پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ڕۆژان ئیدریس عومەر کەورینی
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چیرۆکی ژیان
17-08-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
مێژوی دۆڵی سماقوڵی
17-08-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
هاوڕێ کێخوا عەبدەی سماقوڵی
17-08-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پارت و ڕێکخراوەکان
چاپەمەنی مانگ
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێڕەوبەندیی لەئاستەکانی زمانی کوردیدا
17-08-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەید حیکمەت
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەرزەکار لە تاراوگە
17-08-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سەعید سیاسی
17-08-2024
کشمیر کەریم
شوێنەکان
کانیاتا
17-08-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت
  531,727
وێنە
  107,715
پەرتووک PDF
  20,026
فایلی پەیوەندیدار
  101,228
ڤیدیۆ
  1,476
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
303,386
Kurmancî - Kurdîy Serû 
89,005
هەورامی 
65,853
عربي 
29,431
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,084
فارسی 
9,002
English 
7,423
Türkçe 
3,612
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,495
Pусский 
1,134
Française 
336
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
46
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
балгарская 
1
ترکمانی 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,245
پەرتووکخانە 
25,375
ژیاننامە 
24,803
کورتەباس 
17,332
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,561
پەند و ئیدیۆم 
12,796
شوێنەکان 
11,710
شەهیدان 
11,568
کۆمەڵکوژی 
10,888
هۆنراوە 
10,233
بەڵگەنامەکان 
8,327
وێنە و پێناس 
7,322
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,150
ناوی کوردی 
2,078
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,449
ڤیدیۆ 
1,376
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
819
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
728
شوێنەوار و کۆنینە 
633
فەرمانگەکان  
269
گیانلەبەرانی کوردستان 
243
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
182
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
323
PDF 
30,566
MP4 
2,399
IMG 
196,801
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
حەسەن گەرمیانی
ژیاننامە
شێروان بابان
ژیاننامە
ئەحمەد زەردەشت
هۆنراوە
زارا محەمەدی
ژیاننامە
شێخ عەلی
سکرتێرە 29
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Cebuano0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ქართველი0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 29

سکرتێرە 29
سکرتێرە 29

گەیشتینە فڕۆکەخانەی و لەپێش دەرکەی ڤی ئای پی ڕاوەستاین، سەت هەزار دینارم دا جەعۆی و گۆتم بیکە مەسرەف لۆ مندارەکانت، هەر چەند گۆتی : وەرناگرم، گۆتم : چشتی وانیە و هەر دەبی وەریگری، بەزۆری لە باخەرم نا، زۆر جار پیاوی فەقیر هەندە چاوتێرو نەفس بەرزە سەرت سوڕ دەمینێ، دۆقەکم لەگە جەعۆی کرد، باوەشی تێهەرینام و سەری برند کردە عاسمانێ و گۆتی : خوای گەورە بتپارێزی، زانیم ئەو دوعایە لەبنی دری دێتە دەرێ، لەخوای پاڕامەوە ئەو دوعایە هەر حەفت تەبەقەی عاسمانێ ببڕی و بگاتە بن عەڕشی موبارەکی..!
لە دەرکەی ڤی ئای پی چوومە ژۆرێ و کارمەندەکان زۆر بەگەرمی پێشوازیان لێکردم، جانتایەکەیان لێ وەرگرتم و هاویشتیانە ناو ئامێری پشکنین، پاشان ئێکەکیان پێشم کەت و ئەمنی بردە لای ژۆرێ، دەبینم زۆربەی وەزیرەکان لەوێنەو قاوەی تورکی فڕ دەکەن، وەزیری مافی مرۆڤ پێکەنی و گۆتی : برێ هەونکە ئەتوو لەچ دەگەڕێی، وەڵلا دەبایە ئەتوو بتنێرن بچی عەمرەکی بینیەوە، جەماعەت هەمووی پێکەنین، سەلامم کردو گۆتم : خوا عەمر بدا ئەو خولەی تەواوکەم دەچم عەمرەکەش دەینمەوە، دانیشتم و بەگەرمی بەخێراتنیان کرد، جاحێرەک هات پاسەپۆرتەکەی لێ وەرگرتم و پاشان قاوەکیان لۆ منیش هینا..
بەینەکی باش دانیشتین، هوردە هوردە وەزیرەکانی دیش هاتن، کارمەندەک هات و گۆتی : فەرموون پاس ڕاوەستایە، بابڕۆین، هەستاینەوە چووین سواری پاسی بووین، پاس بەڕێکەت و ڕۆیی لۆلای تەیارەکەی، تەیارەکە ئێکی گەورەی مۆدیل تازە بوو، پاسەکە ڕاوەستاو دابەزین، بەسە قاندرمەکەی کەتین لۆ ناو تەیارەی، گەیشتینە دەرکەی تەیارەی، یەک دوو کیژی جوانکیلەی لوبنانی پێشوازیان لێکردین، زەردەخەنەیان دابەش دەکردو داوای بۆردینگەکەیان دەکرد، ئەمەش پیشانمان دان و فەرموویان لێدەکردین لۆ ژۆرێ، چووینە ژۆرێ و هەرکەسەی لەلایەکی دانیشت، بڕەک پێچوو کیژەک هات، تەماشای کردین هەریەکەو لەلایەکی دانیشتیە، بە لوبنانی گۆتی : ئەوەچیە ئەو دانیشتنە، خۆ ئەوە پاس نیە، یاڵلا هەر کەسەو لەسەر کورسی خۆی دانیشی، بۆردینگەکەتان ژمارەی کورسیەکانی لەسەر نووسرایە، دەی هەستن دەی، وەزیری ڕۆشنبیری گۆتی : خەللی خەللی..! یەعنی لێیگەڕێ لێ..! کیژەکە خۆی توڕە کردو گۆتی : شو خلی ! یاللە ئومو..! یەعنی چ لێیگەڕێم یاڵلا هەستن یاڵلا..! وەڵلا بەناچاری هەستاین و وەزیری کشت و کاڵ گۆتی : دیارە نازانی ئەمە هێشتا قازین..!! بووە قریت و هۆڕەک لەناو تەیارەی نەبیتەوە، وەلحاسر چارەمان نەما هەرکەس هەستاو لەدوو ژمارەی کورسی خۆی گەڕا هەتا دیتیەوە، ئیدی لەسەر کورسی تایبەتی خۆمان دانیشتین و کیژەکەش سەرەکی باداو ڕۆیی..!
