پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کچە شقارتە فرۆشەکە
10-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
10-07-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 522,354
وێنە 105,707
پەرتووک PDF 19,690
فایلی پەیوەندیدار 98,576
ڤیدیۆ 1,419
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
جەمال شارباژێڕی
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
چارەنووسی بەرهەمهێنانی 500 هەزار بەرمیل نەوتی کوردستان چی دەبێت؟
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ناونیشان: چارەنووسی بەرهەمهێنانی 500 هەزار بەرمیل نەوتی کوردستان چی دەبێت؟
نووسەر: #مەحموود بابان#
ڕۆژی دەرچوون: #30-03-2023#
ساڵی ڕابردوو (2022) ، هەرێمی کوردستان 144 ملیۆن و 655 هەزار و 614 بەرمیل نەوتی فرۆشتووە. واتە ڕۆژانە 396 هەزار و 310 بەرمیل نەوت. لەکاتێکدا کۆی بەرهەمهێنان لە هەموو کێڵگە نەوتییەکان کە 13 کێڵگەیە، 158 ملیۆن و 310 هەزار و 152 بەرمیل نەوت بەرهەمهاتووە، ڕۆژانەش لە هەموو کێڵگەکانەوە 433 هەزار و 726 بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، بەڵام بەهۆی بڕیارەکەی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس کە سەر بە ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتییە، کە تاوەکوو ئەم ساتەش وردەکارییەکانی یاخود نێوەڕۆکەکەی بە تەواوی دیار نییە و، وردەوردە ئاشکرا دەبێت و، هەردوو لایەنی کێشەکە خۆیان بە براوە دەزانن و داوای قەرەبوو دەکەن.
لەلایەکی دیکەوەش هەرێمی کوردستانی بەرەو داخستنی زۆربەی کێڵگە نەوتییەکان دەڕوات، بەوانەشەوە کە گازیان لێ بەرهەم دەهێنرێت، جگە لە چەند بیرێکی نەوتی و گازی نەبێت کە دەدرێتە پاڵاوگەکان و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان.
کۆی گشتیی زیانەکان لە لێکەوتەی بڕیارەکەوە، تەنیا لەسەر پڕۆسەی نەوت، بەپێی داهاتی ساڵی ڕابردوو ڕۆژانە سەروو 34 ملیۆن دۆلارە، هەروەها ئەو زیانەی بە تەنیا بەر داهاتی هەرێمی کوردستان دەکەوێت کە لە نەوتەوە دێت سەروو 15 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە!
هەروەها، پێویستە ئاماژە بەوەش بکەین کە ئەو کێڵگە نەوتییانەی لە ماوەکانی ڕابردوودا بەرەو بەرهەمهێنانی گاز ڕۆیشتن بەهۆی بەرهەمهێنانی نەوتەوە، ئێستا بەرهەمهێنانی ئەو گازەش لەو کێڵگە نەوتییانەوە ڕاگیراوە، کە ئەمەش کاریگەریی لەسەر ئەو ویستگانەی کارەبا دەبێت کەوا لەو کێڵگە نەوتییانەوە گازیان بۆ دابین دەکرا، بەتایبەتیش لە #دهۆک# و #گەرمیان#.
لێرەدا و بەداتا هەڵوەستە لەسەر زیانەکانی داخستنی یان ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت و گازیش لەو کێڵگە نەوتییانەی کە لە هەرێمی کوردستان هەن دەکەین، تیشکی زیاتریش دەخەینە سەر نزیکبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تەنیا بۆ پاڵاوتن لەنیوخۆدا و ڕۆڵی وڵاتانی وەک ڕووسیا و ئەمریکا لە نزیککردنەوەی #هەولێر# و بەغدا، بەهۆی ئەو ڕەوشەی لە ئەنجامی بڕیارەکەی ICC هاتووەتە پێشەوە کە هەردوو لایەنی داواکە داوای قەرەبوو دەکەن و خۆیان بە براوە دەزانن.
