نووسەر: خەليل ئەحمەد
سوپاس وستایش بۆخوا، درودوسڵاو بۆسەرگیانی پێغەمبەر(صلی الله عليه وسلم) وەبۆسەر گیانی کەس وکارو هاوەڵانی وشوێن کەوتوانی. بەڕاستی ناودارانی ئیسلام ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان هەبووە لەخزمەتکردن وهۆشیارکردنەوە وچاکسازی لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا، هەموو ژیانی خۆیان تەرخان کردبوو بۆخزمەتکردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ئاشناکردنی کۆمەڵانی خەڵک لەم ئاینە پیرۆزە، تەنهابە مەبەستی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوا، دورلەهەوڵد ان بۆ دەسخستنی پلەوپایەی ژیانی دونیاو تێرکردنی بەرژەوەندی کەسی، جا خوێندن و زانینی ژیاننامەو ئەزمونی پرشنگداری هەریەک لەناودارانی ئیسلام گەلێک سود بەخش و بایەخدارە. بەتایبەت بۆئەوەی ببێتە دەرسێکی زیندو و واقیعی بۆئەمڕۆی ئێمەی شوێن کەوتوو، هەروەهاژیاننامەی ناودارانی ئیسلام پاڵنەرێکی گرنگ و کاریگەرە، بۆچاولێکردن وخۆڕازاندنەوە بەوخووڕەوشتە بەرزانەی ئەوان هەڵیانگرتبوو، لەبەرهەمووئەمانە دەچینە ناو گوڵزاری ژیاننامەی کەسایەتیەکی مەزن لە ناودارانی ئیسلام کە بریتیە لە ئیمامی شافیعی ڕەحمەتی خوای لێ بێ.