ئێ هێی قۆچ بەگە بەمردویش گونت لەسەر قونانە
قۆچ بەگ، یان قۆچ پاشا حاکمێکی بەهێز و بەتوانا و بەزەبر بووە و خەڵکی ڕەش و ڕووت و ڕەشۆکی و تەواوی چین و توێژی هاوڵاتیان خۆشیان ویستووە، دەگێڕنەوە پیاوێک لە سەروبەندێک دەستی دێنێ و دەیکوژێت، بۆ سەڵماندنی قارەمانێتی خۆی گوایە قۆچ بەگی کوشتووە، هەڵدەستێک گونی لە دەغاڵێنێ و دەیکاتە توڕەگە و بە بەرپشتیەوە دەخات و ڕۆژێک لە ئاهەنگێک لەسەرچۆپی هەڵدەپەڕێت و تورەگە گونی قۆچ بەگەی لە بەر پشتی بووە ولەکاتی هەڵپەڕین بەسەر قونیدا هەڵتەکیوەتەوە و پیرەژنێکیش ئەوە دەبینێت و بەتەوس و ڕق و سوکایەتیەوە دەڵێت(ئێی هێی قۆچ بەگە بەمردویش گونت لەسەر قونانە) خەڵکی هەڵپەڕکێکە هەموویان لە تریقەی پێکەنینی دەدەن وکابرای بکوژی قۆچ بەگە شەرم دایدەگرێت و شاییەکە جێ دەهێڵێت، ئینجا ئه و ئیدیۆمە بۆ قارەمانێتی کەسێک بەکاردەهێنرێت کە بەمردویش ناپیاو و نامەردەکان هەر لێی دەترسن.[1]