پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ڕۆژان ئیدریس عومەر کەورینی
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چیرۆکی ژیان
17-08-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
مێژوی دۆڵی سماقوڵی
17-08-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
هاوڕێ کێخوا عەبدەی سماقوڵی
17-08-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پارت و ڕێکخراوەکان
چاپەمەنی مانگ
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێڕەوبەندیی لەئاستەکانی زمانی کوردیدا
17-08-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەید حیکمەت
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەرزەکار لە تاراوگە
17-08-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سەعید سیاسی
17-08-2024
کشمیر کەریم
شوێنەکان
کانیاتا
17-08-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت
  531,728
وێنە
  107,715
پەرتووک PDF
  20,026
فایلی پەیوەندیدار
  101,228
ڤیدیۆ
  1,476
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
303,386
Kurmancî - Kurdîy Serû 
89,005
هەورامی 
65,853
عربي 
29,431
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,084
فارسی 
9,002
English 
7,423
Türkçe 
3,612
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,495
Pусский 
1,134
Française 
336
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
46
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
балгарская 
1
ترکمانی 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,245
پەرتووکخانە 
25,375
ژیاننامە 
24,803
کورتەباس 
17,332
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,561
پەند و ئیدیۆم 
12,796
شوێنەکان 
11,710
شەهیدان 
11,568
کۆمەڵکوژی 
10,888
هۆنراوە 
10,233
بەڵگەنامەکان 
8,327
وێنە و پێناس 
7,322
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,150
ناوی کوردی 
2,078
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,449
ڤیدیۆ 
1,376
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
819
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
728
شوێنەوار و کۆنینە 
633
فەرمانگەکان  
269
گیانلەبەرانی کوردستان 
243
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
182
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
323
PDF 
30,566
MP4 
2,399
IMG 
196,801
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
حەسەن گەرمیانی
ژیاننامە
شێروان بابان
ژیاننامە
ئەحمەد زەردەشت
هۆنراوە
زارا محەمەدی
ژیاننامە
شێخ عەلی
سکرتێرە 50
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Cebuano0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ქართველი0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 50

سکرتێرە 50
سکرتێرە 50

