قەلۆغان، قالۆغان، کەربەشە، (چاوبازە): ڕووەکێکی وەرزی زستانەیە سەر بەخێزانی ئاوێتەیيە، ڕووەکێکی گەڵا پانه و زیاتر لەناو کێڵگەی گەنم و جۆ بەدەردەکەوێت، به تۆو زۆر دەبێت، لەسەرەتای بەهار گەشەی بەدەردەکەوێت، تا سەرەتای هاوین وشک دەبێت، باڵای بەرزدەبێت (120-150) سانتیمەتر، لەبنکەوە (8-6) لق دەردەکات، گەڵاکانی سادەن و درێژکۆلەن، بەڵام هەڵپچڕاون و دڕکاوین بەقەد و گەڵا و گوڵەوە دڕکاوین و قەدی سپی دەکرێ و دەخورێ، گوڵەکەی بەرزدەبێتەوە بۆ لوتکه و ڕەنگێکی ئەرخەوانی هەیە دوایی هەر یەک گوڵ نزیکەی (1000) تۆو دەگرێ و ساڵێکی تر لەگەڵ باران بارین و شێداری دەڕوێنەوە.[1]
قەلۆغان، چاوبازە، الشويکة اللبنية أو شويکة مريم، Milk Thistle
Silybum marianum
Asteraceae
1. ڕووەکێکی خۆرسکە لە ناوچەکانی دەريای سپی ناوەراست و ئەوروپا ئەبينرێ لە ڕۆخی جاددەکان و نزيک لە زەلکاوەکان و شوێنه شێدار و بەر هەتاو.
2. تۆيەکەی بۆ گيا دەرمان پێش لە 2000 ساڵ بەکارهێنراوە بۆ چارەسەری گۆشەگيری و خەمۆکی و نەخۆشی جگەر و ژهراويکردنی و بۆ زراو وزەردووی.
3. ڕەگ و گوڵەکانی بە کاڵی و کوڵاوی دەخورێ وەکو هێز و وزه بەخشی لەش بەڵام بە هۆی بوونی ڕێژەيەکی زۆر لە نەتراتی پۆتاسيوم تێيدا بينرا خواردنی ژەهراويە بۆ ئاژەڵی کاوێژکەر چونکە بەکتريای نێو گەدەی (معدة) ئاژەڵ ماددەکە دەشکێنی و ئايۆنی نەتريت دروست دەکات لەگەڵ هيمۆگڵوبين ميثيمو گڵوبين دروست دەبێت نايەڵێ ئۆکسجين بگوازرێتەوە.
4. ئەو ئاوێتە کيمياويانەی کە دۆزراونەتەوه و کاريگەرييەکانی بۆ دەگەرێتەوە ئەمانەن: سليمارين وپۆلی أستلين وسليبينين، سليمارين 4 - 6 % کێشی پێک ئەهێنێ لە حەوت بەشه فلافوليگنانس (silybin A, silybin B, isosilybin A, isosilybin B, silychristin, isosilychristin, silydianin) و يەک فلافۆنويد (taxifolin) پێک دێت، سليمارين دژە ئۆکسانێکی زۆر بە هێزە پارێزگاری لە خانەکانی جگەر ئەکات بە ڕێگا گرتن لە چوونە ژوورەوەی مەواددی زيان بەخش و ژەهراوی.
5. سوودە پزيشکييەکانی:
• توانای لەش باشتر دەکات بۆ هاوسەنگکردنی هۆرمۆنی
• بۆ هەوکردن و بەردی زراو
• هەوکردنی جگەری ڤايرۆسی
• تێکچوونی جگەر بە بۆنەی شەکرە
• کاری زەرداو باشتر دەکات
• زەردی زۆری ميز
• نەخۆشی سەدەف
• بۆ زيادکردنی شيری مەمک
• بۆ گۆشەگيری و خەمۆکی
• بۆ هەرسکردن
• بۆ قەبزی[2]