رادیۆیەکی هەواڵییە کە بە هەر دوو زمانی عەرەبی و کوردی لە دوو کەناڵی ڕادیۆی سەتەلایتیەوە ڕۆژانە (24) کاتژمێر پەخش دەکات کە لە کاتژمێر (6)ی بەیانییەوە تا (12)ی شەو بە کاتی عێراق هەر نیو کاتژمێر جارێک هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی و جیهان بەگشتی بڵاو دەکاتەوە. ڕادیۆ نەوا کە یەکەم ئەزموونی لەو جۆرەیە لە عێراقدا لە ڕێکەوتی (01-01-2005) پەخشی دەستی پێکردووە، دەستپێکی پڕۆژەیەکی گەورەی دامەزراوەیەکی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیە لە عێراقدا کە لە ئایندەدا پڕۆژەی گەورەتری وەک کەناڵی تەلەفزیۆنی ئاسمانی و ڕۆژنامەی بەدوادا دێت.