#نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆ کۆچی دوایی خاتوو تەمینە ئەحمەد سەرەخۆشی لە کۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان# کرد.
لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی #کۆسرەت ڕەسول عەلی# و خانەوادەی کۆچکردوو کردو هیوای خواست دواناخۆشی هەموولایەک بێت.