ناونیشانی بابەت: لەگەر کاکە زیادی چووینە گڕاتس، ئەو شارەی لۆ من بووە هەولێر
نووسینی: #ڕزگار خۆشناو#
لەوەی ناخۆشتر نەبوو، کە ڕەئیسی قیسمی تەئلیف و قیادەی ئۆرکستڕا لە جامیعەی مۆزیقای ڤیەننای، هەموو دەرکەکانی لێ قەپات کردم و بە بەهانەی ئەوەی کە پیانۆم نەخیندیە و نزانم لێدەم، گۆتی ئەتوو لێرە وەرناگیرێی! ئەو وەختی نەمەزانی کە لە زۆربەی شارە گەورەکانی نەمسای، جامیعەی مۆزیقەی هەیە.
پاشیوەی، ڤیەننام هەر بەتەواوی لەپێش چاوی کەت، زۆر عادز و بێزەوق بووم، لۆیێ تەلەفۆنم لۆ کاکە زیادی کرد و پێم گۆت کە حەزم لێیە بیبینم. مەوعیدەکمان دانا لە (کاڕل پلاتس) ساحەی ڕەئیسیی ناو شاری ڤیەننا، لەوێ ئێکدین دیت و چووینە قاوەخانەکی دانیشتین و بەحسی مەوزووعی جامیعەی مۆزیقەم لەگەر کرد، کوو لەگەر خەباتی چووم و تەرجومەی لۆ کردم.
دیتی کە ئەو شتە، زۆر تەئسیری لە من کردیە و زۆر بێزەوق و عادزم. گۆتی: خەمت نەبی #خۆشناو#، ئەوێ نا جێیەکی دی حسم کرد، کاکە زیادیش، ئەوەی پێ ناخۆش بوو، بەران لەبەر دری من، بەسەرەخۆی دانەهینا، لۆوەی مەوزووعەکەشم زوو لەبیر چی، بە منی گۆت: ڕەئیت چیە و چارێی، وێکڕان سەفەرەکی شاری (گڕاتس) بکەین و سەرەکی لە برادەرەکەم (بەهرۆز گەراری) بدەین لەمێژە نەمدیتیە، ئەمنیش پێشتر گێم لەو ناوەی نەببوو. گۆتم؛ گڕاتس لە کێیە و بەهرۆز گەراری کێیە؟ گۆتی: گڕاتس دووەم شاری نەمسایە لە پاش ڤیەننای.
گۆتم: دوورە؟
گۆتی: بە قیتاری دوو سعات و نیوە، بەس شارەکی گچکە و درگرە، ڕێیەکەشی زۆر خۆشە، بەناو شاخانەڕوا و مەنزەڕی گەلەک جوانە! ئەتوو وەرە، پەشێمان نابیۆ.
گۆتم؛ ئەدی بەهرۆز گەراری کێیە؟
گۆتی: کوڕەکی #هەولێر#یە و لە جامیعەی گڕاتس هەندەسەیەخینی! کوڕەکی زۆر قسەخۆش و سوعبەتچیە و مەسئوولی حیزبی سۆسیالیستە لە نەمسای. گۆتم فکرەکی زۆر باشە و ئەمن سەرم دێشی لۆ سەفەرەکی، کەنگی بڕۆین؟
گۆتی: با شەوێ تەلەفۆنەکی لۆ بەهرۆزی بکەم، بزانم لە گڕاتسە، ئەوجاچین!
هەر شەوێ تەلەفۆنی لۆ کردم، گۆتی ڕۆژێ چارشەمێچین 08-07-1981.
گۆتم: زۆر باشە!
ڕۆژی چارشەم هاتە دووم و چووینە عەینی محەتەی قیتاری جاسممان لێ بەڕێ کرد. ئەوە ئێکەم سەفەرم بوو بە قیتاری نەمسای! قیتارەکی زۆر خاوین و موریح بوو، ئەوجا کاکە زیاد، دەستی بە نسحەتان کرد، خاسەتەن لەگەر کچان، کە دەبی ئیحتیڕامێ خۆ بگرم و گران و سەنگین بم، هەر کچەکم دیت، قسەی لەگەر نەکەم و دەبی کچ لۆ کنەمن بێن نەک ئەمن لۆ کنەوان... هێشتا قسەکانی تەواو نەکردبوون، دوو کچی گەنج بەوێدا هاتن، یەکسەر گۆتی: ئەتوانی ڕسمەکم بگری لەگەر ئەو دوو کچانە؟
ئەمن کردبوومە عادەت، لە عیڕاق و لە نەمساش، دایمەن کامیڕەکی گچکەم وێ بوو، هەرچی پێم عەنتیکە و جوان با و عەقرم گرتبای ڕسمەگرت. ئەمنیش هەرچەندی کردم خۆم پێ ڕانەگیرا و بە دەنگ پێکەنیم! دیار بوو لە پێش کچەکان بەسەرەخۆدا شکاوە، گۆتی: ئەوە بە چ پێکەنی؟
گۆتم؛ هیچ نیە ئێخەی هەر بەرنەدام، هەتا پێم گۆت: ئۆتی لە ڤیەننای دەرچووینە، ئەتوو هەر نسحەتێ منەکەی و دەرێی، ئەوها مەکە و ئەوها بکە و، خۆ گران کە و ئیحتیڕامێ خۆ بگرە! بەران هەر دوو کیژت دیتن، قسەکانی خۆت هەموو لەبیر چوونۆ و بەرامبەر ئەو دوو کیژانە زەعیف بووی!
