لەساڵی 2018 لەسنووری ئیدارەی ڕاپەرین 4 هەزارو سێ سەدو پانزە ڕووداوی جۆراوجۆر تۆمارکراوە کە بەهۆی ڕووداوەکانەوە 128 هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و 37 تۆمەتباریش لەچوارچێوەی کاری هاوبەشدا ڕادەستی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی #هەولێر# کراونتەوە.
شۆرش ئیسماعیل وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین، لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارەکانی ساڵی 2018 ی سنووری ئیدارەی ڕاپەرین-ی ڕاگەیاند: لە ساڵی 2018 چوارهەزار و سێ سەدو پانزە ڕووداوی جۆراوجۆر تۆمارکراون و لەورێژەیەش 2 هەزارو حەوسەدو هەشتاو نۆ ڕووداویان لە سنووری شارۆچکەی #ڕانیە# و هەزار و 527 ڕووداویشیان لەسنووری قەزای پشدەر بووە و لەکۆی ڕوداوەکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەرینیش 128 هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوەو 955 هاووڵاتییش برینداربوون.
وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەرین ڕاشیگەیاند: بەهۆی ڕووداوەکانەوە دووهەزارو 111هاووڵاتی دەستگیرکراون و بەگشتیش 144 تۆمەتبار تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراون و دۆسیەکانیان بەکراوەیی ماوەتەوەو هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنیان بەدەوامی هەیە.[1]
#01-01-2019#