دیاری گۆڤار
ئای چەندە بەختەوەرم!
وەک ماندوی بەرسێبەرم
وائێستاکە لەم شارە
منداڵ هاوڕێی گۆڤارە
بەتاسەوە مانگانە
بۆ گۆڤار چاوەڕوانە
چونکە زۆرباش دەزانین
مافە خاوەن گۆڤاربین
بڕگەی ڕازاوەی قەشەنگ
لەگەڵ وێنەی ڕەنگاوڕەنگ
هەموو دیاری گۆڤارن
لە دڵدا شیرین دیارن
بە خوێندنەوەیان هەردەم
ڕۆشنبیر و ئاسوودەم
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]