- دووەمین ڕۆژی کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان لە پاریس، کە ئەندامان بڕیاریان لەسەر پرۆژەی نیشتمانیی کوردستان و دەستووری ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردستاندا تاوەکو هەر بە پڕۆژەیی بمێنێتەوە و لە یەکگرتنی هەر چوار کۆنگرەکەدا دەنگی تەواوی لەسەر بدرێت.
- تا 22-09، نێوەندی نەتەوەیی فەڕەنسی بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی، زانکۆی ئوترێخت لە هۆڵندا، ئینستیتووتی نەتەوەیی زمان و شارستانییە ڕۆژهەڵاتییەکان و ئینستیتووتی کورد لە پاریس، کۆنفڕانسێکی جیهانیی دەربارەی کورد و شار، کورد لە شاردا و شارەکانی کوردستان، ڕێکخست. 30 کەس لە هەموو لایەکی جیهانەوە بانگکرا و باسی ئەکادیمی و زانستی پێشکەش کرا و باسەکانیش چوار بەش بوون: 1- شارەکان لە کوردستانی پێش چەرخی نوێدا. 2- شاری کورد لە سەدەی نۆزدە و بیستدا. 3- شێوە شارییەکانی کلتووری کوردی. 4- بەشاری بوون.
- فەلەکەدین کاکەییی سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەباتی پدک، بۆ ڕادیۆی دەنگی کوردستانی ئێڕاقی ڕاگەیاند، کە پارتی سەلماندی کە چاکترین بەرگری کەری یەک پارچەیی خاکی ئێڕاقە.
- گیرانی کۆڕێک لە لەندەن لەلایەن نەوشیروان مستەفاوە، دەربارەی بارودۆخی کوردستان.