پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەرێک بۆ دروستکردنی درۆن
18-07-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سیروان مەحموود ڕەشید
18-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
پڕۆگرامی لاپەرە لەگەڵ حەمە کەریم هەورامی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب حەمە کەریم هەورامی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب جەمال عەبدول
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب مارف خەزنەدار
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب د. شوکریە ڕەسوڵ
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 524,014
وێنە 106,085
پەرتووک PDF 19,748
فایلی پەیوەندیدار 99,072
ڤیدیۆ 1,437
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,567

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,732

هەورامی 
65,711

عربي 
28,769

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,152

فارسی 
8,349

English 
7,151

Türkçe 
3,567

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,121

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

ژیاننامە
عەلی لەتیف
شەهیدان
قادر کابان
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای ...
ژیاننامە
حامید عەلی مورادی
ژیاننامە
ماریا سام
دانیشتوانی عەلیاوا
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کارە هونەرییەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دانیشتوانی عەلیاوا

دانیشتوانی عەلیاوا
فیلمێکی ڕۆمان ئامێزی درێژی سینەماییە و بەرهەمی (ناوەندی گاڤ بۆ کاری تەلەفزیۆنیی و سینەمایی و کوردی)یە. ماوەی فیلمەکە 124 خولەکە و لەلایەن سینەماکار #لوقمان غەریب# کاری سینارێو و دەرهێنانی بۆ کراوەو تیایدا ژمارەیەکی دیار لە هونەرمەندانی خاوەن ئەزموونی کورد ڕۆڵ دەگێڕن، لەوانە ئەکتەرانی ناسراو #عەلی کەریم#، #عەبدولی حەمەجوان#، #مەروا محەمەد#، ئ#ەڤین عوسمان# لەگەڵ زیاتر لە 25 ئەکتەری تر)ز. ئەم فیلمە لەلایەن ستافێک لە هونەرمەندان و تەکنیککارانی کورد بەرهەمهێنراوە و بەکامیرای #مەحمود کەمال# وێنەی گیراوە و #هەرێم نوری# مونتاژ و مێکساژی کردووە، #هەڵکەوت زاهیر#یش میوزیکی بۆ داناوە، هەروەها #کەمال چالاک# بەڕێوەبەری بەرهەمی فیلمەکەیە، لە سەرەتای ئەمساڵ لە ڕۆژی 26-01-2017 دا بۆ یەکەم جار لە کوردستان نمایش کرا و بڕیار وایە لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا نمایش بکرێت. سەبارەت بە ناوەڕۆک و چۆنیەتی بەرهەمهینانی فیلمەکەش سیناریست و دەرهێنەر لوقمان غەریب تایبەت بە گۆڤاری گوڵان وتی:
سەرەتای ساڵی 2015 دەستمان بە بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە کرد و تا کۆتایی 2016 پێوەی سەرقاڵ بووین، ئاسان نییە لەوڵاتێکدا کە کەرەستەیەکی ئەوتۆی پیشەسازی فیلم چ لە ڕووی تەکنیکی و چ لە ڕووی بەشەری لەبەردەست نەبێت و فیلم دروست بکەیت. ئێمە بودجەمان لەبەر دەست نەبووە، ئامێر و تەکنیکی سینەمای پێویستمان پێ دابین نەکراوە، بەڵام خۆشبەخت بووین کە توانیمان لەو بارودۆخە خراپەی دارایی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و لەناو ئەو هەموو کێشە و دەردەسەرییەدا، فیلم دروست بکەین و بەرهەممان هەبێت. ئەمە بۆخۆی ئامانجەکە بوو کە خۆشبەختانە توانیمان سەرکەوتووانە بەدی بێنین.