بەینەکی دامام، گۆتم : دەکرێ پرسیارەکەی دووبارە بکەیەوە ؟ گۆتی : مادام گێت گرانە لۆ نەچوویە کن دختۆرەکی گێی ؟ گۆتم : وەڵلا باشم گێ لە قسان دەبی و هیچ کێشەم نیە، بەران پرسیارەکە زۆر عەججایبە ! ڕەنگی تێکچوو، بەتەواوی سۆر هەرگەڕا، بەران خۆی گرت و گۆتی : با لۆت دووبارە بکەمەوە، چەندت پارە وەرگرتیەو چ دەولەتەکت لە پشتەو پیلانتان چیە لۆ تێکدانی ئەمن و ئاسایشی ئەو وراتەی ؟ گۆتم : نازانم چت جواب بدەمەوەو کووت جواب بدەمەوە، ئەتوو دەزانی هەتا دونێ ئەمن چبووم ؟ گۆتی : دونێ ناخوا، ئەو لەحزە دەخوا کە ئێستا ئەتوو لەبەر دەستی منی، ڕێک و ڕەوان وەرامم دەوەو ناچارم مەکە بە نەوعەکی دی معامەلەت لەگەر بکەم ! گۆتم : ئەمن دەمەوێ محامیم هەبی و ئەو محامیەی ببینم و قسەی لەگەر بکەم، ئەوە تۆمەتەکی زۆر گەورەیە ئەتوو دەیدەیە پارەمن، ئەمن هەتا دونێ وەزیر بوویمەو وەزارەتەکم بەڕێوە بردیە، ئێستاش ئەتوو دێی ئەوها قسەی لەگەرەمن دەکەیی و بە خائینم لە قەرەم دەدەیی و باسی دەستی دەرەکی دەکەی !؟ ئەمە لەو قسانە دابووین، زەلامەکی چار شانە هاتە ژۆرێ، هیچ قسەی نەکرد، دیاربوو هیلاک بوو، لەسەر قەنەفەکەی ڕاکشا، هەر ڕاکشاو هەستاوە، دیاربوو لەسەر عەینەگەکی ڕاکشابوو، عەینەگەکەی دەست دایێ، تەماشای کرد شکایە، گۆتی : ئۆو، وەڵلا شکاندم، ئەو عەینەگە ئی کێیە ؟ نەزابتەکە قسەی کردو نە ئەو کارمەندەی قسەکانی منی دەنووسی..! لۆیێ ڕووی لەمن کردو گۆتی : ئەو عەینەگە ئی توو نیە !؟ گۆتم : ناوەڵلا ! ئەمن گۆتم : ناوەڵلاو قیت بۆوە، لۆلای من هات و گۆتی : ئەوە درۆم لەگەر دەکەی ؟ گۆتم : لۆ درۆت لەگەر دەکەم ئاخر کە ئیمن نەبی لۆ برێم ئیمنە.!؟ کاکە ڕوو بووە من و ئەمنی لەسەر کورسیەکەی قیت کردەوەو کەتە سەرم بە مست و پێلەقان، نە مستەک و نە دوو و نەسێ، لەناو ئەو ژۆرەی تۆپانێی پێکردم، لێدەو بووکتە، گۆتیە دوو کەسەکەی دی : لۆ نایێین لێیدەن، لێدانی وەی واجبەکی نیشتیمانیە..! گۆتیان وەڵلا ئەمە تاقەتمان نیە و هیلاکین، ئەمنی لەبن دیواری پەستابوو، هەر بە پێلەقان لە هورگی دەدام، گۆتم : سەتاسەت گوجیلکەکانم (گورچیلە) دەتەقی، هاوارم دەچووە ئەو سەری و کەس گێی نەدەدامێ، فکرم کردەوەو گۆتم : بابرێم ئەو عەینەگە ئیمنە، بەشکوو وازم لێدەینی و چیدی لێمنادا، لۆیێ هاوارم کردو گۆتم : ئیمنە ئیمن، ئەو عەینەگە ئیمنە ! باشبوو کابرا وازی لێهینام، چوو هەندە ئاوی خواردەوەو جغارەکی پێکردو دانیشت بڕەک ئیسراحەت بکا، ناهەق نەبوو، چونکە ئارەقەکی زۆر کردبوو، لەبەر ئەوەی زۆر بەجددی لە منی دەدا، هێشتا جغارەکەی تەواو نەکردبوو، تەماشایەکی کردمەوەو دیتی خین لە کەپوو و دەوم دێ، گۆتی : برێ عەینەگەکە ئی تووە ؟ سەرم ڕاشەقاندو تەئیدم کرد، بەتووندی هاتەوە و یەک دوو پێلەقەی دی لێدام و گۆتی : کوو سەر ڕادەشەقێنی، وەتێدەگا ئێستاش وەزیرە ! دوو زەلامەکەی دی لەسە پشتێ کەتن هەندی پێبکەنن..!
دەوری چارێگەکی پێچوو، کابرا هەستاوەو گۆتی : باشە مادام ئەو عەینەگە ئی تووە، ئەدی وەکی هاتیە ئێرە لۆ لە چاوت نەبوو، زوو زوو لەتەلەفزیۆنیشم دەدیتی بێ عەینەگ بووی ! ئەوە ئەتوو درۆم لەگەر دەکەی !؟ نەمزانی چبرێم و چی وەرام دەمەوە، لە دری خۆم گۆتم : یاڕەببی خوایە ئەو بەرایە چیە تووشم بووە، ئەو کابرایە دەبی شێت نەبی، نەخۆشی نەفسی نەبی !؟ لۆ وەلەمن دەکا..! ئەمن لەو خەیارانە دابووم، هاتەوەو قیتی کردمەوەو کەتەسەرم بە مست و پێلەقان، هەر مستی لێی دەدام و تێی هەردەدام، دەیگۆ ساواری ناخۆی ! وەڵلا دەبی بتکەمە جەنازە، ئەو ساوار خواردنەی هەند دووبارە دەکردەوە، بە ناچاری گۆتم : بابە دەخۆم، وەڵلا دەخۆم، بیللا دەخۆم..! وایزانی گەمەی پێدەکەم، هەر بەجارەکی شێت بوو، دیسان کەتە سەرم، لێدەو بووکتە..! هێدی هێدی هەستم کرد وا ئاگام لەخۆم نامینێ و لەخۆ دەچم، هەر ئەوەندەم هەست پێکرد کە چاوەکانم قەپات بوون..!
