ناو: ئیسماعیل حەقی
نازناو: ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ناوی باوک: عەلی ڕەسوڵ
ساڵی لەدایکبوون: 1894
ڕۆژی کۆچی دوایی: #12-05-1976#
شوێنی لەدایکبوون: #موسڵ#
شوێنی کۆچی دوایی: #سلێمانی#
$خانەوادەی ئیسماعیل حەقی شاوەیس$
ئیسماعیل حەقی عەلی ڕەسوڵ ئەحمەد ئاغایە، لە سەرەتای درووستکردنی شاری سلێمانییەوە خانەوادەکەی لە شار جێگیربوونە، لە سەرەتای سەدەی ڕابردوودا لە گەڕەکی گۆیژە جێگیربوون، باوکی ڕووناکبیرو کەسایەتییەکی سەردەمی خۆیی بووە، زۆر داخ لە دڵ بووە بەرانبەر پەیوەندی باوەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری ئەو سەردەمە، هەوڵیداوە بنەماڵەکەی لەو بازنەیە دەربهێنت، دواتر نازناوی ئاغای لە خۆیی داماڵیوەو (ئەفەندی) وەک ڕۆشنبیرێک کردووە بە نازناو بۆ بنەماڵەکەی. بابی لەتەک بڵباسییان پەیوەندی توند و تۆڵی هەبووە.
$لە دایکبوون و دەورانی ژیانی$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2022/422140/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=ئیسماعیل حەقی شاوەیس=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2022/422140/0001.JPG=KTML_Photo_End=
ساڵی 1894 لە موسڵ لە دایکبووە، ئەوکات باوکی لەو شارە ئەفسەر بووە، (عاصم) ی داکی هەمەوەندە، دوو براو سێ خوشکی هەبووە. سەرەتا لە حوجرە خوێندوویەتی، ساڵی 1904 ڕوشدیەیی سەربازی تەواو دەکات، ساڵی1907 بۆ خوێندنی سەربازی دەچێتە ئەستەنبوڵ، ساڵی 1911 دەبێتە ئەفسەر بە پلەی مولازمی دوو ئەستیرە. کاتێک بە مەبەستی سەربەخۆیی نەتەوەکانی باڵکان دەست دەدەنە چەک و شۆڕش لە ناوچەکانیان هەڵدەگیرسێت، ئیسماعیل وەک ئەفسەری سوپا بەشدار دەبێت، لە شاری ساڵۆنیک بەدیلی دەکەوێتە دەست شۆڕشگێڕان. دواتر بەشداری جەنگی جیهانی یەکەم دەکات و دوای بڕانەوەی شەڕ دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و دەداتە پاڵ شێخ مەحمود. پەیوەندی شێخ مەحمود و شاوەیس تا ڕادەیەک بووە، بۆ داخوازێکانی نەتەوەکەی وەک نوێنەر دەنێردرێتە لای ئینگلیزەکان و دواتر ئەو داواکاریانە ڕاپەڕینی ساڵی 1919 لێ دەکەوێتەوە.
ئیسماعیل حەقی شاویس یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی خۆییبوون، لە کۆنگرەی (حەمدون) نوێنەری کۆمیتەی ئیستیقلال بوو، لە دوای کۆنگرە لەسەر داوای کۆمەڵەی خۆییبوون چووە بۆ فەرەنسا و لەوێ دەستی بە چالاکی سیاسی کردووە، و دەورێکی زۆر باشی بینیوە لە چاککردنی پەیوەندییەکانی کورد و ئەرمەندا، و کۆمولێک وتار و نووسینی لەو بارەیەوە لە ڕۆژنامە ئەرمەنییەکانی ئەو کاتەدا بڵاوبووەتەوە. [2]
$ڕەفتار و هەڵسوکەوتی$
#مەسعود محەمەد# لە گەشتی ژیانمدا لە بارەی شاوەیسەوە دەنووسێت؛ لە ڕووی کۆمەڵایەتی و چۆنێتی ڕەفتارکردنەوە، مرۆڤێک بووە تا بڵێی ڕاستگۆ، حەق پەرستێکی بێ فێڵ بووە. هەروەها محەمەد مەلا کەریم دەڵێت؛ بیری خۆی بە دوورە پەرێزی و سڵکردنەوە خەریک نەدەکرد، هەموو هەفتەیەک ئامادەی کۆبوونەوەکانی ئاشتی خوازی شاری سلێمانی دەبوو، بێ سڵکردنەوەی قسەی دەکرد و واژۆی خۆی دەخستە سەر هەر یادداشتێک کە دەخرایە بەر دەستی. دکتۆر مارف خەزنەدار لە بارەی خووڕەفتاری شاوەیسەوە دەڵێت؛ زۆر لەگەڵ لاواندا تێکەڵاو دەبوو، قسەی بۆ دەکرن و هەوڵیدەدا تێیان بگەیەنێت کێشەی کورد پێویستی بە هەوڵ و تێکۆشانی چڕە. #شوکریە ڕەسوڵ# لە دیمانەیەکدا لە بارەی شاوەیسەوە دبێژێت؛ ساڵی 1966 هەوڵی زۆریدا بۆ ئاشتەوایی نێوانی هەردوو باڵی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، گەلەک بەوبارودۆخە دڵتەنگ و ناشاد بوو. دڵێر شاوەیس دەڵێت؛ تەنانەت لە بەندیخانەدا کۆڕی دەبەست و قسەی بۆ زیندانییەکان دەکرد، دوای خانەنشین بوونیشی هەوڵی ئیرشادی نووسەرانی تازەپێگەیشتوو داوە و گوتوویەتی
ئێمە بێستانێک بووین نیوەیمان بەرهەم هێناوە، نیوەکەی تریشی لەسەر ئێوەیە، واتە بەرهەمە بە گەیویی بدەن بە دەستەوە.
