ئاخ زۆرە! پەی زاتێ.
ئەگێڕنەوە کابرایەکی هەورامی بەهێز، بە ڕێگایەکدا ئەڕوا، جەردەیەک دووی ئەکەوێ، بۆ ئەوەی لە هەلێکا ڕووتی بکاتەوە، کابرای هەورامی دەگاتە قوڕاوێک، وڵاخەکەی بە بارەوە کە قوڕەکەدا دەچەقێ، ئەمیش دەچێتە ژێر سکی کەرەکە بە بارەکەوە هەڵیدەگرێ و دەیباتە وشکانی، جەردەکە کە ئەمە دەبینێ لە ڕووتکردنەوەی پەشیمان دەبێتەوە، لاولاوە کابرا دەڵێ: (ئاخ زۆرە! پەیزاتێ) ، واتە: خۆزگە ئەم هێزە زاتێکی لەگەڵ ئەبوو، کە جەردەکە گوێی لەو قسەیە دەبێت، تێدەگا کابرا ترسنۆکە، دەچێتە سەری و ڕووتی دەکاتەوە. [1]