پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
باخی کتێب حەمە کەریم هەورامی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب جەمال عەبدول
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب مارف خەزنەدار
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب د. شوکریە ڕەسوڵ
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب ئازاد بەرزنجی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب لەتیف هەڵمەت بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 523,891
وێنە 106,044
پەرتووک PDF 19,742
فایلی پەیوەندیدار 98,975
ڤیدیۆ 1,437
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,546

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,728

هەورامی 
65,707

عربي 
28,768

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,136

فارسی 
8,292

English 
7,139

Türkçe 
3,565

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

ژیاننامە
موجتەبا میرزادە
ژیاننامە
سەڵاح باڵابەرز
بەڵگەنامەکان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،...
ژیاننامە
سڵێمان حەسەن
ژیاننامە
ماریا سام
کێشەو دووبەرەکی کۆنفرانسی یەکی کۆمەڵە
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کێشەو دووبەرەکی کۆنفرانسی یەکی کۆمەڵە
کورتەباس

کێشەو دووبەرەکی کۆنفرانسی یەکی کۆمەڵە
کورتەباس

یادەوەرییەکان
مستەفا چاوڕەش

من و کاک ئازاد هەورامی بێجگە لەوەی لێپرسراوی سیاسی و سەربازی بووین لە قەرەداغ و گەرمیان، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەش بووین، ئیشەکانمان پێکەوە بوو، زۆریش تەبا و گونجاو بووین.

لە دوای ساڵی 1980 کە ماوەیەکی زۆر ئیشمان کرد، داوا کراین بەپێی ئه و بەرنامەیەی دانرابوو، بچین بۆ نێوزەنگ بۆ لای سەرکردایەتی. بڕیاری کۆنفرانسی کۆمەڵە دراوە. ئەوانەی به ‌پێی بەرنامەکە بەشدار دەبن، خۆمان ئامادە کرد، هەموویان ئاگادار کرانەوه و ڕۆژی سەفەرمان دیاری کرد بۆ هەڤاڵانی قەرەداغ و گەرمیان بۆ ئەوەی یەک بگرینەوه و بکەوینە ڕێگە بە مەبەستی کۆنفرانس. بەڕێ کەوتین، بە چەند شه و و ڕۆژ و بەزاندنی کەمینەکانی ڕێگە هەموومان گەیشتینە لای سەرکردایەتی. هەر ئێمەش نەبووین، لە هەموو سنووری هەرێمەکان و‌ هەروەها ڕێکخستنە نهێنییەکانی ناو شارەکان (هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، دهۆک) و هەموو شوێنەکانەوە هەڤاڵان هاتن و له ‌کاتی خۆیدا ئاماده ‌بوون. هەموومانیان دابەش کرد بەسەر بارەگاکاندا. باش بوو دنیا گەرمی کردبوو.