$ئیسماعیل حەقی شاوەیس و کوردایەتی$
=KTML_Bold=1-شاوەیس و شێخ مەحمود=KTML_End=
دوای ئەوەی شۆڕشی شێخ مەحمود شکست دەهێنێت و شێخ بەدیلی دەکەوێتە دەست ئینگلیزەکان، شاوەیش بە نهێنی دەگەڕێتەوە شار وخۆیی شوێن بزردەکات، لە کاتێک شوێن پای هەڵدەگرن و گەڕەکیانە دەستگیری بکەن، بە پۆشاکی مەلاوە لە شارەوە خۆیی دەگەیەنێتە گوندی بێستان سوور و شۆرەتی بە مەلا شاوەیس بڵاودەبێتەوە، دواتر ئەم لەقەبە تامردن بۆ ئیسماعیل و پاشان بۆ بنەماڵەکەی دەمێنێتەوە. لە تاو ڕاوەدونانی لەلایەن ئینگلیزەوە لە ڕێگای تەورێزەوە دەگەڕێتەوە بۆ تورکیا ساڵی 1923 پلەی سەربازی بەرزدەکرێتەوە بۆ نەقیب. ساڵی 1924 کاتێک کەمالییەکان پاشگەز دەبنەوە لە مەڕ ئەو بەڵێنانەی دابوویان بە کورد دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، لەم بارەوە #مەعروف جیاوک# دەڵێت؛ خۆی لە ستەم و زۆری تورکە کەمالییەکان و سیاسەتە تووند ئاژۆکەیان ڕزگارکرد. دواتر لە ناسریە و ناوچەی #گەرمیان# وەک مامۆستا دەست بەکاردەبێت. ساڵی 1927 خۆیی لە ڕیزی سوپای ئێراقدا ناونووس دەکات، هەمان ساڵ سەفەری فەڕەنسا دەکات بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی کۆمەڵەی خۆییبوون لە لوبنان.
ساڵی 1936 کراوە بە جێ نوشین قائیمقام ی #ئاکرێ# و ساڵی 1940 قائیمقامی ڕانیە بووە، لەنێوان ساڵانی 1943 و 1945 لە ئینحساری توتن لە #قەڵادزێ# دەست بەکاربووە، لەم بارەوە تاهیر ئەحمەد حەوێژی دەنووسێت؛ مەبەستیان دوور خستنەوەی شاوەیس بووە.
ساڵی 1945بەشداری کۆماری #مەهاباد#ی کردووە، سدیق ساڵح دەنووسێت؛ دواتر بەپڕۆژەیەکی نەتەوایەتییەوە گەڕاوەتەوە. لە پەنجاو شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا، شاوەیس بۆ بژێوی ژیانی دووکانێک دەکاتەوە، لەم بارەوە محەمەد مەلا کەریم دەنووسێت؛ تەنانەت گوزەرکردنیش بەو خانەدا کە دووکانەکەی شاوەیسی لێبوو بیانوویەکی لێپرسینەوەبووە لە درێژەی نووسینەکەیدا دەنووسێت؛ ساڵی 1954 کاتێک گیرام یەکێک لە خەفییەکان شایەتی دابوو کە سەردانی دووکانەکەی شاوەیسم کردووە. سەرباری نان بڕین و دوورخستنەوە چەندین جار شاوەیس گیراوە، بە تووندی زیندان کراوە، دواجار بەهۆی پەیوەندی بە بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردستان لە 29مارتی 1965 گیراوە. لە 13مایسی 1976 لە خەستەخانەی سلێمانی ژینئاوایی دەکات و لە گۆڕستانی سەیوان ئەسپەردەی خاک دەکرێت.