پاشی ئەمە دانیشتین ئەوجە ڕێیان بە خەرکە ئاساییەکەی داو بەسەکەتن، بەینەکی پێچوو کابتن بەخێراتنی کردین و کۆمەرەک ڕێنمایی داینێ، کەئەگەر تەیارەکە تووشی کێشەبوو یان کەت، کوو خۆت قورتار دەکەی، وەزیری ئاوقاف دەستی بە یا ئەڵلا و قولهوەڵلای کرد، ئاخر چونکە ڕوح شیرنە لەتەنگانەی هەمووی خوای بەبیر دێتەوە، پاشان یەک دوو سڵاوەتی لێداو گۆتی : ئەڵلا بەناوت، ئەوجە ڕووی لەمن کردو گۆتی : بەس خوا..! گۆتم : ڕاست دەکەی ! گۆتی : پێشترێ سواری تەیارەی بووی ؟ گۆتم : بەرێ ! گۆتی : کووی تێدەگەی !؟ گۆتم : وەڵلا وەکی ئەوەی وایە سواری سەر پشتی عیزڕائیلی بووبی، یان دەردەچی یان تێدەچی..! سێ چار وەزیر ئاوڕیان داوەو ڕەنگیان زەرد هەرگەڕا، دیاربوو یەکەمجاربوو سواری تەیارەی ببن..!
هەندەی نەبرد تەیارە دەستی بە ئیشێ کرد، هوردە هوردە کشاوە پاش، وەزیری شارەوانی لەترسان ددانەکانی جیڕ کردبۆوەو گۆتی : ئۆی چما تەیارەش بەگی هەیە ! گۆتم : ناوەڵلا نیتی، لەپشتەوە ڕایدەکێشن، گۆتی : کورە دەبڕۆ..! گۆتم : بڕوات هەبی، حەزدەکەی تەماشا بکە ! قایشەکەی کردەوەو هەستاوە بچی لەلای ئاخیری تەماشا بکا، کیژە ناسکەکە لەوسەری ڕا قیژاندی و بەلوبنانی هاواری کرد : لەجێی خۆت دانیشە و مەجولێ..! وەزیری فەقیر زەندەقی چوو و لەجێی خۆی دانیشتەوە..!
بەینەکی تەیارەکەیان ڕاکێشا، پاشان ڕاوەستاو بڕەک پێچوو لۆ پێشەوە جولەی کرد، وەختەکی دەنگی مەکینەی زیادی کردو خێراییەکەی زیادبوو، هەندەی نەبردو زیاتر تیژی کرد، جەماعەت تووند دەستیان لەکورسیەکەی گیر کردبوو، لەترسان سەریشیان نووی کردبوو، خەریکبوو برندبی، لەهیکڕا خاوی کردەوە و پاشان ڕاوەستا، بووە چپەچپ لەناو تەیارەی، ئەمە هەموو زەندەقمان چوو، گۆتمان بە قورعان چشتەک ڕوویدا، کیژەکان هەر دەهاتن و دەچوون، گۆتمە ئێکەکی چبووە ؟ گۆتی : هیچ نیە هەونکە دەفڕین..! جەماعەت گۆتیان : کورە پیاوی چاکبن، با بێینە خوارێ و نەچین، بەقورعان ئی تێچووبین ئەو جارەیە..!

بووە مشەوەشی و غەربە غەرب، کابتنەکە بەتەلەفۆنی قسەی لەگەر کردین و گۆتی : مشەوەش مەبن، هەر ئێستا تۆزەکی دی گەشتەکەمان دەست پێدەکا، کێشەکی تکنیکی گچکەمان هەیەو بەزووترین کات چارەی دەکەین، وەزیری پەروەردەی قایشی خۆبەستنەوەی کردەوەو گۆتی : بابچم بزانم چیە ! گۆتم : کاکە دانیشە مەچوو، با تاقمی تەیارەی توڕە نەبن ! گۆتی : لۆ توڕە دەبن، هەقی خۆمانە بزانین مەسەلە چیە، قابیلە ئەمە بەپێی خۆمان بچینە بەردەستی عیزڕائیلی، وەڵلا هەردەچم..! پیرەژنەک لەوسەری دانیشتبوو، پاری بەهەشتا ساری دابوو، بەران لەهەموومان زیاتر زەندەقی چووبوو، قیژو هۆڕەکی بوو نەبیتەوە، دەیگۆ : ئیللان و بیللان دێمە خوارێ، لۆ ئەمن خۆم لەدەشتێ دیتتەوە هەتا لەو گۆڕەی تێبچم، وەڵلا هەردێمە خوارێ، یەک دوو کیژ قسەیان لەگەر دەکردو ساردیان دەکردەوە، بەران فایدەی نەبوو، دەیگۆ : کوو دەزانم خوا بەهەقە، ئەوها دەزانم ئەو تەیارە دەکەوی، پیرەمێردەکی دشداشە لەبەر کەپێدەچوو لۆ دختۆری بچیتە لوبنان، دیاربوو بەو قسەی پیرەژنێ مشەوەش بوو، گۆتی : خوشکۆرە کوو دەزانی دەکەوی، خۆ ئەتوو عیلمی غەیبت نیە !؟ پیرەژنەکە گۆتی : ناوەڵلا بەران دونێ شەوێ خەونەکی خراپم دیت، لەخەونێ فڕیم لۆ عاسمانێ و لەهیکڕا سەراوسەر بەربوومەوەو کەتمە خوارێ و تەپپەم لێوەهات..! وەزیری کارەبای گۆتیە من : دەلێی بپرسە بزانە وەکی بەربۆوە خۆی پیس نەکردبوو ؟ گۆتم : ئەوجە لۆ بەخۆت وەنارێی، دەتەوێ کەتنەکەی بەمن بکەی..!؟