گۆتی: نا لۆمن فەڕقی هەیە، ئەمن لەمێژە لێرەمە و، زمانیانەزانم و وەکی توو نیمە.
گۆتم: ئەوجا فەڕقمان چیە، ئەوانە لە خوایان دەوێ ئێکەک بە زمانی ئینگلیزی قسەیان لەگەر بکا! بەران لۆم دەرکەت، کە هەرچەندە کاکە زیاد لادێیی، مودەتەکە لە ئەوڕپایە، بەران هێشتا هەتا حەددەکی زۆر، بە عەقڵییەتی شەڕقی دەژی و لەقەبەکەشی پڕ بە پێستیتی! لەو لەحزەش، گەیشتینە ئەو جێیەی، کاکە زیاد پێشتر لۆ من بەحسی کردبوو.
سەبر سەبر قیتارەکە برندەبوو، لە مەنتیقەکی دەشت و عارد ڕاست، گەیشتینە مەنتیقەکی شاخ و داخ و پڕی نەفەقیش بوو. هەتا برێی مەنزەڕەکی جوان و درگری هەبوو، ئەمنیش بە کامیڕەی هەر ڕسممەگرتن. زۆربەی ئەو شارانەی کە قیتارەکە لێی ڕاوەستا، گچکە بوون، هەتا گەیشتینە شاری گڕاتس، قیتارەکە پێنج شەش جار ڕاوەستا. دەوروبەری سعات شەشی ئێوارێ گەیشتینە گڕاتس، سواری قیتاری جاددەی بووین کە لێرە پێیەرێن (شتڕاسن بان)، بە نیو سعاتی گەیشتینە عینوانی بەهرۆز گەراری، کە ئەویش لە قیسمی داخیلی وەکی ئەوەی ڤیەننای بوو، کرابوە ئوتێل تەلەبانەژیا.
بەهرۆز ئەمەی دیت، شاگەشکە بوو، ئیستیقبالەکی زۆر باشی کردین، دیار بوو لەگەر کاکە زیادی ئێکدیان پێشترەناسی. بەهرۆز لەمە گەنجتر بوو ئەویش هەولێری بوو، خەرکی گوندی کەردزی بوو، کوڕەکی باش و درپاک دیار بوو. کە زانی تازە هاتیمە، حەزی کرد بزانی، وەزعی هەولێر و خەرکی هەولێرێ کوە، هەندەک بەحسی شەڕی عیڕاق و ئێرانێم کرد، دیار بوو ئەو سارەک دەبوو هاتبووە نەمسای، زانی ئەمە برسیتن و چوو خواردنی لێنا، ئەوجا نزانم یا ئەمە زۆر برسی بووین، یا ئەو برنج و مەرەگەی لۆی لێناین، هەتا برێی خۆش و بەتام بوو. زۆرن خواردو و دیار بوو بە هاتنێ مە، زۆر خۆشحار بوو. هەر زوو ئەمنیشی ناسیۆ و گۆتی: زۆرم حەز لە گۆرانیی (چاوی ڕەشی جوانە)ی جەلال سەعیدیە، عوودەکەت نەینایە لۆم لێدەی؟ “
گۆتم: جارەکیدکە هاتم، عوودەکەی لەگەرە خۆ دینم
زۆر قسەن وێکڕان کردن و زۆر دانیشتین، ئەمن پێم گۆتن: نایێنە دەرێ هەندەک پیاسەی بکەین؟ “
گۆتیان: ناوەڵا ئەمە نایێین، بەس ئەتووەزانی بە تەنێ بچی و بگەڕێیۆ؟ “
گۆتم؛ ئا ئا، خەم و نەبی. بەتەنێ چوومە دەرێ.
حەرقەی دیکەی لە پاش دێ[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=