وەختەکی بەخۆ هاتمەوە، دیتم لە ژۆرە ئینفیرادیەکەی کەتیمەو هەموو جلکم دڕایەو سەرتانسەری قالبم (لەشم) خینە، نەمتانی قیت ببمەوەو دانیشم، دەستم کووتا، بەس کەچە دۆشەکەکەو بالیف و بەتانیەکەم دیت، هەر کووی هەبوو بە دۆشەکەکەی تەیەمموومم کردو بەپاردانەوە چار ڕکەعات نوێژم کرد، دوایێش دوو ڕکەعاتم کردو پاشیش سێ ڕکەعات، گۆتم : ڕەنگە زۆربەی نوێژەکانم چووبوون..! هەر لەجێی خۆم ڕاکشام، بەران چ ڕاکشانەک، چونکە ژۆرەکە زۆر گچکەبوو، فیچابوومەوە، لەتاو ژانی برینەکانم نەمدەزانی چبکەم، وەختەکی دەرکە کراوە، سنیەکیان داناو ئێکەک گۆتی : ها نانی سندان کە، هەی بە ڕەششاو درەدەردت بی، دەرکەی پێوەداوەو چووە دەرێ، دەستم گێڕا، بتلە ئاوەکی لەسەربوو، سەری بتلەکەم کردەوەو ئاوەکەم خواردەوە، دەستم درێژ کرد سەموونەکی ڕەق ڕەق بوو، لە پشتی زەلامت دابا دەیهێخست، هەر چەند کردم نەمتانی پارچەکی لێکەمەوە، لۆیێ هەر بەساغی لەناو قاپەکەم هەریناو بەینەکی بام دا، گۆتم بەشکوو نەرم بیتەوە، دەرمهیناو لە دەوم نا، بەتامەکەی زانیم ترش و باینجانیان لۆ هینایمە، هەر کووی هەبوو نانەکەم خوارد، بڕەک شنگ و تاقەتم هاتەوە بەرێ، پارم داوە ئیسراحەتەکی بکەم..
نیو سعاتەک پێچوو زەلامەک هات سنیەکەی بباتەوە، گۆتی : کوو سافی کردیە ساف، هەی بە ڕەششاوت بی، چ قسەم نەکرد، بەرکو نەوێرام چ قسەی بکەم، چونکە هەرچی بمگۆتبا بە زەرەری خۆم دەشکاوە ! سنیەکەی هەر گرت و گۆتی : وەڵلا ئەتوو مستەهەقی ئەوەی دەرخواردی سەی بدرێی نەک ئەو نانەت بدرێتێ، هەی خائینی خۆفرۆشی هیچ و پووچ..!
دوو سعاتەک پێچوو، هەستم کرد زگم پێچی دەکاو پێویستم بە چوونە ئەدەبخانەی (ئاودەست) هەیە، لۆیێ دوو سێ جار لە دەرکەم دا، ئێکەک هات و بەتووندی گۆتی : چت دەوێ کورە، سەی خۆڕی، لۆ لێناگەڕێی بنووم ! بەو قسەی زانیم شەوەو ڕۆژ نیە، گۆتم : وەڵلاهی زۆر تەنگاوم و پێویستم بە ئەدەبخانەی هەیە ! گۆتی : لۆ پێویستت پێیتی، دەتەوێ بچی گووی بخۆی ؟ گۆتم : کاکە وەڵلا زۆر تەنگاوم، خۆ ناکرێ لە بنەخۆم بکەم ! گۆتی : لە بنە خۆت بیکەو تەواو، گۆتم : کورە بیکە لە ڕاهی خوای، وەڵلا وا بەخۆم دادەکەم..! کابرا وەرامی نەدامەوەو ڕۆیی، گۆتم : وەڵلا چارم نیەو دەبی لەبنەخۆم بکەم..! وەختەکی هاتەوەو دەرکەی کردەوە، گۆتی : هەستە وەرە دەرێ و بابڕۆین، گێ بدەمن، بە دەققەکی تەواو دەبی، ئەوجە نەیکەیە گوریس و هەر ڕایکێشی..! هەر کووی هەبوو قیت بوومەوە، هەر گەیشتمە دەرێ کەتنە سەرم بە ڕاژدیان لەوبەرو لەوبەر لۆم ڕاوەستابوون، هەتا گەیشتمە ئەدەبخانەی لێیان دام، هەر چوومە ژۆرێ و دانیشتم، لە دەرکەیان دا، وەرە دەرێ و وەرە دەرێ ! نازانم کوو خۆم خاوین کردەوەو نەجاتم بوو، هاتمە دەرێ و دیسان بە لێدان ئەمنیان بردەوە..!