تاقمی تەیارەکەی هەر دەهاتن و دەچوون، لەوسەری دەچوونە ئەوسەری و بە ئینگلیزی قسەیان دەکرد، پیرەژنیش نەیدەبڕیەوە، نەدەمەک نەدوو دەم، نەسێ، کابرایەکی تەنگەستوری تێک چەقی، کرەکی زاخۆیی لەبەربوو، کراشەکی خەت شینی هەورامی لەپێکردبوو، مۆبایلەکەی لەبن پشتێندی نابوو، هەستاوەو بەتوڕەیی ڕووی لەپیرەژنەکەی کردوو گۆتی : دەبەسسە ببڕێنەوە هەی پیرەژنی سەییانی، خۆ ئەتوو زەندەقیمەت برد، نەخۆم کا نەئەو سەفەرەم کا لەگەتوو، دەوەرە ئەوەت لەگەبی و بتانی کەیف و سەیفی بکەی لە لوبنان..! پیرەژنەکە وایزانی مۆبایلەکەی بن پشتێندی کابرای دەبانچەیە، لۆیێ نەوێرا وەرام داتەوەو خۆی بێدەنگ کرد، سەری بە کورسیەکەی پێشی کرد و بەدەنگەکی بەرز دەستی بە خیندنی ئایەتەل کورسی کرد، جەماعەتیش دەستخۆشیان لەکابرای تێک چەقی کردو گۆتیان : خوا خێرت بنووسی، ئەمەت لە لەوچەی ئەو ژنەی قورتار کرد، گۆتمە وەزیری پلان دانان، ئەتوو ئەو کابرایەی دەناسی ؟ گۆتی : بەرێ، ئەوە وەختی خۆی سەرۆک جاش بوو، دوایێ وەزعەکە گۆڕاو ئەویش گێڕی گۆڕی و ئێستاش دەستی لەمن و لەتوو زیاتر دەڕوا..!
وەختەکی وەزیری پەروەردەی هاتەوەو گۆتی : وەڵلا ئەوە گلۆپەک لە دەشبولی تەیارەکەی پێبووەو نازانن چیە، وا خەریکن چاکی بکەن دەڕۆین، گۆتم : بەئاقر چادەبی ؟ گۆتی : ئائا، هیچ چشت نیە چارەی نەبی، لۆ ئەوەی ئەمە هێور بینەوە کیژەکان سەرو بتلە ئاویان لۆ هیناین و بەزەردەخەنە دابەشیان کرد، ئاوەکەیان دا پیرەژنەکەش، وەرینەگرت و گۆتی : ئەمە ئەوە لەمردنین ڕۆرە، بەمن نارێی ئاو کوو دەچتە خوارێ..! ڕاستیان گۆتیە کە دەرێن ڕوح شیرنە، ئەشەدەن و بیللا شیرنەو گەورەو گچکەی نازانی، تەماشا پیرەژنەکەم کرد لە دەم و چاوی ترسەکی زۆر گەورەم دەخینتەوە..!
چل دەققەک تێپەڕی و کابتن قسەی کرد، گۆتی : بەڕێزان سوپاس بۆ خوا کێشەکەمان چارەسەر کرد، تکایە قایشی خۆ بەستنەوەی ببەستن هەتا بفڕین، وەڵلا هەرکەسەو قایشەکەی بەست و بسمیللاو یا ئەڵلا یا ئەڵلا دەنگی دەداوە لەناو تەیارەی، خوا ڕەحمی کردو تەیارە دەستی بەجولەی کرد، لەهیکڕا خێرابوو، هەندەی نەبرد برند بوو، زۆربەی زۆری نەفەرەکان سەریان بە کورسیەکەی پێشی کردبوو، چاویشیان قووچاندبوو، ئیدی وەختەکی بەتەواوی چووە عاسمانێ و فڕی، لە جامی پەنجەرەکان تەماشا خوارێمان کردو دیتمان تەیارە چوویتە تاقی عاسمانێ، وەزیری مافی مرۆڤ گۆتی : ماشەڵلا تەیارەش چشتەکی عەنتیەکەیە، گۆتم : کوو ؟ گۆتی : کورە ئەمە دەرزیەکمان پێ لە عاسمانێ ڕاناوەستی، ئەتوو دیقەت بدێ ئەو کەلەشە گەورە کوو بە حەوای کەتیە..! وەزیری کشت و کاڵ گۆتی : دەی بزانە بە چاوی نابەیی و تەپەی لێوە ناینی..! ئەمە لەو قسانە دابووین وەختەکی بووە گرم و هۆڕ لەناو تەیارەیی و هەریەکەو بەلایەکی داهات و زەندەقمان چوو، دەنگی یا ئەڵلا یا ئەڵلا چووە تاقی عاسمانێ..!

پیرەژنەکە لەجێی خۆی قیت بۆوە دەستی بەقیژە قیژێ کردو گۆتی : نەمگۆ دەمرین، وەڵلا وەبیللا دەمرین، ئەمن خەونم دیتیە خەون، خەونی من ئێکاو ئێکە، پاشان لە هۆڕژنی گریانێیدا، لەگەر شین واوەیلای پیرەژنی ئێک دوو کیژۆرەی جەماعەتی ناو تەیارەی غاریاندا هێوری کەنەوە، کابرای کەونە سەرۆک جاش قیت بۆوەو لۆ پیرەژنی چوو، گۆتی : دەنگۆ لێم گەڕێن با ئەو سەگبابەی بکوژم.! خوا ڕەحمی کرد کابتنی تەیارەکەی قسەی کردو گۆتی : بەڕێزان مەترسێن ئەوە تاسەی چینەکانی هەوایە، ئەو چشتانە لە عاسمانێ ڕوودەدەن..! ئیدی لەگەر ئەو قسەی هەموو هێور بوونەوەو ڕەنگەکمان هاتەوە بەرێ، باشبوو سەرۆک جاشەکە چۆوە جێیێ خۆو بەتوڕەیی گۆتیە پیرەژنی : وەڵڵا وەبیللا ئەوجارە دەنگت بێ، قرقرتۆکت هەمووی هەردەزڕێنم..!!