ڕۆژی کۆنفرانس دیاری کرا و هەمووان بەشدار بووین. دیار بوو کێشە زۆر هەبوو، لە دروستبوونی کۆمەڵەوە ناکۆکیی لە ناو هاوڕێکاندا هەبوو. من خۆم لە بەشێکی زۆری ئه و کێشانە بێئاگا بووم، چونکی لە دامەزراندنی کۆمەڵه و کێشمەکێشی ڕابوردوو ئەوەی قڕەقڕی لەسەر بوو، هەر تێیدا نەبووم. کێشەکانیش تایبەت بوون بە کۆمیتەی هەرێمەکان و ناکۆکیی ناو سەرکردایەتیی کۆمەڵه و زەمانی شەهید شەهاب شێخ نووری و چوونیان بۆ ئێران، گرتنیان و تەسلیمکردنەوە و چیرۆکەکانی. ئەوەی ڕاستی بێت، من پەیوەندیم لەگەڵ هاوڕێ (مەلا بەختیار، کاک سالار عەزیز، کاک ملازم عومەر، کاک نەوشیروان) هەبوو. هەر ئه و سەردەمە کە لەسەر سنوورەکەوە گەڕاینەوە بۆ شۆڕش، هەر ئەوانم بینی بوو و ئەوانم دەناسی، هەڤاڵەکانی تر لە زیندان بوون و گوناهی من نەبوو، کە پەیوەندیم لەگەڵیان نەبوو، من کە لە شارباژێڕ یان قەرەداغەوە ئەچووم بۆ نێوزەنگ، هەر لە بارەگاکانی ئەوان ئەمامەوه.‌ خۆشەویستی و پەیوەندیمان وەک یەک گیانی لێهاتبوو. خۆشەویستی سنووری نەبوو. برادەرانی زیندانیش تازە بە لێبوردنی گشتی ئازاد کرابوون. ساڵی 1979 پەیوەندیم تازە دروست کردبوو لەگەڵ هەڤاڵانی وەک کاک عومەری سەید عەلی و فەرەیدون عەبدولقادر و ئەرسەلان بایز و عەلی بچکۆل و ئاوات عەبدولغەفور و ئاسۆی شێخ نووری و هەندێکی تر. من قۆناغەکانی پێشمەرگایەتیم تێپەڕاندبوو. لە قۆناغی فەرماندەیی هەرێمدا بووم، کام هەرێم؟ ئه و هەرێمەی جێگەی بڕوا و متمانه و هێزی گەورەی یەکێتی بوو و لە ماوەی سێ ساڵدا کە هەموو ساڵێ سەرژمێری چالاکیی پێشمەرگایەتی دەکرا، بە شاهیدی هەمووان قارەمانی یەکەمی ساڵ دەرئەچوو، بێجگە لەوەی هەر یەکێتی هەبوو لەوێ، کۆمەڵەش بە حوکمی دەوری من باڵادەست بوو، بنکەی سووریان پێدەوت. وام دانابوو ئەبمە جێگەی ڕێز و گەورەیی لای هەموو برادەران. لەسەر کۆنەکان زۆر شارەزایم نەبوو. لە دەنگەدەنگی کۆنفرانسدا ئه و شتانەم زانی، لەسەر مەسەلەیەک کە دەهاتە پێشەوه و ئەبوو به ‌بڕیار یان دەستی بۆ بەرز بکرێتەوە و دەنگی لەسەر بدرێ، تەماشای مەلا بەختیار و کاک سالار جارجارەش کاک نەوشیروانم دەکرد، لەگەڵ ئەوان دەستم بەرز کردەوە، لەولاشەوە وەک وتم ‌دەورم هەبوو لەم شۆڕشەدا هەر لە دروستبوونی هەرێمی 3ی شارباژێڕ پێش و پاشی نەکسەی هەکاری. دوای شەهید سیروان کە من چوومە‌ قەرەداغ حسابی زۆرم لەسەر هەڵچنی بوو، لە ڕووی ژمارەوە 150 پ.م‌،‌ ڕۆژبەڕۆژ لە زیادبووندا بوو. بێجگە لە شەڕی ڕۆژانە لەگەڵ دوژمن کە پەلامار دەدراین.