=KTML_Bold=نزیکبوونەوە لە بەرهەمهێنانی نەوت تەنیا بۆ پاڵاوتن؟=KTML_End=
کۆی گشتیی بلۆکە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان، کە نەوتیان لێوە بەرهەم دەهێنرێت 13 بلۆک و کێڵگەی نەوتییە، لە هەموو سنووری هەرێمی کوردستان دا، کە بلۆکی نەوتی تاوکێ، پێشخاپوور، سەرسەنگ، ئەترووش، شێخان، عەین سفن، سەرتا، هەولێر، کەڵەک، خورمەڵە دۆم، #تەقتەق#، کۆرمۆر، قەرەداغ و سەرقەڵا، هەروەها کێڵگە نەوتی بنەباوی.
بەپێی ڕاگەیێندراوی کۆمپانیا نەوتییەکان و زانیارییەکان کۆی کێڵگە نەوتییەکان بەرەو ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت یاخود داخستنی کێڵگە نەوتییەکان هەنگاویان ناوە، دوای ئەوەی توانای کۆگاکردنیان سنوورداربووە، کە هەندێکیشیان لەگەڵیدا گاز بەرهەم دەهێنن، وەک لە بلۆکی تاوکێ، پێشخاپوور، ئەترووش، شێخان، هەروەها لە کێڵگە نەوتییەکانی دیکەشدا ڕاگرتن یاخود کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان ڕۆیشتوون بەهۆی کەمیی توانای کۆگاکردنەوە. لەکاتێکدا، زۆربەی کێڵگە نەوتییەکان ڕاستەوخۆ بە بۆری یاخود بە تەنکەرەوە بەسترابوونەوە بە بۆریی هەناردەکردن و بەکارهێنانەوە.
لە دوای بلۆکی نەوتی تاوکێ و پێشخاپوور، سەرەکیترین کێڵگەی نەوتی هەرێمی کوردستان خورمەڵەیە، کە ئێستا بەرهەمهێنانی لە چەند بیرێک ڕاگرتووە و دایخستوون، ئاستی بەرهەمهێنانی تەنیا بۆ پاڵاوتن دابەزاندووە، ئەمەش دوای پڕبوونی ئەمبارەکان.
لە هەرێمی کوردستان چوار پاڵاوگەی گەورە و سەرەکی پاڵاوتنی نەوت هەیە، بەڵام لە هەموو شارەکانیش پاڵاوگەی بچووکی نافەرمی هەن. پاڵاوگە سەرەکییەکان بریتین لە کەڵەک، لاناز، بازیان و تاوکێ، کە بەپێی زانیارییەکان توانایان دەگاتە 265 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێک دا، بۆ نموونە نوێترین پاڵاوگەیان کە لانازە توانای پاڵاوتنی 75 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە لە ڕۆژێکدا. بازیان، کە لەسەرەتادا 34 هەزار و لەم دواییەش توانای پاڵاوتنی بۆ 85 هەزار بەرزکرایەوە، کەڵەک توانای 100 هەزار بەرمیلی هەیە و تاوکێ توانای پاڵاوتنی 5 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە، بەڵام ئێستا پاڵاوگەکان بەم توانایەی کە هەیانە کار ناکەن، بۆ نموونە بەپێی زانیارییەکان پاڵاوگەی کەڵەک بە توانای 45 بۆ 60 هەزار ڕۆژانە کار دەکات.
لێرەوە دەردەکەوێت، ئەگەر هەموو توانای پاڵاوگەکانیش بۆ پاڵاوتنی نەوت بۆ نێوخۆ بخرێتەگەڕ ناتوانرێت نەوتی بەرهەمهێنراو لە کێڵگەکانەوە وەربگرێت، هەر بۆیەش دوای پێنج ڕۆژ لە چاوەڕوانی بۆ گەیشتنە ڕێککەوتن لەنێوان هەولێر و بەغدا، هەنگاوەکان بەرەو داخستنی کێڵگە نەوتییەکان ڕۆیشتوون.