با سەرتان نێشینم و کاکینگۆ دوو مانگ و نیووی ڕێکی بەو دەردە سەریەو لێدان کووتانەی بردە سەری، هەر چەندی لێیان دام هیچم نەدرکاند، بەرکوو هیچم نەبوو بیدرکێنم، سەرو ڕدێنم زۆر هاتبوو، لەناو چرکیش غەرق ببووم، دانیشتبووم فکرم لە چارەنووسی خۆم دەکردەوە، وەختەکی دەرکەیان کردەوەو گۆتیان : یاڵلا پێشمان کەوە لۆ ژۆری تەهقیقی..!

چاویان بەستم و دیسان بردمیان، لە دری خۆم گۆتم باشە ئەدی دوو مانگە ئەو هەموو لێدان و کووتانە تەهقیق نەبووبی دەبی چبی..! گەیشتینە ژۆرێ و چاویان کردمەوە، دوو زەلام دانیشتبوون، مێزەکیان لە پێش بوو، کۆمەرە فایلەکی لەسەر بوو، کورسیەکیان دانابوو، گۆتیانە من لەسەر ئەو کورسیەی دانیشە، دانیشتم و چاوەڕێی تەهقیقی بووم، دیسان سەر لەنوێ دەستیان پێکردەوە، هەمان پرسیارەکانی پێشی، ناوت چیەو مارت لەکێیەو ئیشت چیەو..، گۆتم : کاکە ئەمن ئەو هەموو زانیاریانەم دایە، لۆ دیسان لێم وەردەگرنەوە، ئێکیان هەستاوەو گۆتی : مادام ئەوها زیرەک و مەعلانی، لۆ نایێی لە جێی من دانیشی ؟ هیچ قسەم نەکردو بێدەنگ بووم، لە جێی خۆی دانیشتەوەو بەینەکی داما، دوایێ جغارەکی دەریناو پێی کرد، گۆتی : شڕبلی کوو دەناسی ؟ گۆتم : بڕۆ لەو وەزیرانە بپرسە کە فلیمی ڤیدیۆیان هەیەو دەستیان کەتیتە بن سەری شڕبلی ! گۆتی : زمانت درێژ مەکەو چت لێ دەپرسم ئەوەی وەرام دەوە ! گۆتم : لە لوبنان خولەکی پێگەیاندنی سەرکردەمان هەبوو، لەگەر وەزیرەکان چووینە وێ و شڕبل سەرپەرشتی ئیشەکەی دەکرد، گۆتی : ئەتوو لۆ جارجار بەتەنێ لەگەری دادەنیشتی، لۆ وەزیرەکان دەچوونە هەندە جێی ئەتوو بەجێت دەهێشتن و لەگەریان نەدەمای ؟ کێوە دەچووی وەکی جودا دەبوویەوە ؟ گۆتم : ئەوان دەچوونە دەعوەت و خواردنەوەو ڕابواردنێ، ئەمن چونکە ئەو چشتانەم نیە، لۆیێ نەدەچووم، جار جار لە پرسگەی ئوتێلی دادەنیشتم، شڕبل دەهات لەگەرم دادەنیشت و قسەی ئاساییمان دەکرد ! گۆتی : کۆمەرەک ڕاپۆرتت لەسەر هاتیە کە لە لوبنان لەگەر دەورەمەندو پیاوی موخابەرات و شتی وا دانیشتی، مەعنای وەیە دەستت لەگەر وراتەکی تێکەر کردیە ! گۆتم : ئەو ڕاپۆرتانە هەمووی درۆیەو کەسانەک نووسیتیان دەیانەوێ شکستی خۆیان بە لێدانی من بشارنەوە، لۆ ناچن موحاسەبەی ئەوانە بکەن کە سامانی ئەو