=KTML_Bold=2-کۆمیتەی ئیستقلالی کورد=KTML_End=
کۆمیتەی ئیستقلالی کورد سەرەتا بە ناوی جڤاتا ئازادی کورد ناسراو بوو، ڕێکخراوێکی نەتەوە پەروەری کورد بووە، ساڵی 1921 و لە ئەرزڕووم بە دەست پێشخەری خالید بەگی جبرانلی بە نهێنی دامەزراوە. بەپێی فەرمانەکانی کۆمیتە ئەرکی کردنەوەی لقەکانی لە ناوچە جۆراوجۆرەکان بە شاوەیس سپێردرابوو، سەرەتا بە کردنەوەی بارەگای کۆمیتە لە شاری #ئامەد# دەست پێدەکات، دوای ماوەیەکی کەم کۆمیتە لەنێو چینە جۆربەجۆرەکانی ئەوسای کۆمەڵگەی کوردەواریدا جێگای خۆیی کردەوە بە نموونە خوێندکاران، کرێکاران و بازرگانان و...هتد. یەکەمجار بووە ڕێکخراوێک بەوشێوە تۆکمەیە دەست بەکاربێت، کارەکانی بە شێوەی شانەی نهێنی دەستپێکردبوو هەرشانەیەک پێکهاتبوو لە دوازدە کەس و لێپرسراویان هەبووە. ئیسماعیل لەنێو ئەو ڕێکخراوەدا تا ڕاپەڕینی ئالکی بیت الشباب لە ساڵی 1924 درێژە بە خەبات و کارکردن دەدات، دوای ڕەشبگیری هەمانساڵ لەلایەن کەماڵێکانەوە و دەستگیرکردنی (یوسف زیا بەگ، خالید جبرانلی) و چەند سەرکردەیەکی تر، ناتوانێت لەسەر کارکردن بەردەوام بێت و پایزی هەمانساڵ دەگەڕێتەوە کوردستانی باشوور. شایەنی باسە کۆمیتە ئامانجی ڕزگارکردنی کورد بووە لە جەوری کەماڵێکان.
=KTML_Bold=3-کۆمەڵەی خۆییبوون=KTML_End=
پاش دامرکانەوەی شۆڕشەکەی شێخ سەعید تا ساڵی 1927 پارتێکی ڕابەر لە کوردستاندا نەبووە، لە تشرینی یەکەمی هەمانساڵ پارتی #خۆییبوون# دادەمەزرێت و شاوەیس یەکێک دەبێت لە ئەندامانی لقی سلێمانی ئەو حیزبە، دامەزراندنی، خۆییبوون کەنالێکی لا گرەوە بووە بۆ کوردستانی گەورە و چەند لقێکی پارتەکە لەناو کوردستاند دادەمەزرێنێت، لەم پێناوەدا شاوەیس سەفەرێکی وڵاتی فەڕەنسا دەکات، لەمکارە هەوڵی سازکردنی پەیوەندی لەتەک ئەرمەنێکاندا دەدات و ساڵی 1928 دەگەڕێتەوە.
=KTML_Bold=4-کۆمەڵەی زەردەشت=KTML_End=
ساڵی 1928 لەتەک کۆمەڵێ لاوی خوێن گەرمدا و بە سەرۆکایەتی شاوەیس کۆمەڵەی زەردەشت درووست دەبێت، ئامانجی کۆمەڵە خود موختاری و هاندانی گەنجان بووە، مێژوو دەڵێت؛ کۆمەڵە هێندە چالاک و پڕکاربووە کەسایەتییەکی وەک شێخ مەحمود داوی کردووە بە ئەندام وەریبگیرێت. دواتر و بە تێکڕای دەنگ بە سەرۆکی فەخری کۆمەڵە دەستنیشانکراوە. ساڵی 1929 لە ئەنجامی ڕاوە دوونانی کۆمەڵە لەلایەن ئینگلیز و دەوڵەتی ئێراقەوە لە کاردەکەوێت.
=KTML_Bold=5-کۆمەڵەی پێشکەوتنی کوردان=KTML_End=
کۆمەڵەی پێشکەوتنی کوردان زیاتر لەناو نیشتمانپەروەروان ئەفسەرانی خانەنشینن برەوی هەبووە، لقی موسڵی کۆمەڵە شاوەیس و #مەحمود جەودەت# بەڕێوەیان بردووە، دواتر لەلایەن ئینگلیزەوە کۆمەڵە خرایە ژێر فشارەوە و لەوسەروبەندەدا شاوەیس لە موسڵەوە بۆ بەغدا و دواتر بۆ شاری حیللە گۆێزرایەوە.
