بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 283 حاڵەتی توندوتیژی دژ بە ژنان لە سنووری ڕاپەڕین تۆمارکراون، کە تیایدا 14 حاڵەتی سوتان و خۆسوتاندن، 86 حاڵەتی شەڕکردن و لێدان، 58 حاڵەتی هەرەشەلێکردن و 10 حاڵەتی دەرمانخواردکردن بەدیدەکرێن.
هاوکات لەکۆی 13 ڕووداوی کوشتن کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لەسنووری بیتوێن و پشدەر تۆمارکراون، دوان لە قوربانییەکان ژن بوون.
بەدواداچوونێکی خەندان دەریخستووە، لەمساڵدا ڕووداوەکانی پەیوەست بە توندوتیژی دژ بە ژنان لەسنووری ڕاپەڕین زیادیکردووە، بەوپێیەی لە 12 مانگی ساڵی ڕابردوو، 272 ڕووداو تۆمارکراون، بەڵام ئەمساڵ تەنها لە شەش مانگدا 283 ڕووداو لە ناوچەکەدا هەبووە.
- 03-08-2014