ئەنجامنامەی دووەمین کۆنفڕانسی پژاک لە ئەوروپا ڕاگەیەنرا
#26-06-2023#
ئەمڕۆ ئەنجامنامەی دووەمین کۆنفڕانسی پژاک لە ئەوروپا، کە لە ڕۆژانی 24 و 25ی ئەم مانگە لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بەڕێوەچوو، بە کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردەوە ڕاگەیەنرا و تێیدا جەختکراوەتەوە، لە تێدەکۆشان دژی گۆشەگیریی سەر ئیمرالی و کارکردن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.
ئەمڕۆ، ئەنجامنامەی دووەمین کۆنفڕانسی پژاک لە ئەوروپا، کە لە ڕۆژانی 24 و 25ی ئەم مانگە لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بەڕێوەچوو، بە کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردەوە ڕاگەیەنرا.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە دوەمین کونفرانسی ڕێکخستنەکانی ئەوروپای پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک، بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامی ئۆرگانە جیاوازەکانی ئەو پارتە بەتایبەتی ژنان و گەنجان، بەڕێوەچووە و ماوەى دوو ڕۆژی خایاند.
، لە کۆنفراسەکەدا، دۆخی هەنوکەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و ناوچەکە، شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، خەبات و تێکۆشانی پژاک بەگشتی و بەتایبەتی لە ئەوروپا چ لە ڕابردوو چ لە ئێستا و ئاییندەدا بەفراوانی تاوتوێ کران و گفتوگۆی چڕیان لەسەر کرا.
باس لەوەشکراوە، لە بارودۆخێکدا، کە گەلی کورد و کوردستان بە گشتی کەوتووەتە بەر هێرشی داگیرکەرانی کوردستان، لە سەرووی هەمووشیانەوە ئێران و تورکیا، ئێمە دووەمین کۆنفڕانسی پژاکمان لە ئەورووپا بەڕێوە برد و تێیدا جیا لە ئەندامانى ڕێکخستنەکانی پژاک لەدەرەوەی وڵات، کۆمەڵێک کەسایەتی وڵاتپارێز و دڵسۆزی گەلەکەمان بانگهێشت کرابوون، زۆربەیان توانییان بەشداری کۆنفڕانسەکە ببن.
بەشێکی گرنگ لەو بڕیار و ئەنجامنامەی دووەمین کۆنفڕانسی پژاک لە ئەوروپا دەچوون ئەمانەن:-
یەکەم- تێکۆشانی هەمەلایەنە لەدەرەوەی وڵات لە دژی داگیرکاری لە کوردستاندا.
دووەم- تێکۆشانی هەمەلایەنە بۆ کۆکردنەوەی هێزی پاڵپشتی لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا.
سێیەم- تێکۆشان دژی گۆشەگیری لە ئیمرالی و کارکردن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.
چوارەم- بەرەو پێشبردنی هەموو جورە کارو خەباتێک بۆ ئەوەی، کە کورد لە دیاسپۆرا دا هەم ببێت بە هێزی پاڵپشتی شۆڕشی ناوخۆی وڵات و هەم ئەوەی، کە ڕەوەندی کوردی لە دیاسپۆرا بە ناسنامەی ڕاستەقینەی نەتەوەیی و نرخە کۆمەڵایەتی، دیموکراتیک و سەردەمیانەی خۆیەوە بناسێندرێت و بژیت.
پێنجەم- جیا لەو چالاکییانەی، کە پژاک لە ئاستی کوردستان بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی خۆی بەڕێوەیان دەبات، هەوڵبدات بۆ چالاکی هاوبەشی نەتەوەیی و بە شێوەیەکی پتەو بەشداری چالاکییە نەتەوەییەکان ببێت.
شەشەم- لە گۆڕەپانی هاوبەشی گەلانی ئێران و هێزە دیمۆکراتیکەکاندا هەوڵ بدرێت بۆ نزیکبوونەوە و پێشخستنی چالاکی هاوبەش و پێشخستنی چارەسەی دیمۆکراتیک لەسەر بنەمای پێکەوە ژیانی دیمۆکراتیک و ئازادانەی گەلان.
حەوتەم- لە چوارچێوەی بڕیارەکانی کۆنگرەی شەشەمی پژاک و کۆنگرەی یەکەمی پژاک لە ئەورووپا لە ماوەی ساڵی داهاتوودا گوڕ بە پەروەردە، ڕێکخستن و چالاکی بدرێت.
جیا لەو خاڵە گرنگانە، کۆمەڵێک خاڵی دیکە و کرداری لە بڕیارنامەی کۆتایی کۆنفڕانسدا هەن، ئاماژە بەوە کراوە، کە پێویستە ڕێکخستنەکانی پژاک لە ساڵی داهاتوودا هەوڵ بۆ بە کرداری کردنیان بدات.
کۆنفرانسەکە دروشمی فەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادی پەرە بە ڕێکخستن دەدەین؛ لە کوردستان و ئێران شۆڕشی گەلان سەردەخەین” وەک دروشمی کۆنفڕانسی پەسەند کرد و کۆنفڕانسەکە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە، بە وتنەوەی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی کۆتایی پێهات.[1]