دانیشتینەوەو هاتینەوە سەرەخۆ، هەندە ئاوم خواردەوەو دەستم دا گۆڤارەکی لە گیرفانی پشتی کووشینی پێشم بوو، گۆتم : بابخینمەوە بزانم چی تێدایە، وەکی کردمەوە دەبینم باس لەوەی دەکا، ئەگەر تەیارەکەت لەعاسمانێ تووشی کێشەبوو کوو خۆت قورتار دەکەی، هەر زەندەقم چوو، قەپاتم کردو لەجێی خۆم دامناوە، کابتن قسەی کردو گۆتی : ئێستا دەتانن قایشی خۆبەستنەوەی بکەنەوە، وا خواردنتان پێشکەش دەکەین، ئیدی قایشمان کردەوەو پشیەکمان دا، هەندەی نەبرد خواردنیان دابەش کرد، کیژەکە گۆتیە من : مریشکی دەخۆی یان گۆشتی سۆر ؟ گۆتم : مریشک ! وەزیری ئاوەدانکردنەوەی گۆتی : وەڵلا بابە ئەمن مریشکی ناو تەیارەی ناخۆم، تام ساردی لێدێ، گۆشتی سۆرم لۆبینە.! ئیدی خواردنیان لەپێش داناین و کردمانەوەو دەستمان بەخواردنی کرد، وەزیری ئاوەدان کردنەوەی کەلە تەنیشتم دانیشتبوو، پارووەکی کردو لەدەوی ناو تەماشا دەرێی دەکرد لە پەنجەرەکەی تەنیشتی، وەختەکی پاروو لەدەوی ڕەق بوو، ڕەنگی زەرد هەرگەڕاو ئاوڕی لای منی داوەو بەچاو ئیشارەتی دامن و گۆتی : تەماشا دەرێ بکە ! ئەمنیش سەرم برند کردو تەماشا دەرێم کردو گۆتم : خێرە !؟ گۆتی : نابینی ؟ گۆتم : ناوەڵلا، چ ببینم ؟ گۆتی : کورە دەتەماشا ئەو تەیارەی بکە ماخران، وا خۆی بەتەیارەیمە وەنووساندیە، وەڵلا وەبیللا هەونکە خۆمان پێدادەداو پارچە پارچە دەبین..! گۆتم : کورە خێر برێ !؟ گۆتی : ئەرێ خۆ چاوت دەبینی دەتەماشا بکە ! کاکە وەکی تەماشام کرد هەر زەندەقم چوو، ئەمنیش وەکی وی قوڕگم هیشک بوو کەلەشەکی گەورەم دیت و ڕێک لەگەمە دەڕۆیی، گۆتم : تەواو تێچووین، وەزیر ویستی بکاتە هەرا، گۆتم : مەکە هەرا، با بەدزی بەو کیژەی برێین، ئەوی خواردنی لۆ هیناین، وەبی ئەویش بچی بەکابتنی برێ، بەشکوو لەبەر ئەو تەیارەی هەرێ، گۆتی : زۆر باشە..! بانگی کیژەکەمان کردو مەسەلەکەمان تێگەیاند، کیژەکە ڕەنگی پەڕی و زراوی چوو، بەستەزمانەی نەیزانی چبکا، باشبوو بڕەک هاتەوە سەرەخۆو گۆتی : بڕەک خۆ لادەن با تەماشای بکەم ! خۆمان بە پشتی کورسی وەنووساندو کیژەکە لەپەنجەرەی تەماشای کرد، وەختەکی لە قریتەی پێکەنینێی دا، هەر مرد هەنکی پێبکەنی، ئەمە ئەعسابمان نەمابوو، ئەویش هەر پێدەکەنی، وەزیری تەنیشتم گۆتی : ئەرێ دەپێمان برێ، بەچ پێدەکەنی ؟ کیژەکە بەلوبنانی گۆتی : دەزانی ئەنگۆ زۆر خۆشن !؟ گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : هەی مارتان خرانەبی، ئەوە باری تەیارەکەی خۆمانە !! خوا بتانگری زەندەقی منیشتان برد..! وای ئەمن و وەزیری ئاوەدان کردنەوە بەسە خۆ داشکاینەوە، بڕوا بکەن بووینە قەترە ئاوەک و چووینە بن عاردی..!
دەستمان بەنان خواردنێ کردەوە، وەزیری پەروەردەی گۆتی : ئەرێ لەففەکەی تووش تارە ؟ گۆتم : ناوەڵلا لۆ ؟ گۆتی : وەڵلا ئیمن تار تارە ! گۆتم : چت پێداکردیە، کیسەکی پیشان دام و گۆتی : ئەو ساسە ! تەماشام کردو گۆتم : ڕەحمەت لەبابت ئەوە کا ساسە !؟ گۆتی : ئەدی چیە ؟ گۆتم : ئەوە تەعقیمی دەست پاککردنەوەیە، لۆیێ داندرایە پاش نان خواردنێ دەستت پێ پاک کەیەوە..!
نانەکە خوراو چایەکمان لەسەر کردو بەینەکمان بەقسەی خۆش بردەسەری، کابتن گۆتی : تکایە قایشی ببەستن، چونکە داخیلی سنوری ئاسمانی لوبنانی بووین، تۆزەکیدی لە فڕۆکەخانەی بەیروت دادەبەزین..!

