ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکان لە #چەلێ#، #بارزان# و #دەرسیم# ڕاگەیەنمدراوێکی بڵاوکردەوەو، کوژرانی 25 سەربازی تورکی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک وردەکارییەکانی چالاکیی گەریلاکانی لە باشور و باکوری کوردستان بڵاوکردەوە.
هەپەگە ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو کاتژمێر 12:10 خولەک هێزەکانی سوپای تورک لە خەرەگۆلی سەربە چەلێی جولەمێرگ ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد، سەرەتا هەلیکۆپتەرەکانی سوپا ناوچەکەیان بۆردومان کرد، گەریلاکانمان ئەو هەلیکۆپتەرانەیان کردە ئامانج و، دوو سەربازی تورک-یشیان کوشت، هەروەها ماددەی تەقەمەنی کە هێزەکانمان پێشتر لە ناوچەکە دایاننابوو بە گروپێک لە سەربازەکانی سوپای تورکدا تەقییەوە و لە ئەنجامیدا 17 سەربازی دیکە کوژران.
لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاند: ڕۆژی 27ی مانگی ڕابردوو سوپای تورک لە دەڤەری بارزان دەستیکرد بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی، دوێنێ لە گردی کۆردینەی دەڤەری بارزان لەلایەن گەریلاکانمانەوە چالاکییەک دژی سوپای تورک ئەنجامدرا و سێ سەرباز کوژران.
هەروەها ڕاشگەیەندرا: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکرامۆ و شەهید نالین مووشدا، دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە گەڤەری سەربە جولەمێرگ گەریلاکان چالاکییەکی دیکەیان دژی هێزەکانی سوپای تورک ئەنجامدا، لە ئەنجامیدا سەربازێکی تورک کوژرا، دوێنێش لە چالاکییەکی دیکەدا سەربازێکی دیکە کوژرا.
لە کۆتاییدا هەپەگە ڕایگەیاند: دوو ڕۆژ پێش ئێستا گەریلاکانمان لە گردی شاهینی سەربە دەرسیم دژی یەکینەیەکی نهێنی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا سەربازێک کوژرا.[1]
16-10-2017