دامنابوو حسابی تایبەتیم بۆ بکرێ. لە شۆڕشی گەلاندا وایه. خۆم بە پاڵەوانی مەیدانەکە دەزانی، لە کێشمەکێشی ناو کۆنفرانس و هەندێک لە هەڤاڵەکان کە فێر کرابوون، به ‌غەدر قسەیان کرد لەسەرم، زەمینەیەکی وایان دروست کرد هەم کۆنفرانس کێشەی زۆری تێکەوت، هەم منیش دەرنەچوومەوە، ئیتر بیرم کردەوە ئەمە وەفای سیاسەتە، وتم ڕەنگە لەناو شۆڕشەکانی دنیا و میللەتانی تری دنیاش وابووبێ. من لای خۆمەوە له و برادەرانەی به ‌ناهەق قسەیان کرد، زویر بووم. کۆنفرانس تەواو بوو بە پینەوپەرۆ و به ‌هەزار قڕەقڕ و شەقەشەق و بێنەوبەرە. باڵەکەی من دۆستیان بووم، سەرکەوتوو نەبوون، منیش به ‌ئاگری ئەوان سوتام. وەک وتم لەگەڵ دەستبەرزکردنەوەکاندا لەگەڵ ئەوان دەستم بەرز دەکردەوە، وتم باشە گوناهی من چی بوو؟ نە لە کۆمیتەی هەرێمەکان بووم، نە له و شتانەی دەنگەدەنگی تێدا بوو. به ‌هەرحاڵ، دڵم زۆر شکا، بیرم کردەوە لە سیاسەتدا زۆر ناهەقی دەکرێ، ئەمەش یەکێکە لەوانه،‌ بەتایبەت لە لایەن هاوڕێکانی خۆتەوە. ئیتر کێ هەڵبژێرا و کێ هەڵنەبژێردرا، پینەوپەڕۆیان کرد و تەواوبوو. کاتی گەڕانەوەمان هات بچینەوە بۆ قەرەداغ. سەردانی کاک نەوشیروانم کرد، هیوادارم له ‌بیری مابێ، بڕواشم وایە پیاوێکی زیرەکه و تەجروبەش شاهیدە. وتم کاک نەوشیروان هەندێک له و هەڤاڵانە فێرکرابوون، هەندێک قسەیان کرد غەدریان لێکردم، ئەمەش مۆرەکەی هەرێمی5ی قەرەداغ. من ناگەڕێمەوه و کێت پێ باشە، دەوروتەسلیمی لەگەڵ دەکەم، لە کۆتاییدا پاش قسەوباسەکان، کاک نەوشیروان وتی خۆت بڕۆرەوه،‌ کەس له و برادەرانە نانێرینەوه، وتم باشە.

ئەو کاتە‌ش کە گەڕاینەوە (کاک ڕۆستەم و شەهید باباتاهیر و هێمن) لە قەرەداغ پێکەوە بووین. وردەوردە گەڕاینەوە و چووینە‌وە قەرەداغ. ماوەی دوو هەفتەی نەبرد کاک سامان لەگەڵ مەفرەزەیە‌کدا هاتەوە. منیش لە دێی مەسۆیی بووم، هەڤاڵ کاک سامان نامەیەکی کاک نەوشیروانی دامێ. کە خوێندمەوە نووسیبووی: پاش سڵاو و کەلام. هیوادارم پێکەوە کار بکەن. منیش ئەگەر هەڵەبم یان ڕاست لەم شێوەی نامەیه زۆر دڵگران بووم. من چۆن هاتمەوه و چیی پێ وتم. وتم کاک سامان گیان من ناتوانم بەم شێوەیە کار بکەم، تۆ بچۆرەوە بۆ سەرکردایەتی. تۆزێک دەنگەدەنگمان بوو، من وامزانی چووەتەوە بۆ سەرکردایەتی، بەڵام چووبووەوە بۆ گەرمیان، پاش چەند ڕۆژێک ئێمە لەگەڵ برادەرانی گەرمیان مەوعیدی پێشترمان هەبوو لەگەڵ مەلا ئیبراهیم کە بەرپرسی سیاسیی گەرمیان بوو، کاک مەحموود سەنگاویشم لەگەڵ بوو. چووین بەدیوی گەرمیاندا. کە چووین، ئه و برادەرانە دۆخەکەیان بە هەڵە تێگەیاندبوون. خەریک بوو تووشی کێشە ببین. کێشە نەبوو، بەڵام دروستمان کرد. خەریک بوو دەستمان بچێتە گیانی یەک. بەڕاستی هەڵەی هەردووکمان بوو، من دەبوایە‌ نامەکەی کاک نەوشیروانم قبوڵ بکردایە، ئەویش به ‌هەڵە شتەکانی باس نەکردایە.