وراتەی بەهەدەر دەدەن و هەرچی خراپە دەیکەن..! لە هیکڕا هەتا ڕاژدی هەیە بەبن گێم کەت، بەلادا هااتم و لەسەر کورسیەکەی بەربوومەوە، تەماشام کرد زەلامەکی چارشانەیەو لە پشتم ڕاوەستابوو، ئەمن ئەو کابرایەم هەر نەدیتبوو، نازانم لەکێ لۆمن پەیدابوو، قیتی کردمەوە و کەتە سەرم بە ڕاژدیان، هەموو دەم و چاوم بووە خین، گۆتی : زمانت درێژ بکەی بەرامبەر وەزیرەکانی دی چاوت دەردەینم، هەقت لەکەس نەبی و ئەو پرسیارەی لێت دەکرێ ئەوەی وەرام دەوە، ئەو جارە زمانت درێژ کەی بە درێلی هەموو قالبت کوون کوون دەکەم..!
ئیدی ئەو وەزعە بەردەوام بوو، هەموو ڕۆژێ بانگ کردن و لێدان و کووتان، دەوری بیست کیلۆم دابەزاندبوو، خواردنەکی زۆر خراپیان دەدامێ و زۆریشیان لێ دەدام، هەبوو سێ ساربوو لەوێ کەتبوو پرسیارەکیشیان لێنەکردبوو، هەبوو لەسەر ئەوەی گیرابوو گۆتبووی وەڵلاهی ئەوە وەزع نیە ئەمە تێداینە..! لۆ پێنج مانگی ڕێک دەچوو لەوێ بووم، ڕۆژەکی گازیان کردم، لەسە کورسیەکیان دانام و سەرو ڕدێنیان تراشیم، گۆتیان بڕۆ لەو حەمامەی خۆت بشۆ، ئەوەل جار باوەڕم نەکرد، گۆتیان بەڕاستیمانە بڕۆ خۆت بشۆ، چووم خۆم شووشت و بڕەک هاتمەوە سەرەخۆ، هاتمە دەرێ و ئەمنیان بردە ژۆرەکی، سنیەک داندرابوو برنج و مریشکی لەسەربوو، گۆتیان نانی بخۆ، بڕەک تەماشا سنیەکەم کرد، گۆتیان زوو نانەکەی بخۆ، چونکە لەوانەیە بەر ببی ! زۆرم پێ سەیربوو، تەماشا کابرام کرد، پێکەنی و گۆتی : وەلەو هەقی لە سێدارە دانت هەیە، وەڵلا دەبا لە ناوەندی بازاڕی بە قەنارەی وەکرابای، بەران جەنابی سەرۆک وەزیرانی لێبوردنی دەرکردیەو ئەتووش دەگرتەوە، ئیدی پشیەکم هاتەوە بەرێ، دەستم بەنان خواردنێ کرد، نەوێرام زۆری بخۆم چونکە لەمێژبوو خواردنی چەورم نەخواردبوو، ترسام مەعیددەم تێکبچی و بڕشێمەوە، پاش نانەکەی، ئەمنیان بردەوە ئەو ژۆرەی یەکەم جار تەهقیقیان لێ لەگەر کردم، کورسیەکیان داناو دایاننیشاندم، هەر کابرای یەکەمجار قسەی لەگەر کردم، هەر ئەو قسەی لەگەر کردمەوە، گۆتی : ئەوە شەنست هەیەو بەردەبی، بەران ڕەنگە ماوە ماوە بتبینین و هەندەک پرسیارت لێبکەینەوە، گۆتم : یەعنی دەمگرنەوە ؟ گۆتی : نا نا، تەئمین بە ناتگرینەوە، بەران هەر لۆ ئەوەی تەئکید بین لێرە مایی و بەتەمای چی..!
