ئەستێ و پوشن
ئەستێ: بەردێکە لە ئەنجامی بەريەک کەوتن لەگەڵ پارچە ئاسنێک يان بەردێکيتر پريسکە و پريشکە ئاگری لێ دەبێتەوە و بۆ ئاگرکردنەوە و جگەرە داگيرسان بەکاردەهێنرا، پوش: گژوگيای بەهاران کە دەگاتە خەرمانان و هاوين وشک وبرينگە و هەر کە پريشکە ئاگرێکی بەرکەوێت يەکسەر هەڵدەگيرسێ و ئاگر دەگری، ئينجا لێرەدا لە کوردەواريدا لە ئيديۆم و دەربڕيندا بەکاردەهێنرێت بۆ دوو مەبەستی نزيکبوونەوەی کوڕ و کچی عازەب و خەڵوەت و تەنيابوون بەيەکەوە لەلايەکيتريشەوە بۆ دوو کەسی نەگونجاو و بزێو و نزيکە فيتنە و شەڕ و شۆڕ دەوترێت(ئاگر وپەنگرن بەيەکەوە يان ئەستێ و پوشن بەيەکەوە).