یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق ناوی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێراقی بۆ پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا ئاشکرا کرد.
بڕیارە لە ڕێکەوتی #29-05-2024# بۆ #01-06-2024# لە شاری بەسرە و یاریگەی فەیحا میوانداری لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا بکات و بۆ ئەو مەبەستەش یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق دوایی هەڵسەنگاندن بۆ یاریزانانی پێکهاتەی کۆتایی هەڵبژاردەکەی ئاشکرا کرد.
سەبارەت بە دیاری کردنی یاریزانانی کچانی پێشمەرگە بۆ بەشداریان لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا #نزار ئەکرەم# سەرپەرشتیار و ڕاهێنەری تیمی کچانی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت زانیاری زیاتری ئاشکرا کردوو وتی، یەکێک لە پاڵەوانێتییە پڕ ڕکابەرییەکان لە وڵاتانی ئاسیادا ئەم پاڵەوانێتییەیە کە تایبەتە بە ڕۆژاوای وڵاتانی ئاسیا، هەروەک نزار ئاماژەی پێکرد کە خۆشبەختانە و دوایی هەڵسەنگاندن بۆ یاریزانانی کچان لە کۆی 12 یاریزانی تیمی یانەی پێشمەرگە 10 یاریزانمان لەنێو پێکهاتەی سەرەکی دان، نزار وتیشی یاریزانەکانمان یارییە بەهێزەکان ئەنجام دەدەن بەم شێوەیە.
بەهار ئەحمەد -یاری حەوتی
#نەورۆز ئەحمەد# -سێ باز
#کوردستان بەمۆ جەمال# -100 مەتر و 400 مەتر بەربەست
#ئامال خزر محەمەد# 5000 هەزار و 10000 هەزار مەتر
#مریەم عەبدولحەمید عەبدولڕەحمان# -بازی بەرز و یەک باز
#ئەڤین سەعید# 400 مەتر
دیانا کەریم 5000 هەزار و 10000 هەزار مەتر
بەنین ئەحمەد -حەوتی و هەڵدانی قورسایی
مەیس مەهدی 100 مەتر
#ئافاق فایەق# -هەڵدانی دێسک
سەبارەت بە بانگێشت کردنی ڕاهێنەران، سەرپەرشتیاری تیمی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگە وتی، بەندە و چەندین ڕاهێنەری کیژە یاریزانانمان لە دەستەی ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەی ئێراق دێین و بەشدار دەبین لەو پاڵەوانێتییە و بە هیواشین بتوانین باشترین ئەنجامەکان دەستەبەر بکەین چونکە ئەم ئەنجامانە دەبێتە هەڵسەنگاندن بۆ گەیشتن بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس.
جێگەی باسە شاندی هەڵبژاردەی ئێراق بۆ پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا خۆی لە 95 کەس دەبینێتەوە کە 25 کەسیان سەرۆک شاند و کارگێڕی و ڕاهێنەرانن وە 70 یاریزان لە هەردوو ئاستەکانی کوڕان و کچان لەو ڕکابەریانەدا دەبن.[1]