تەیارەکە دووسێ جار لەعاسمانێ سوڕاوەو هەر نەنیشت، هەموو تەماشا ئێکدیمان دەکرد، پیرەژن بەلاچاوەکی تەماشا سەرۆک جاشەکەی دەکردو دەیووست قسەکی بکا، بەران نەدەوێرا، برادەران گۆتیان دەرێی چشتەک هەیە ؟ گۆتم : وەڵلا برێم چ، کابتن گۆتی : هەونکە دەنیشین، بەس دەرێی تەیارەکە ڕسایتەوەو دەرێ بمکوژن و بمبڕن قەت نانیشم..! لەو قسانە دابووین، کابتن قسەی کردو گۆتی : بەڕێزان مەترسێن، هەونکە تۆزەکیدی دەنیشین، پیرەژن لچەکی هەریناو گۆتی : ئاخیرن خێربی ! سەرۆک جاشەکە سەری قیت کردەوەو گۆتی : نەمگۆ لەوچەی نەکەی، ڕاوەستە پیرەژنی سەیانی ئەگەر ئەو خەونەی توو داکی هەموومانی نە....! گۆتم : کاکە دەسڵاوەتەکی لێدە، چیە ئەتوو ئەوەندە ملت لەبەر ملی ئەو بەستەزمانەی نایە، ئەتوو نازانی ڕوح شیرنە..!؟ کابرای سەرۆک جاش بەتووندی ئاوڕی لۆلای من داوە و ویستی قسەکی بکا، وەکی چاوی بەمن کەت دیاربوو ئەمنی ناسی ! لۆیێ بەینەکی تەماشای کردم و چ دەنگی نەکرد، پیرەژنەکەش ئاوڕەکی لەمن داوەو گۆتی : بە سەدەقەی خۆت و مارو مندارت بم گەردەن زەرد..!
دەوری نیوسعات ڕۆیی و تەیارە هەر گڕو هۆڕی بوو لەعاسمانێ، تاقمی تەیارەکەی هەر دەهاتن و دەچوون و جارجار دۆراب و کانتۆڕەکانیان دەکردەوە و بەچپەچپ قسەیان دەکرد، ئەمە هەموو ڕەنگمان تێکچوو، زانیمان چشتەک هەیەو لەمەی دەشارنەوە، لۆیێ هەستاینەوەو کردمانە هەرا، کەجەماعەت هیچ چارەیان نەما، چونەوە کن کابتنی و بەینەکی چپەچپیان کرد، تەیارەش هەر برندو نوی دەبوو، لەوسەری شاری بەیروتی دەچووە ئەوسەری..! وەختەکی کابتن قسەی کردو گۆتی : بەڕێزان چتان لێ بشارینەوە ! تکایە مشەوەش مەبن، ئیشاڵلا هەندەی نابا کێشەکەی چارە دکەین..! وەزیری گەشت و گووزار هەستاوەو گۆتی : کاکە مردن هەر یەکجارەو تەواو، تکایە پێمان برێ کێشەکە چیە ؟ کابتن زانی فایدەی نیە، لۆیێ گۆتی : بەڕێزان چتان پێبرێم، ئەوەی ڕاستی بی تایەی تەیارەکەمان گیربووینەوە و نابنەوە، ئێ تایەش نەبتەوە تەیارە ناتانی بنیشی، وا هەر خەریکین، دوعای بکەن ببتەوە..! هەرکە کابتن ئەوقسەی کرد بووە قیژو هۆڕو هەڵلا لەناو تەیارەی، پیرەژن بە هەردوو دەستان سینگی خۆی دەکووتاو دەیگۆ : هەی تایە، وەی تایە..! کابتن هەر هاواری دەکردو دەیگۆ : تکایە لەسەرەخۆ، تکایە هێور بن، تکایە دوعای بکەن و لەخوای بپاڕێنەوە..!
سەرۆک جاشەکە ڕووی لەمن کردو گۆتی : بەویزدانت ناهەقم، دەبینی پیرەژنی سەر بزنانی چدەکا، ئەمن مردی ئەنگۆ زندی، ئەگەرخەونی پیرەژنی نەهاتە جێ، لەسەی کەمتربم..!
دەوەرە لەو وەزعەی خۆت پێ بگیرێ و مشەوەش نەبی، ئاخر تایەی سەگباب ئەتوو لۆ لەو دەمەی گیربووی، نەمدەزانی فکر لەخێزانم بکەمەوە یان لە منداران، لەخوشک و برایەکانم یان لەخزم و کەسم، باشە ئەو تەیارە بکەوی کەل و کۆم دەبی، کێ مەیتمان دەبینتەوە، وەڵلا هەپڕون بەهەپڕون دەبین، باشە ئەمن چم لە وەزیراتی و سەفرەو گەڕان و سوڕانی دابوو، توخوا ئەوە وەزعە..! وەزیری تەندروستی گۆتیە من : کورە ئەگەر ئەمن مردم و ئەتوو مای، ئاگادار بە ئەمن ژنەکم بەدزی هینایەو دوو منداری هەیە، بەخێزان و مندارەکانی دیم برێ غەدری لێنەکەن و بەشە میراتی لێنەخۆن..! گۆتم : ئەوجە کێ دەرێ ئەمن دەردەچم، ڕەحمەت لەبابت وەختی ژنی بەدزیە..!
یەک دوو وەزیر دەستیان بە هۆقەهۆق و ڕشانەوەی کرد، پیرەژنیش بەتەواوی وەزعی تێکچوو و ئاگای لەخۆی نەما، غاریان دا ئۆکسجینیان هاویشتە سەرێ، کابرای سەرۆک جاش گۆتی : وازی لێبینن با وەکی سەی بتۆپی، ئاخر برێ پیرەژن ئەتوو لەچ دەگەڕێی هاتیە لوبنان..!
یائەڵلا یائەڵلا و خوایە هاوارە دەچووە عەرشی فەلەک، هەمووی ببووە ئیسلامی و قورعانی دەخیندو چاوی برند دەکردە عاسمانێ، وەی بابە ڕۆ تووشی چ دەردەکی بووین، تەیارە هەر دەسوڕاوەو تاقمی تەیارەش هەریەکەی دانیشتبوو، قایشیان بەستبوو، سەریان بەکۆشیان کردبوو، بەمەشیان گۆ : تووند سەرتان بەکۆشتان بکەن و هیممەتتان بەرزبی، بەدەستەخۆم نەبوو پێکەنینم هات، وەزیری پەروەردەی هەنیشکەکی لێدام و گۆتی : بەس بزانم بەچ پێدەکەنی، وەزعمان گەلە باشە، لەباتی دوو دوعایان بکەی.!؟ گۆتم : دەزانی بەچ پێدەکەنم، بە قسەی ئەو ژنەی کەدەرێ هیممەتتان بەرزبی، هیممەتی چ و حاری چ، بابە نیوەی جەماعەتی ناو تەیارەی لەترسان خۆیان پیس کردیە، خانمیش باسی هیممەت بەرزی دەکا..!
