ناونیشانی پەرتووک: مێرگی ئەندرۆ هێنری
ناوی نووسەر: دۆریس بۆرن
ناوی وەرگێڕ: #ئاهەنگ کاوانی#
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: #هەولێر#
دەزگای پەخش: ڕێکخراوی زەریاب
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم پەرتووکە لەلایەن دۆریس بۆرن، نووسەری ئەمریکی لە ساڵی 1965 نووسراوە. ئاهەنگ کاوانی لە ماوەی کەرەنتینەدا وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و لە 10-02-2021 ڕێکخراوی زەریاب بڵاوی کردووەتەوە.
ناوەرۆکی پەرتووکەکە باس لە منداڵی سێیەمی خێزانێک دەکات، کە داهێنەرێکی بچووکە، بەڵام لەلایەن خێزانەکەیەوە بەردەوام پێی دەوترا کە کەلوپەلەکانی کۆبکاتەوە و لایان بدات، لە کاتێکدا ئەو دەیوست بە داهێنانە بچووک و سادەکانی هاوکاری دایک و باوکی بکات.
بەردەوامی لە ڕێگرییەکانی خێزانەکەی، وا لە ئەندرۆ دەکات ماڵەکەی جێبهێڵێت و بچێت لە مێرگێکدا بژی، دواتریش چەند منداڵێکی دیکەی هاوشێوەی ئەو دەچنە لای و پێکەوە گوندێکی بچووک درووست دەکەن.
ئاهەنگ کاوانی، وەرگێڕی پەرتووکەکە ڕەخنە لە شێوازی پەروەردەکردنی منداڵانی ئێستای کۆمەڵگەی کوردی دەگرێت، کە دایک و باوکەکان بەردەوام دەیانەوێت منداڵەکانیان ببنە ئەندازیار و پزیشک و هیچ گرنگی بە خواستی منداڵەکانیان نادەن.
ئاهەنگ باس لەوەش دەکات کە حەز و خولیای منداڵەکان لەناوبراون، بۆیە بڵاوکردنەوەی ئەو پەرتووکەی بە گرنگ زانی، تا منداڵی کوردیش بێبەش نەبێت لەو پەرتووکانەی کە سوودی هەیە و دەتوانێت خۆی تێدا بدۆزێتەوە، نەک تەنیا وەک چیرۆکێکی ئاسایی بەسەریدا تێپەڕێت، هەروەها دایبابیش لە بەهرە و خولیاکانی منداڵان تێبگەن. [1]