فایلەکەی کردەوەو هەندە چشتی نووسی و گۆتی : وەرە ئیمزاکە، هەستام و تەماشا وەرەقەکەم کرد، دیتم بەڵێن نامەیە پێم پڕ دەکەنەوە، نووسرابوو بەڵێن دەدەم جارەکیدی خیانەت لە خاک و نیشتیمان نەکەم و دەست لەگەر هیچ وراتەکی دەرێ تێکەرنەکەم بۆ تێکدانی ئەمن و ئاسایشی وراتەکەم..! گۆتم : وەڵلا ئەمن ئەوەی ئیمزا ناکەم ! گۆتی : لۆ ؟ گۆتم : چونکە ئەمن ئەو چشتانەم نەکردیە، ئەوجە لۆ بیهاوێمە سەرەخۆم، بەو ئیمزایەی لەسەر خۆمی ئیسپات دەکەم..! گۆتی : ئەگەر ئیمزا نەکەی بەرنابی، گۆتم : وەڵلا لە سێدارەشم بدەن ئیمزای ناکەم، چشتەکم نەکردبی لۆ بە ملە خۆمی دابینم..! گۆتی : یاڵلا بیبەنەوە ژۆرەکەی خۆی..! دوو کەس قۆریان گرتم و گۆتیان یاڵلا لێخوڕە..! لە دەرکەی ئێکیان گۆتی : کورە دە ئیمزای کە هەی ڕەحمەت لە بابت، با نەجاتت بی ! گۆتم : موستەحیلە ئیمزای بکەم، ئیدی ئەمنیان بردەوە ژۆرەکەی خۆم..!

دەوری پازدە ڕۆژەکیدیشم ڕاکێشا، هەموو ڕۆژێ گازیان دەکردم و دەیانگۆ : ئیمزاکە، ئەمنیش ئیمزام نەدەکرد، پاشی هەنگی دەوری حەفتەکی لێیان نەپێچامەوە، ڕۆژەکی هاتنە دووم، دیسان وەکی جاران چاویان بەستام و گۆتیان یاڵلا با بڕۆین ! لەگەریان چووم، دایاننام و چایەکیان لۆ گاز کردم، گۆتیان : کاکە تەواو، ئیمزاش نەکەی بەرت دەدەین، لێبوردنەکەی جەنابی سەرۆک وەزیرانی دەتگرتەوەو مەجالی مانەوەت نەمایە، بەران هەندەک چشتمان هەیە دەبی پێت برێین و جێبەجێی بکەی ! گۆتم : فەرموون ! گۆتیان : وەکی چوویە دەرێ، نەکەی خۆت بکەیە پارەوان و شەوو ڕۆژ بێیە سەر تەلەفزیۆنان و چت دیتیە بگێڕیەوەو هەریڕێژی، بەهیچ نەوعەکی سەر لە ڕێکخراوو مێکخراوی بیانی و یوئێن و قونسلیەی وراتان نادەی، مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین و ئەو چشتە قۆڕانە لەکنەمە ناخۆن، نەچی خەرکی لەخۆ خڕکەیەوەو مارت بکەیە دیوەخان و هەرچی هەیە بەگۆڕێ وەرکەی، ئەوپەڕی ئەوپەڕی باسی ئەو معامەلە باشەی مە دەکەی لەگەرت، کەوا بەو پەڕی ڕێزو ئیحتیرامەوە معامەلەمان لەگەر کردی و کەس زللەکی لەتوو نەدایە، وەیە یان نا ؟ هێشتا قسەم نەکردبوو، دوو سێیەک لەوێ دانیشتبوون، گۆتیان : تەبعەن تەبعەن، لۆ هەر شارەکیدی سەفەر ناکەی بەبێ ڕوخسەتیمە، لەماری خۆت دادەنیشی و تێکەری هیچ نابی، ئەوەش لە مێشکت دەرینە بچیەوە وەزارەتی، ئەوە کۆتایی پێهات، لۆ مەسەلەی خانەنشینیش هەتا وەزارەت خەبەرت نەداتێ لێناپێچیەوە..! گۆتم : ئێ باشە ئەمن زۆر لەڕو لاواز بوویمە، نارێن لۆ دوو هێسکت تێدا مایە ؟ گۆتیان : برێ ڕیازەم کردیەو ڕێجیمم کردیەو تەواو..! چ قسەم نەکرد، کابرا لەسەر وەرەقەکی ئیمزای کردو فایلەکەی پێوەداو گۆتی : لە کێ و هینایە بیبەنەوە وێ، بەران ئێستا نا !؟ وەکی وەیگۆ درم دەستی بە ڕنگە ڕنگێ کرد، لەدری خۆم گۆتم : ئەو جارەش بووە فشە..! کابرا گۆتی : دەرێی مشەوەش بووی ؟ گۆتم : دیارە جارێ بەرم نادەن ؟ گۆتی : با، بەران بە ڕۆژ نا، بەرکوو دوازدەی شەوێ دەتنێرینەوە مارێ..!