سێ چارێک تێپەڕی و تایەی سەگباب هەر نەبۆوە، کابتن قسەی کردو گۆتی : بەڕێزان گەیشتینە بنبەست و تایەکان نابتەوە، دیسان بووە قیژو هۆڕ و هەرا، کیهان زەلام قەرافەتی لەهەمووان گەورەتربوو، لەهەمووان زیاتر دەیزیڕاندو دەگریا..! کابتن هاواری کرد : تکایە بێدەنگ با قسەکەم تەواو کەم..! بڕەک هێور بووینەوەو گۆتی : یەک ڕێمان لەپێشە، ئەویش ئەوەیە خۆ بە بەحرێ دادەین، ئەگەر خۆ بە بەحرێ دادەین لەوانەیە هەندەکمان دەربچین، هەرچەندە زۆرینەمان تێدەچین، گۆتیە کیژەکان یاڵلا چووپیان بەسەر دابەش کەن با لەخۆ ببەستن، وەبی لەناو بەحرێ نەخنکێن، حکومەتی لوبنانیش وا چەند بەلەمەکی ئامادە کردیە لۆ ئەوەی فریامان بکەون..! یائەڵلا و قوولهوەڵلاو شین و گریان تێکەری ئێکدی ببوون، هەرکووی هەبوو چووپەکەمان وەرگرت و لەخۆمان بەست، کابتن گۆتی : یاڵلا ئامادەبن، یا ئەڵلا یا ئەڵلا، بسمیللا یائەڵلا، تەیارە برند بووە عاسمانێ و پاشان خۆی سوڕاندوو بەهەمووی هێزی ڕووی لەبەحرێ کرد هەتا خۆ پێ دادا..!

هەرهەموومان بەدین و بێدین، شەهادەکی بەهەقمان هیناو سەرمان تووند بە کورسی پێشە خۆمان وەناو، چاومان تووند قووچاند و چاوەڕێی مردنێمان دەکرد، تەپەتەپی درمان دەتگۆ دەنگی کووتکیە وەکی ساواری دەکووتتەوە، داڵغەی لێدەو فکر لەمارو منداری بکەوە، فنگەفنگی گریانی لەناو تەیارەی دەنگی دەداوە، وەزیری تەنیشتم فرمێسکم بەچاوی دادەهاتە خوارێ و گۆتیە من : دەبی خوا لێم خۆشبی ؟ گۆتم : ئیشاڵلا، گۆتی : وەڵلاهی زۆر زەحمەتە، هەرچی خوا پێی ناخۆشە کردیتم..! گۆتم : دوعایان بکەو بێدەنگ بەو چاووت بووقچێنە، چاوەڕێ بکە بزانە دەگەینە کێ، ئەمان یەک شتمان باشە، گۆتی : چمان باشە ؟ گۆتم : هەموومان پێکەوە دەمرین، یەک یەک نیە ! گۆتی : برێ میللەت ئیسراحەتی دەکا، گۆتم : برێم چ ! گۆتی : ئەو وەختی فلیمەکە خۆشبوو سەرۆک وەزیرانمان لەگەربایە، وەزیری تەندروستی گۆتی : دەزانی کێشەی من چیە ؟ گۆتم : یائەڵلا خێر، هەر ژنەکە نەبی، گۆتی : نا، پشکم لەکۆمەرەک خەستەخانەی ئەهلی هەیەو کەس پێی نازانی، بمرم ئەو پشکانە هەمووی فت دەبی و دەسووتێ..! گۆتم : ئەرێ جەماعەت، ئەوە چبوو ئەو تەیارە خۆی بە ئاوێ دانەدا، ئەوەندەی دەوێ ؟ گۆتیان وەڵلا برێم چ، سەرم قیت کردەوە، دیتم تەیارە برند دەبی، گۆتم : کاکە تەیارە چۆوە عاسمانێ، وەڵلا ئەوە خۆی بەئاوێ دانەدا..!
هەموو سەریان قیت کردەوە بزانن وەزەعە چی لێهات، کابتن قسەی کردو گۆتی : بەڕێزان ببورن ناتوانین خۆ بە بەحرەکەی دادەین، هاوارمان کرد : لۆ لەبەرچ، یان تایەی تەیارەکەی بۆوە ؟ گۆتی : ناوەڵلا تایەکە نەبوویتەوە، بەران حکومەتی لوبنانی نەیتانیە بەلەم و تیمی ڕزگار کردنیمە ئامادە بکا، لۆیێ ئەگەر خۆم بە ئاوەکەی دادەم هەموومان دەخنکێین..! دیسان قیژو هۆڕو هەرا دەستی پێکردەوەو دەهەزار جوون بە فلووسەکی لۆ حکومەتی لوبنانی، کابرای سەرۆک جاش هەستاوەو گۆتیە کابتنەکەی : کورە دەبادەوە لۆ هەولێرێ، هەی لە عەرزی خۆت و هەرچی تاقمی تەیارەکەتە بەم، با لە هەولێرێ بمرین و بڕایەوە، کابتن هاواری کرد : تەیارەکە بایی ئەوەندەی بەنزین تێدا نەمایە بگاتەوە هەولێرێ، ممکینە لەڕێیێ لەسەحرای ڕومادی بکەوین..! دیسان بووە شین و واوەیلاو هەرا، گۆتمان : ئێ باشە ئەتوو هەر ئەوها لە عاسمانێ دەسووڕێیەوە هەتا بەنزین خلاس دەبی !؟ گۆتی : وەڵلا بەخۆشم سەرم لێشێوایەو نازانم چبکەم، خۆم تەسلیمی خوای گەورە کردیە..! ئەو خەرکە هەمووی بە پێوە ڕاوەستابوو، هەبوو دەگریا، هەبوو لەخۆی دەدا، هەبوو تاسا بوو، بەس تەماشا جامی دەکردو نوتقی گیرابوو، کیژەکان هاتن و زۆر تکایان کرد دانیشین و هێور بین، گۆتیان : ئەمە حالەتی وامان زۆر بەسەر هاتیەو دوایێش خوای گەورە ڕزگاری کردینە..!