سەبارەت بە ناوەڕۆکی فیلمەکەش لوقمان غەریب وتی: بریتییە لە بەسەرهاتی شارێکی دوورەپەرێزی دواکەوتووی پڕلە کێشەو ئاڵۆزی، کە پێش هەرکەسی تر خەڵکی ئەوێ خۆیان گیرۆدەی دەستی ئاکار و دوودڵی و ناکۆکیی نیوان خویانن لەگەڵ دەستپێکردنی ڕووداوەکانی فیلمەکەدا، کەسێک وەک فەرمانبەری دەوڵەت نەقڵی ئەوێ دەبێت و پێش وەختە هەموو زانیارییەکی لەسەر دانیشتووانی شارەکە وەرگرتووە. بە فکری خۆی نیازی وایە کە وەک فریادرەسێک بەهانای خەڵکی عەلیاواوە بچێت و کێشە و گرفتەکانیان بۆ چارەسەر کات. بەڵام ئەم کەسە خۆی لە بنچینەدا کەسێکی ئاڵۆز و کەسایەتییەکی سەیر و خاوەنی دنیایەک لە کێشە و گرفتە لە ڕابردوودا هەر بۆیە لەم هەوڵدانەدا سەرکەوتوو نابێت و دواجار دەبێتە مەخسەرەی خەڵکی شارەکە. لێرە ئێمە دەمانەوێت بڵین کە هیچ فکر و تێگەیشتن و ئایدیایەک سەرکەوتوو نابێت گەر پێشوەختە زەمینەی سروشتی خۆی بۆ نەرەخسا بیت وەک قوناغبەندیش نەگەیشتبێتە ئەو ئاست و قۆناغەی کە پێویستە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو پێشهاتەدا.
لە ڕاستیدا چونکە شێواز و ستایلی فیلمەکە ڕیالیستی و واقیعیە و چیرۆک و دیالۆگ بنچینەی پێکهینانی سیناریۆکەن، سەرەڕای نەبوونی ئیمکانیاتێکی ئەوتۆ،توانیومانە تا ئەندازەیەکی باش فیلمێکی واقعی جوان دروست بکەین، دیارە لە جوگرافیایەکیشدا کە کەرەستە و پێکهاتەکانی پیشەسازی سینەما بوونی نەبێت دەرهێنەر و سینەماکاران ناچارن کە دەست بۆ جۆرە کارێک ببەن کە دواجار بتوان تیایدا سەرکەوتوو بن، ئیمەش لە عەلیاوادا بی موبالەغەکردن ئەوەمان کرد و جێی سەرنجێکی زۆری بینەرانیش بوو، ئەگەرچی بەداخەوە ئەمڕۆ لە کوردستاندا، بینەری کاری جدی، تا ئەندازەیەکی زۆر کەم بۆتەوە.
سەبارەت بە نمایش کردنی فیلمەکە لە ڕوسیا لوقمان غەریب وتی: ئەوەی ڕاستی بێت لەسەرەتای دروستکردنی فیلمەکەدا بیرم لەوە دەکردەوە کە چۆن بتوانم لە دەرەوەی کوردستان جا چ ئەوروپا یان هەر وڵاتێکی تر بێت، فلمەکەم پیشان بدەم. من لەناوەڕۆکدا باسی کێشەیەک دەکەم کە بینەری هوشیار و خاوەن مەعریفە، بەباشی لێی تێدەگات. دواجار دروست بوونی چەند پرسیارێکی تازە و وەڵامی پرسیارگەلێکی تریشی دەست دەکەوێت. ئینجا ئیتر ئەوە پەیامی سەرەکی هەر تیکست و بەرهەمێکە کە بیەوێت پرسیار و وەڵام لای وەرگر دروست بکات. ماوەی ڕابردوو لەڕێی یەک دوو برادەرەوە دەستمان گەیشت بە سەنتەرێک لە ڕوسیا کە گرنگی بە بواری داهێنان و فیلمسازی ئەدات لەو وڵاتانەی کە هونەری سینەما تیایدا سەرەتاییە و نەگەیشتۆتە ئاستی بزنس و پیشەسازیی، بەڵام لە ڕووی پێکهاتە و ڕەگەزە بنچینەییەکانی سینەماوە خاوەنی بەرهەمن، لەوێ جارجارە فیلمی وڵاتانی هەژار لەبوا ڕی سینەمادا پیشان ئەدرێت، تەنانەت ئەو فیلمانەش کە لەئاست و کوالێتییەکی کەم و نزمدان و لە وڵاتانی وەک لیبیا و جەزائیر و ئەفغانستان و سودان ئەوانی ترەوە بەرهەم دەهێنرێن. ئەوان باسی ئەوە دەکەن کە بینەرێکی زۆر و بەردەوامی ئەو فیلمانەیان هەیە کە ڕەگەزی موبالەغە و تەکنیکی کۆمپیوتەری ئەوتۆی تێدابەکار نەهاتووە. زۆر چێژ لەو جۆرە فیلمانە دەبینن. هەرچەندە ئەتوانم بڵیم لە زور ڕووی وەک کوالیتی و بابەت و پێکهاتەکانی تری فیلمەوە، فیلمی (دانیشتووانی عەلیاوە) لە ئاستێکی باڵای هونەریدایە، بەڵام دیارە و گومانی تیدا نییە کە ناتوانێ ڕکابەری فیلمێک بکات کە سەدان هەزار دۆلاری تیادا خەرج کرابێت. ئیتر ئەوە ئیستا بۆ چەند جارێک ترایلەری فیلمەکە لە ساڵونی سینەمای ئەو سەنتەرەدا وەک ئاماژەیەک بۆ پیشاندانی لە ئایندەدا لە پێش نمایشی ڕۆژانەی فیلمەکانی تردا پەخش دەکرێت، ئەمە بۆ ئێمە من و ستافی فیلمەکەمان مایەی خۆشحاڵییە و لەگەڵیاندا گەیشتووینەتە لێکتێگەیشتنێک کە لە مانگی 11دا پیشانی بدەن، بەڵێ وێڕای نەبوونی هیچ پشتیوانییەک هیشتا بەردەوامین لەسەر کارکردنی خۆمان تا ئەمڕۆ توانیومانە کاری بەرهەمهینان بۆ دوو فیلمی تریش بکەین بە ناوەکانی (بازاڕی کۆنەفرۆشان، گوڵچین و خەیاڵەکانی ڕۆستەم) کە هەردووکیان ئامادەن بۆ نمایشکردن.[1]
ئەم بابەتە 9,115 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی گۆڤاری گوڵان - 11-08-2017
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 13