من نامەیەکم نووسی بۆ سەرکردایەتی لەسەر ڕووداوەکە و هاتنەوەی کاک سامان. دیار بوو ئەویش نامەی نووسی بوو، ئەو کاتە‌ وەک ئێستا نەبوو هەموو کەسێک مۆبایلی پێبێ، جهازیشمان نەبوو. بارەگامان نەبوو، ئێواران بە ڕادیۆکەی گەلی کوردستان بە جفره و ژمارە حەلمان دەکرد، ئیتر ڕادیۆکە وتی بۆ ئاگاداری بۆ ئاگاداری، ئاگاداری هەڤاڵ مستەفا چاوڕەش دەکەین دوای بەرنامەکان بروسکەی هەیە، ئاگادار بێ. ئەنجا وەرە دانیشە به ‌تاریکی لەبەر فانۆس بروسکەکان بە جفرە و ژمارە حەل بکە، کە حەلم کرد دەڵێت:

لە مام جەلالەوە بۆ هەڤاڵ مستەفا چاوڕەش

به ‌پەله و بێ دواکەوتن وەرە بۆ سەرکردایەتی بۆ کاری پێویست.

زانیم بۆچییە. ئیتر گەڕامەوە بۆ قەرەداغ، لەوێشەوە جارێکی تر بۆ سەرکردایەتی. بە چەند ڕۆژێ ڕێگە گەیشتم. لە پێشدا چوومە‌ لای هاوڕێ مەلا بەختیار، ئەوەی ڕووی دابوو، بۆم گێڕایەوه.‌ دوایی چووم بۆ لای مام جەلال، لەسەر ئەوەی ڕووی دابوو، نەسیحەتی کردین. مام جەلال لە دەرەوەی وڵات هاتبووەوە‌ و ڕادیۆیەکی باشی بە دیاری دامێ. زۆر دڵم پێی خۆش بوو.
ئەم بابەتە 2,236 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 68%
68%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 11-11-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-11-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-11-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 2,236 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
تەلەفزیۆن لەلایەن کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیەوە چ کارێک لە منداڵان دەکات
ژیاننامە
شەهرام قەدیمی
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
ژیاننامە
بەکرە سوور
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
جەعفەر عومەر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
ژیاننامە
بەکر مستەفا سەعید
ژیاننامە
بەکرە قیت
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
سانت بوف و هونەری رەخنە
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
موجتەبا میرزادە
21-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موجتەبا میرزادە
ژیاننامە
سەڵاح باڵابەرز
15-04-2010
هاوڕێ باخەوان
سەڵاح باڵابەرز
بەڵگەنامەکان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەیاننامەیەکیان لەبارەی شەڕی موسڵ و دۆخی دارایی هەرێم و کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی بڵاوکردەوە
15-10-2016
هاوڕێ باخەوان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەیاننامەیەکیان لەبارەی شەڕی موسڵ و دۆخی دارایی هەرێم و کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی بڵاوکردەوە
ژیاننامە
سڵێمان حەسەن
05-01-2022
سەریاس ئەحمەد
سڵێمان حەسەن
ژیاننامە
ماریا سام
07-03-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
ماریا سام
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
باخی کتێب حەمە کەریم هەورامی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب جەمال عەبدول
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب مارف خەزنەدار
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب د. شوکریە ڕەسوڵ
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب ئازاد بەرزنجی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب لەتیف هەڵمەت بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 523,891
وێنە 106,044
پەرتووک PDF 19,742
فایلی پەیوەندیدار 98,975
ڤیدیۆ 1,437
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,546

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,728

هەورامی 
65,707

عربي 
28,768

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,136

فارسی 
8,292

English 
7,139

Türkçe 
3,565

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
تەلەفزیۆن لەلایەن کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیەوە چ کارێک لە منداڵان دەکات
ژیاننامە
شەهرام قەدیمی
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
ژیاننامە
بەکرە سوور
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
جەعفەر عومەر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
ژیاننامە
بەکر مستەفا سەعید
ژیاننامە
بەکرە قیت
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
سانت بوف و هونەری رەخنە
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
فۆڵدەرەکان
شەهیدان - ڕەگەزی کەس - نێر کۆمەڵکوژی - ڕەگەزی کەس - نێر شەهیدان - نەتەوە - کورد کۆمەڵکوژی - نەتەوە - کورد وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان کورتەباس - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کۆمەڵکوژی - جۆری کەس - گوللەبارانکراو کۆمەڵکوژی - جۆری کەس - قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.546 چرکە!