ناونیشانی بابەت: بە وێنە.. پێشدانگاى گوێزى هەورامان دەستى پێ کرد
ئامادەکردنی: #عومەر عەزیز#
ئەمڕۆ پێنجشەممە #09-11-2023#، لە شارەدێی #خورماڵ#، سەر بە پارێزگاى #هەڵەبجە#، پێشانگاى گوێزى #هەورامان# دەستى پێ کرد و بڕیارە ماوەى سێ ڕۆژ بەردەوام بێت.
لە پێشانگاى گوێزى هەوراماندا زیاتر لە 80 کەپر بە ''گوێز، هەنار، خواردنى میللى و پیشەى دەستى'' بەشدارن و ئامانج لە کردنەوەی ئەو پێشانگایە خستنەڕووى بەرهەم و بەروبوومى ناوچەى هەورامانە.
پێشانگاکە دەکەوێتە سەر ڕێگەى سەنتەرى شارەدێى خورماڵ و گوندى #ئەحمەدئاوا# و بڕیارە ڕۆژانى ''پێنجشەممە، هەینى و شەممە'' بەردەوام بێت.[1]