دومەڵان، دۆمبەران، دۆمبەلان: جۆرێکە له کە ڕوو، لە بەهاران له ژێر خاک بە سروشتی دەڕوێت، بەتايبەتی لە زوورگ و تەلانی ناوچە گەرميانییەکان هەروەها له بیابان ئەویش لەدوای باران بارین بەبڕی 15 سم زیاتر، لە قەبارە و ڕەنگ جیاوازن هەيانە بە قەد دەنکە ترێیەک دەبن، هەشيانە بە قەد پڕتەقاڵێک دەبێت، ڕەنگی لە نێوان سپی تا ڕەشە، لە کوردستاندا ڕەنگیان قاوەیەکی مەیلە و خورماییە، دۆمبەڵان دەوڵەمەندە بە مادە خۆراکییەکانی وەک پڕۆتین و کاربۆهیدرات و چەوری و ڤیتامینات.
سوودی بۆ لەش زۆرە ئاوی دومبەڵان لەگەڵ کل تێکەڵ بکرێ لەناو چاو بکرێ چاو بەتێن (بەهێز) دەکات، هەروەها ئاوەکەی بۆ نەخۆشی (تراخوما) چاکە، لە کوردستان دوای خاوێنکردنەوەی دومبەڵان بەجوانی دەکرێ ورد بکرێ و لە ڕون سوور-سۆربکرێتەوە، یان ورد بکرێ و لەگەڵ ساوار بکرێتە چێشت، وەک ساوار بەدومبەڵان، یان زەرد بکرێ و دوایی وەک گۆشتاو لێ بنرێت.[1]