=KTML_Bold=6-کۆمەڵەی برایەتی=KTML_End=
ساڵی 1937 کۆمەڵەیەکی ڕامیاری نەتەوەی نهێنی درووستبوو، سەرەتا کۆمەڵە بە قەوارە بچووک بوو، ئەندامەکانی کەسایەتییە ناودارەکانی شاربوون وەک شێخ لەتیف، محەمەد سدیق شاوەس و...هتد.
سەرەتا دەسەڵاتی تەنیا بە سەر سلێمانیدا دەشکا، بەڵام ئامانجی زۆر بەرزی هەبوو کە بریتی بووە لە ڕزگارکردنی کورد و کوردستان، یەکەمین هەوڵی کۆمەڵە بۆ ڕزگارکردنی حەمە ڕەشید خانی بانە بووە کە ئەوکات لە سلێمانی لە بەندیخانە تووندکرابوو. دواتر کۆمەڵە لقی لە بەغدا، #کەرکووک# و کۆیە کردەوە. ساڵی 1939 شاوەیس سەردانی سکرتێری ڕۆژهەڵاتی لە سەفارەتی بەریتانیا لە بەغدا کردووە لەگەڵیدا باسی ستەم و ستەمی نەتەوەی کوردی کردووە. دوای دامەزراندنی شاوەیس یە جێنوشین قائیمقام ی ڕانیە و دوورکەوتنەوەی لە حیزبی برایەتی، حیزب سست دەبێت و ئەو چالاکی و کۆششەی جارانی نامێنێت.
=KTML_Bold=7-حیزبی هیوا=KTML_End=
پاش گەڕانەوەی مەلیک مەحمود سەرەتا بۆ سیتەک و دواتر بۆ #داریکەلی#، پاش ڕاپەڕینەکەی ساڵی 1941 حیزبی هیوا لەو پەری تین و گەشە کردندا بووە، حیزبی هیوا دوای ماوەیەکی کەم چین وتوێژێکی خزانە نێو ڕیزەکانێوە بۆ نموونە مامۆستا، پزیشک، ئەفسەر، سەرباز و سەرەک عەشیرەتەکان، تەنانەت ڕێکخستنەکانی تا شاری بەغدا درێژ بووەوە، تا ساڵی 1943 حیزبی هیوا بەهێزترین پارتی کوردی بووە لە مێژووی بزاڤی ڕزگاری کورد لەو سەردەمەدا، هاوکات بەڵگە نامەکانی بەریتانیا چالاکییەکانی شاوەیسی بە مەترسیدار ناوبردووە. شایەنی باسە مامۆستا #ڕەفیق حیلمی# سەرۆکی #پارتی هیوا# بووە.
=KTML_Bold=8-بایەخدان بە کەلەپوور، خوێندەواری لە کۆمەڵگەی کوردەواریدا=KTML_End=
مێژووی کۆکردنەوەی کەلەپوورو تۆمارکردنی لە ئێراقدا دەگەڕێتەوە بۆ سییەکانی سەدەی بیستەم، لەم بوارەدا هەوڵەکانیش تاکەکەسیبوون، یەکەم هەوڵیش سەرچاوەیەکی چاپکراوە لەلایەن ئیسماعیل حەقی شاوەیسەوە لەژێر ناوی قسەی پێشینان و گۆستاو لۆبوون دا مەبەستی پاراستنی ئەو قسانە بووە لە فەوتان و پیشاندانی ئەو گەوهەرانە بە گەلانیتر، کتیبەکە شەش سەدو دوازدە پەندی لە خۆگرتووە کە بە سەر لایەنەکانی ڕامیاری، کۆمەڵایەتی، گاڵتەگەپ، ئەدەبی و ئابووریدا دابەشبوونە. ساڵی 1938 پەرتووکێکی دیکەی بە ناونیشانی هەندێک پڕووپوچی پێشینان و مەتەڵ بە چاپ گەیاندووە بڵاوو کردووەتەوە، لەم پەرتووکەدا خراپی ئەو خورافیاتانەی و کاریگەریان لە هزری مرۆڤ بەگشتی بە تایبەت بۆ منداڵان پیشاندەدات. هەروەها چەندین وتارو نووسینی بە مەبەستی پێشخستنی لایەنی ڕۆشنبیری کوردی نووسیوە وە و بڵاو کردووەتەوە بۆ نموونە لە وتارێکدا باس لە ڕێنووسی کوردی، کێشە و ناتەواێکانی دەکات، هەروەسا کاریگەریی زمانی بێگانە بە سەر زمانی کوردییەوە. شاوەیس لە ڕۆژنامەکانی ژیان، هاوار و دەنگی کورد، وتار و نووسینی هەبووە، هەروەسا لە گۆڤارەکانی #ڕۆژی کورد#، برایەتی و #ڕۆژی کوردستان#یشدا.[1]