تەیارە هەر لە عاسمانێ دەسوڕاوە، سەرۆک جاشەکە خۆی پێنەگیراو قایشەکەی کردەوەو هاتە دەرێ، لە ڕاڕەوی تەیارەکەی ڕاوەستابوو، هەردوو دەستی هاویشتبووە سەر کورسیەکی و نەیدەزانی چبکا، ترسی ئەوەم هەبوو، تەواو تێکبچی و پڕ بداتە قرقرتۆکی پیرەژنەکەیی و بیخنکێنی، خوا ڕەحمی بەوەی کردبوو، پیرەژن لەخۆچووبوو، دەنا لەمێژبوو بەدەستی کابرای قیڕەبڕ کرابوو، ئەمن لەو خەیارانە دابووم، وەزیری ئاوقاف هاواری کردو گۆتی : نوری پاک محەممەد سەلاوات..! کاکە بووە سەلاوات لێدانەک لەناو تەیارەی نەبیتەوە، وەزیری گەشت وگوزار لەخەمان دەستی بە تەلەعەل بەدرو عەلەینای کرد، وەزیری پەروەردەی گۆتی : کورە تەلەعەل عیزڕائیل عەلەینا هەی ڕەحمەت لەبابت..!
دەوەرە لەسەر هەموو خەمان پێکەنینت نێ، هەندەجار پیاو لە لوتکەی ترس و مردنێدا پێکەنین دەیگری و خۆی پێناگیرێ، بەدەستەخۆم نەبوو گۆتم : خخخخخخ، هههههههه..! جەماعەت تێکڕا ئاوڕیان داوەو گۆتیان وەی سندان و قوزەلقورت، نەکووە خوابی کوڕە مەلای، لەباتی دوو ئایەتان بخینی و چار دوعایان بکەی، بەچ پێدەکەنی، ئەمن زیاتر لەقریتەی پێکەنینێمان داو لەسە پشت کەتم، کیژەکان دەورەیان لێدام و هەر دەیانگۆ : سیدی شوفیک، یەعنی بەڕێز چتە ؟ ئەمن هەر پێدەکەنیم، ئێک لە گەشتیارەکان دیاربوو دختۆری نەفسی بوو، گۆتی : بابە لێیگەڕێن، ئەوە لەترسان داڕوخایەو تێکچووە، وازی لێبینن با پێبکەنی و ترسی هەناوی دەربینی، ئەمن شەش هەندەی دی پێکەنیم و ئەو جارە دەستم دا پارچە کلینسەکی و دەستم بەهەر پەڕینێ کرد، هەستابوومەوەو بەهەرپەڕین لەوسەری تەیارەی دەچوومە ئەوسەری، یەک بەدەنگی هاوارم کرد : وەرن با بە پێکەنین و هەرپەڕکێ بەرەو مەرگ بڕۆین..! وەزیری دارایی هەتتا تڕ هەبوو لێی بەردام و گۆتی : وەی تڕحێو، کاکم وەتێدەگا دەچتە شەهرلعەسەلی دەرێ با هەر پەڕین..!
تەیارە هەر لە عاسمانێ دەسوڕاوەو ئەمنیش هەر هەر دەپەڕیم، کەس نەدەوێرا بمگری، نەکوو دەست لەخینخینۆکی بنێم و بیخنکێنم، کیژەکانیش لێم دەترسان و کشانەوە، ئەمن بەڕاستی گەرم ببووم و نەمدەتانی سارد ببمەوە، وەختەکی بەغاردان ڕۆیشتم لۆ ژۆری سایەق تەیارەکان، ئەو خەرکە بەجارەکی زەندەقیان چوو، هەموو قیت بوونەوەو بووە یا ئەڵلا یا ئەڵلا، کەس نەگەیشتە من و غارم دا و چوومە ژۆرێ، کابتن و یاریدەدەرەکەی زەندەقیان چوو نەیانزانی چبکەن و سام گرتی بوون، وەختەکی ئێکەک لە پشتەوە تووند خۆی تێکردم و ئەمنی گرت، خۆم ڕاپوچڕی و لەدەست کابرای دەرباز بووم، هەند بەقووەت خۆم بادا، کابرای ئەمنی گرتبوو، بەسەر کۆمەرە دووگمەکی تەیارەکەی بەربۆوە، لەگە بەربوونەوەی وی، تەیارەکە تەکانەکی هاتێ و دەنگەکی گەورەی لێوەهات..! کابتن هاواریکرد : یا ئەڵلا یا ئەڵلا..! ئەمن و کابرا کەتینە بن دەست و پێیان..! ئاگام لێبوو کابتن پێدەکەنی و لەجێی خۆی هەر دەپەڕی و هەر دەیگۆ ئەلحەمدولیللا، ئەلحەمدولیللا..! دوایێ دەستی دا مایکەکەی و گۆتی : جەماعەت شوکری خوای بکەن، تایەی تەیارەکەمان بوونەوە، هەر ئێستا دەنیشین..!!
