پێڵاوی باتا.
ناوی جادەی باتای هەولێر لە چی یەوە هاتیە.....!
یەکەم جار دوکانی باتا لەهەولێر بەڕێز علی شکرچی داینا لەساڵی 1956 لەتەنیشت گەراجی کۆیە بوو بەرامبەر چایخانەی حاجی جمیل ئێستا بویتە کەباب برهان.
باتا لەساڵی 1932 فرۆشگاکانی خۆی لە عێراق کردەوە، باتا کارگەیەکی خۆی لەبەغدا دامەزراند، بەڵام ساڵی 1964 ئەو کۆمپانیایە خۆماڵیکرا، لەژێر (الشرکة العامة للصناعات الجلدیة والاخذیة)00
لەهەولێر سەرەتا دوکانی باتا لەکۆڵانی ژێر دەرگای سەرەکی قەڵا بووە ئێستا بویتە پارکی شار پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆئەو شوێنەی ئێستای بەناوی جادەی باتا ناسرایە.
باتا کۆمپانیایەکی چیکیە و لەساڵی (1894) لەلایەن تۆماس باتا دامەزراوە0 بارەگای سەرەکی لە چیکوسلۆڤاکیا 0 ئەم کۆمپانیایە بەرهەکانی لە(90) ووڵات دەفرۆشرێ و لە (27) وڵات کارگەی هەیە0 (30 هەزار) کرێکاری هەیە، (5هەزار) بازاری لەجیهان هەیە00 ڕۆژانە لە جیهان (یەک ملیۆن) کریاری هەیە0 ئەم کۆمپانیایە ناوی چۆتە مەوسوعەی جینس، کاتێک (14) بلیۆن پێڵاوی فرۆشت.[1]