ی سەر بە تورکیا تەقینەوە ڕوویدا.هەروەها لە پێش مەجلیسی ئیختەرێن کە لەلایەن داگیرکەرانەوە دامەزراوە تەقینەوەیەکی دیکە ڕوویدا.[2]