مایتی[1]
ئەم بابەتە 1,237 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 85
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 04-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,237 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
ژیانی کوردەواری
ژیاننامە
نوور یوسف
ژیاننامە
سەید حیکمەت
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای سەردار
وێنە و پێناس
ئیبراهیم ئەحمەد و فەرهاد پیرباڵ ساڵی 1990
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای زەرزوان
ژیاننامە
جەلال باڵان
وێنە و پێناس
بەشێک لە قوتابییانی قوتابخانەی کەندێناوە لە مەخموور ساڵی 1979
ژیاننامە
هاوڕێ کێخوا عەبدەی سماقوڵی
کورتەباس
پێک هاتنی وشە لە شێوەی سلێمانیدا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
پەرتووکخانە
پێڕەوبەندیی لەئاستەکانی زمانی کوردیدا
ژیاننامە
سەعید سیاسی
ژیاننامە
تینا سۆران
کورتەباس
خەوبینین و خەوەکەی لالە سەرحەد
پەرتووکخانە
مێژوی دۆڵی سماقوڵی
ژیاننامە
ئاواز حەمەعەلی
ژیاننامە
سیروان عەزیزی
وێنە و پێناس
گوندی سەرگەڵوو ساڵی 1975
کورتەباس
لاپەڕەیەکی پێچراوە لە ژیانی موفتی زەهاوی
شوێنەوار و کۆنینە
مزگەوتی گەورەی ئامەد
ژیاننامە
مەليحە ساڵح عەباس
پەرتووکخانە
چیرۆکی ژیان
کورتەباس
ڕۆژ ژمێری کوردی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی سێیەمی قوتابخانەی بارزان لە سلێمانی ساڵی 1960
ژیاننامە
ڕۆژان ئیدریس عومەر کەورینی
وێنە و پێناس
باخچەی تەما لە ئامەد 2024
پەرتووکخانە
هەرزەکار لە تاراوگە
پەرتووکخانە
کەم و کورتی دادوەری لێپرسراوێتی بۆ‌ تاوانەکانی داعش لە عێراق

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
حەسەن گەرمیانی
30-10-2009
هاوڕێ باخەوان
حەسەن گەرمیانی
ژیاننامە
شێروان بابان
17-05-2021
ڕۆژگار کەرکووکی
شێروان بابان
ژیاننامە
ئەحمەد زەردەشت
03-09-2021
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد زەردەشت
هۆنراوە
زارا محەمەدی
08-01-2022
زریان عەلی
زارا محەمەدی
ژیاننامە
شێخ عەلی
12-07-2023
ڤەژەن کشتۆ
شێخ عەلی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ڕۆژان ئیدریس عومەر کەورینی
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چیرۆکی ژیان
17-08-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
مێژوی دۆڵی سماقوڵی
17-08-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
هاوڕێ کێخوا عەبدەی سماقوڵی
17-08-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پارت و ڕێکخراوەکان
چاپەمەنی مانگ
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێڕەوبەندیی لەئاستەکانی زمانی کوردیدا
17-08-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەید حیکمەت
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەرزەکار لە تاراوگە
17-08-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سەعید سیاسی
17-08-2024
کشمیر کەریم
شوێنەکان
کانیاتا
17-08-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت
  531,727
وێنە
  107,715
پەرتووک PDF
  20,026
فایلی پەیوەندیدار
  101,228
ڤیدیۆ
  1,476
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
303,386
Kurmancî - Kurdîy Serû 
89,005
هەورامی 
65,853
عربي 
29,431
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,084
فارسی 
9,002
English 
7,423
Türkçe 
3,612
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,495
Pусский 
1,134
Française 
336
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
46
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
балгарская 
1
ترکمانی 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,245
پەرتووکخانە 
25,375
ژیاننامە 
24,803
کورتەباس 
17,332
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,561
پەند و ئیدیۆم 
12,796
شوێنەکان 
11,710
شەهیدان 
11,568
کۆمەڵکوژی 
10,888
هۆنراوە 
10,233
بەڵگەنامەکان 
8,327
وێنە و پێناس 
7,322
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,150
ناوی کوردی 
2,078
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,449
ڤیدیۆ 
1,376
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
819
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
728
شوێنەوار و کۆنینە 
633
فەرمانگەکان  
269
گیانلەبەرانی کوردستان 
243
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
182
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
323
PDF 
30,566
MP4 
2,399
IMG 
196,801
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
ژیانی کوردەواری
ژیاننامە
نوور یوسف
ژیاننامە
سەید حیکمەت
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای سەردار
وێنە و پێناس
ئیبراهیم ئەحمەد و فەرهاد پیرباڵ ساڵی 1990
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای زەرزوان
ژیاننامە
جەلال باڵان
وێنە و پێناس
بەشێک لە قوتابییانی قوتابخانەی کەندێناوە لە مەخموور ساڵی 1979
ژیاننامە
هاوڕێ کێخوا عەبدەی سماقوڵی
کورتەباس
پێک هاتنی وشە لە شێوەی سلێمانیدا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
پەرتووکخانە
پێڕەوبەندیی لەئاستەکانی زمانی کوردیدا
ژیاننامە
سەعید سیاسی
ژیاننامە
تینا سۆران
کورتەباس
خەوبینین و خەوەکەی لالە سەرحەد
پەرتووکخانە
مێژوی دۆڵی سماقوڵی
ژیاننامە
ئاواز حەمەعەلی
ژیاننامە
سیروان عەزیزی
وێنە و پێناس
گوندی سەرگەڵوو ساڵی 1975
کورتەباس
لاپەڕەیەکی پێچراوە لە ژیانی موفتی زەهاوی
شوێنەوار و کۆنینە
مزگەوتی گەورەی ئامەد
ژیاننامە
مەليحە ساڵح عەباس
پەرتووکخانە
چیرۆکی ژیان
کورتەباس
ڕۆژ ژمێری کوردی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی سێیەمی قوتابخانەی بارزان لە سلێمانی ساڵی 1960
ژیاننامە
ڕۆژان ئیدریس عومەر کەورینی
وێنە و پێناس
باخچەی تەما لە ئامەد 2024
پەرتووکخانە
هەرزەکار لە تاراوگە
پەرتووکخانە
کەم و کورتی دادوەری لێپرسراوێتی بۆ‌ تاوانەکانی داعش لە عێراق
فۆڵدەرەکان
کۆمەڵکوژی - ڕەگەزی کەس - نێر کۆمەڵکوژی - وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی) - باشووری کوردستان کۆمەڵکوژی - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - باشووری کوردستان کۆمەڵکوژی - نەتەوە - کورد کۆمەڵکوژی - قۆناغەکانی ئەنفال - کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی - داعش کۆمەڵکوژی - شار و شارۆچکەکان (کۆچی دوایی) - شنگال کۆمەڵکوژی - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - شنگال کۆمەڵکوژی - زمان - شێوەزار - کرمانجیی سەروو کۆمەڵکوژی - جۆری کەس - قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش کۆمەڵکوژی - جۆری کەس - گوللەبارانکراو

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.015 چرکە!