گۆڤارێکی تایبەت بە هونەری شانۆ
گۆڤاری ستەیج، لە لایەن دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و لێکۆڵینەوە بڵاو کراوەتەوە [1]
لە ژمارە یەکی گۆڤاری ستەیج کە تایبەتە بە شانۆ و بڕیارە لە ڕۆژی جیهانیی شانۆدا بڵاوببێتەوە، دوو بابەت دەربارەی هەردوو شانۆیی کۆچبەران لە دەرهێنانی د.فازیل جاف و خواحافیز تا نازانم کەی لە دەرهێنانی محەمەد موستەفا، ئامادەکراوە.
دەربارەی شانۆیی کۆچبەران مەلفێکی ڕەخنەیی کراوەتەوە کە چەند نووسەر و شانۆکارێک بەشدارن تێیدا. (ئەم مەلەفە بڕیاربوو لەکاتی خۆیدا لە ماڵپەڕی سولی ئۆن وێب بڵاوببێتەوە، بەڵام دواتر فراوانتر کرا و لە گۆڤاری ستەیج سەرجەمی ئەو مەلەفە بڵاودەبێتەوە)
بۆ شانۆیی خواحافیز تا نازانم کەی دانیشتنی ڕەخنەیی ناوەندی غەزەلنووسە جارێکی تر لەگەڵ نووسینێکی درێژی د. دڵشاد موستەفا داڕشتووەتەوە.
Aras A. Mahmud