=KTML_Bold=زیانە ڕۆژانەکانی داخستنی بیرە نەوتییەکان لە داتاکانی 2022ەوە=KTML_End=
ساڵی 2022، کۆی نەوتی هەناردەکراو و بەکاربراو (بەرهەمهێنراو) لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە سەروو 158 ملیۆن بەرمیل نەوت، کە ڕۆژانە لە هەموو کێڵگەکانەوە 433 هەزار و 726 بەرمیل نەوت بەرهەمهاتووە.
زیانە داراییەکانی ئەم ڕاگرتنەی بەرهەمهێنانی نەوت، جگە لە زیانە ڕۆژانەییەکانی بە هەرێمی کوردستان و بە کۆمپانیا نەوتییەکان، بووەتە هۆی دابەزینی بەهای پشکی کۆمپانیا نەوتییەکان لە بۆرسەی جیهانی، کە لەکاتی ڕاگرتنی هەناردەکردن بەڕێژەی جیاواز دابەزیوە. ڕۆژی چوارشەممە 329-03-2023 بەهای پشکەکانی (DNO) ی نەرویژی لە هەینییەوە کە 11.56 کرۆن بووە دابەزیوە بۆ 9.68 کرۆن، واتە بەرێژەی 2.63%. هەروەها، کاریگەریی گەورەش لەسەر بەهای کێڵگە نەوتییەکان دادەنێت لە داهاتوودا.
ئەگەر ئەمساڵیش بەتێکڕا ئاستی بەرهەمهێنان و نرخی نەوت وەک ساڵی ڕابردوو لێکبدەینەوە، ئەوا ڕۆژانە زیانەکانی ئەم ڕاگرتنە 33 ملیۆن و 784 هەزار و 706 دۆلارە لە پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان دا. داهاتی ڕۆژانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە نەوتەوە دێت 15 ملیۆن و 643 هەزار و 025 دۆلاری بەردەکەوێت وەک لە خشتەی یەکەم دا هاتووە.
لێکەوتەیەکی دیکەی بڕیارەکەی (ICC) تەنیا داخستنی کێڵگە نەوتییەکان و ڕاگرتنی بەرهەمهێنان نییە، بەڵکوو کاریگەریی گەورەشی کردووەتە سەر پلان و کاری کۆمپانیاکان، کە ئێستا زۆربەی کۆمپانیاکان پێداچوونەوە بە پلانەکانیان دەکەن لەڕووی بەرهەمهێنان، پەرەپێدان، هەڵکەندنی بیری نوێ، فراوانکردنی کێڵگە نەوتییەکان و تەنانەت کارکردنی کارمەندەکانیشیان.
هەروەها، زیانێکی دیکەی لە داهاتوودا بریتییە لەوەی کار دەکاتە سەر کارکردنی کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان، ئەگەر هەولێر و بەغدا نەگەنە ڕیککەوتنێک بۆ دەرکردنی یاسای نەوت و گاز لە ئێراق کۆتاییهێنان بەم چیرۆکەی نەک مانگانە و بگرە ئێستا ڕۆژانە دووبارە دەبێتەوە.
لەڕوویەکی دیکەوە، هێشتا ژمارەی کۆمپانیا گەورەکانی لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن ماون، وەک ئیچ کەی ئین، تاقە، دی ئین ئۆ، هانت ئۆیڵ، ڕۆزنەفت، گازپرۆم نەفت، کریست پیترۆڵیۆم، پیتئۆیڵ، ویسترن زاگرۆس، گەنەل ئینرجی، گەڵف کی ستۆن، جەی شاماران. ئەمانە ماون و هاوبەشن لە خاوەندارێتی کێڵگە نەوتییەکان، جگە لەوەی کۆمپانیا جیهانییەکانی بواری خزمەتگوزاری نەوتی وەک شڵمبەرگەر، ویزەفۆرد، هالبیرتۆن، نۆڤمێت، بیتلی، ئۆیڵسیرڤ، (CNPC) ، (TGT) و (CNL) کار دەکەن، کە چاوەڕوانی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەکەن.