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری کاری هونەری: فیلم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 11-08-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-08-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 28-08-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 9,115 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.159 KB 11-08-2017 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەکرە سوور
ژیاننامە
پوشۆ عەبدولکەریم عومەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
تەلەفزیۆن لەلایەن کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیەوە چ کارێک لە منداڵان دەکات
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
ڕێبەرێک بۆ دروستکردنی درۆن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
کورتەباس
سانت بوف و هونەری رەخنە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
عەبدوڵڵا تاهیر بەرزنجی
ژیاننامە
حاجی ڕێکخەر
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
پەرتووکخانە
هونەری مامەڵەکردن لە قوتابخانە
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
ژیاننامە
بەکر مستەفا سەعید
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی لەتیف
19-07-2009
هاوڕێ باخەوان
عەلی لەتیف
شەهیدان
قادر کابان
05-12-2010
هاوڕێ باخەوان
قادر کابان
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
حامید عەلی مورادی
19-07-2017
سەریاس ئەحمەد
حامید عەلی مورادی
ژیاننامە
ماریا سام
07-03-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
ماریا سام
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەرێک بۆ دروستکردنی درۆن
18-07-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سیروان مەحموود ڕەشید
18-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
پڕۆگرامی لاپەرە لەگەڵ حەمە کەریم هەورامی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب حەمە کەریم هەورامی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب جەمال عەبدول
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب مارف خەزنەدار
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب د. شوکریە ڕەسوڵ
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 524,014
وێنە 106,085
پەرتووک PDF 19,748
فایلی پەیوەندیدار 99,072
ڤیدیۆ 1,437
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,567

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,732

هەورامی 
65,711

عربي 
28,769

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,152

فارسی 
8,349

English 
7,151

Türkçe 
3,567

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,121

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەکرە سوور
ژیاننامە
پوشۆ عەبدولکەریم عومەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
تەلەفزیۆن لەلایەن کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیەوە چ کارێک لە منداڵان دەکات
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
ڕێبەرێک بۆ دروستکردنی درۆن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
کورتەباس
سانت بوف و هونەری رەخنە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
عەبدوڵڵا تاهیر بەرزنجی
ژیاننامە
حاجی ڕێکخەر
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
پەرتووکخانە
هونەری مامەڵەکردن لە قوتابخانە
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
ژیاننامە
بەکر مستەفا سەعید
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
فۆڵدەرەکان
شەهیدان - ڕەگەزی کەس - نێر کۆمەڵکوژی - ڕەگەزی کەس - مێ شەهیدان - نەتەوە - کورد کۆمەڵکوژی - نەتەوە - کورد وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان شەهیدان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان شەهیدان - جۆری کەس - چالاکی سیاسی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.625 چرکە!