=KTML_Bold=کۆی پڕۆسەی نەوتی بەرهەمهێنراو و فرۆشراو لە هەرێمی کوردستان لە 2022=KTML_End=
=KTML_Bold=بڕوانە فایلی پەیوەندیدار:=KTML_End=
=KTML_Bold=بڕیاری دادگەی (ICC) چییە و ڕۆڵی ئەمریکا و ڕووسیا لە نزیککردنەوەی هەولێر و بەغدا بۆ گەشتنە ڕێککەوتن.=KTML_End=
خاڵێکی دیکەی سەرنجڕاکیش لە پێشهاتەکانی دوای بڕیاری دادگەی ICC ەوە بەیاننامەکەی وەزارەتی وزەی تورکیایە، کە داوای قەرەبووی کردووە و، دوو سەرچاوەی بەرپرسی دیکەی تورکیا، کە ئاگاداری کەیسەکەن ئاماژەیان بەوەکردووە کەوا دادگەکە هەرێمی کوردستانی وەک یەکەیەکی فەرمیی ئێراق دان پێداناوە، کە لە سایەی گرێبەستی بۆریی نەوتی ئێراق - تورکیادا، دەسەڵاتی ئەوەی هەیە مامەڵە لەگەڵ لایەنی تورکی بکات بۆ گواستنەوە، بەکارهێنان، دەستپێ گەیشتن و عەمبارکردنی نەوت. ئەمەش واتە تەنیا دەسەڵات کە هەرێمی کوردستان بەکاریهێناوە و دادگەکە بە پێشێلکاریی گرێبەستەکەی داناوە بارکردنی نەوتەکەیە لە بەندەری جەیهانەوە بۆ نێو کەشتی کڕیارەکان.
لەبەرانبەردا، وەزارەتی نەوتی ئێراق ئاماژەی بەوەدا کە قەربووکردنەوە زۆر لەوە زیاترە و دەبێت هەرێمی کوردستان بڕیارەکە جێبەجێ بکات .
ئێستا، بڕیارەکەی دادگەی (ICC) ڕوون نییە و لایەنەکانی کەیسەکە بەگوێرەی بەرژەوەندی خۆیان بڕگەکانی بڵاودەکەنەوە و لێکدانەوەی بۆ دەکەن وەکوو ئەوەی تورکیا بڵاویکردووە، هەروەها ئەوەی وەزارەتی نەوتی ئێراق داوا لە هەرێمی کوردستان دەکات بۆ پابەندبوون، هەر بۆیەش ئەم بڕیارە و نیوەڕۆکەکەی دەبێت بەتەواوی جێبەجێبکرێت، نەک ئەو بەندانەی بەغدا داوای دەکات.
لەکاتێکدا، بەپێی زانیارییەکان کۆمپانیا ئەمریکییەکان ئەوانەی لە نەوت و گازی هەرێمی کوردستان کاردەکەن کۆبوونەوەیان لەگەڵ کۆنگرێسی ئەمریکا و لیژنە پەیوەندیدارەکان کردووە بۆ ئەوەی ڕۆڵیان هەبێت لە هاندانی بەغدا و هەولێر بۆ گەیشتنە ڕێککەوتن لە دوای بڕیارەکەوە.
بۆ نموونەش کۆمپانیای ئیچ کەی ئێن لە ڕاگەیێندراوێکدا لەبارەی ئەم دۆخەی تووشی کۆمپانیاکەیان هاتووە ئاماژەی بەوەکردووە کەوا داوای لە بەرپرسانی ئەمریکا کردووە هانی هەموو لایەنەکان بدەن بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی خێرا بڕیارێکی گونجاو بدەن، ئێمە بەچاکی سەیری هەر چارەسەرێک دەکەین کە ڕێز لە بەندی گرێبەستەکانمان بگرێ و دەستبەری پارەی فرۆشتنی نەوت بکات بەپێی ڕێککەوتنەکان، باوەڕمان بەخێرایی بڕیاردان و چارەسەرکردن هەیە لە بەرژەوەندی گەلی ئێراق، بەهەرێمی کوردستانەوە.
لەڕاستیدا، دیوێکی دیکەش پەیوەستە بە کۆمپانیا ڕووسییەکانەوە لە هەرێمی کوردستان، لەسەرووی هەموویانەوە کۆمپانیای ڕوو#سنە#فت و گازپرۆم نەفت، کە ماوەکانی ڕابردوو بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە تووشی کێشە بوونەوە، ئێستاش بەهۆی ئەم بڕیارەوە بەتەنیا ڕووسنەفت کە خاوەنداری 60% گواستنەوەی بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات، ڕۆژانە 451 هەزار و 756 دۆلار زیانی بەردەکەوێت.
=KTML_Bold=کۆتایی=KTML_End=
قۆناخێکی نوێیە هەرێمی کوردستان و سەرچاوەی داراییەکی تێکەوتووە، کە بەغدا هەوڵدەدات بەهۆی قوستنەوەی کات و ڕەوشەکەوە، هەرێمی کوردستان بە مەرجەکانی ڕازیبێ و مامەڵە لەگەڵ ئەو بڕگانەدا بکات کە لە بەرژەوەندی خۆیەتی، بەڵام کۆی بڕیارەکە و نیوەڕۆکەکەی بەگوێرەی تورکیا لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان لە کۆی پێنج پڕۆسەی پەیوەست بەم کەیسەوە، هەرێمی کوردستان یاخود تورکیا پێشیلی یەکێکیان کردووە، کە بارکردنی نەوتەکە بووە.
زیانەکانی ئەم ڕۆژانە دەیان ملیۆن دۆلارە، کە لە داهاتوودا زۆر زیاتر و کاریگەریی لەسەر کەرتەکانی دیکەش دادەنێت لەسەرووی هەموویانەوە خانووبەرە، ئەمە جگە لە زیانێکی یەکجار گەورە بەر پیشەسازی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و کارکردنی کۆمپانیاکان لە ئێراق بەگشتی دەکەوێت، نەک تەنیا لە هەرێمی کوردستان.
داخستنی کێڵگە نەوتییەکان و کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بۆ ئاستی پاڵاوتن لەپاڵاوگەکان دوای پڕبوونی ئەمبارەکان زیان بە هەندێک لە کێڵگە نەوتییەکان دەگەیێنێت، ئەمە سەرەڕای ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی ئەو گازەی لەگەڵ نەوتدا بەرهەم دەهێنرێت.
هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی وەزیرانی ئۆپێک و ئۆپێک پڵەس لە ڕۆژی 3ی نیس�
ئەم بابەتە 412 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 30-03-2023
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 28-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 28-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 412 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان فەرەج
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
09-01-2010
هاوڕێ باخەوان
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
جەمال شارباژێڕی
21-02-2010
هاوڕێ باخەوان
جەمال شارباژێڕی
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
11-07-2017
سەریاس ئەحمەد
کەیهان ئەنوەر عەلی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کچە شقارتە فرۆشەکە
10-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
10-07-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 522,354
وێنە 105,707
پەرتووک PDF 19,690
فایلی پەیوەندیدار 98,576
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان فەرەج
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
فۆڵدەرەکان
پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - ڕۆمان پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم پەرتووکخانە - جۆری وەشان - چاپکراو پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست پەرتووکخانە - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - فایلی PDF - نەخێر وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیاننامە - جۆری کەس - بەهرەمەند ژیاننامە - جۆری کەس - ناسراو

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.391 چرکە!