ئیدی دیسان ئەمنیان بردەوە ژۆرەکەی خۆم، لە دەرکەی گۆتم : سعات چەندە ؟ ئەوەی قۆری گرتبووم، گۆتی : نۆو نیوی بەیانی ! دەرکەی کردەوەو چوومەوە ژۆرەکەی جاران و دانیشتم، ئەوجە لە هەمووی ناخۆشتر ئەوەیە کوو ئەو دە دوازدە سعاتەی بەڕێکەم، وەخت نەدەڕۆیی و نەدەڕۆیی، گۆتم : وە چاکە بەینەکی بنووم، پارم داوە، بەینەکی چاوم قووچاند، خەوم لێنەکەت، دەجار لای ڕاست و لای چەپم کرد فایدەی نەبوو، سەرم هاویشتە بن بالیفەکەی فشە بوو، خەوی چ و حاری چ..! هەستامەوەو دانیشتم، گۆتم : با فکر لە مارێ و برادەران و دەرو دراوسێیان بکەمەوە بزانم دەگەمە کێ، لە خێزانم و مندارەکان پێدا هاتم، گۆتم : دەبی ئێستا چبکەن و کوو هانایان لۆ دنیایێ بردبی، هەتا واستەکم لۆ ببیننەوە، دەبی خوشک و براو خزم و کەسەکانم چەند مشەوەش بووبن و شەوو ڕۆژ دوعام لۆ بکەن هەتا نەجاتم بی، هەونکە مام عەوڵا چەند خەفەتبارەو کوو هەموو ڕۆژێ وەکی دەچتە وەزارەت لەگەر زێخەی دادەنیشی و فرمێسکم لۆ دەڕێژی، جەعۆش زوو زوو سەر لە مارێمە دەدا بزانی مندار چیان پێویستە..! وەلحاسر کەس نەما فکری لێنەکەمەوەو سیناریۆیەکی لۆ دانەڕێژم، بەران وەخت نەڕۆیی و نەڕۆیی، وەکی ئەو فلیمانەم لێهات کە بەسەرهاتی هەزار ساری بە سعاتەکی دەگێڕنەوە، ئیلاهی چاوەڕوانی چەند ناخۆشەو نەهاتنی وەختی ڕزگار بوون چەند قورسە، ئەمن بەس ئەو چەند دەققەیە وا چاوەڕێی شەوێ دەکەم، بەران مارو مندارو خزم و دۆست و برادەرانم دەققە بە دەققە چاوەڕێی ئەو وەختەی دەکەن کە ئەمن لە پێش دەرکەی بە دەردەکەومەوە..!
ئای بنیادەم، چەند داماوی و چەند زاڵم و ستەمکاری، هەر بنیادەمە ژیانی ئێکیدی تار دەکاو دەیچەوسێنتەوە، چەند خۆشبوو ئەگەر هەموومان ئێکدیمان خۆش بوویستایەو کەس ڕکی لەکەس نەبباوە، چەند خۆشبوو هەمووی وەکی یەک مارو یەک خێزانی پێکەوە بژیابان و کەس کەسی نەکووشتباو کەس ملی کەسی نەشکاندبا..! دەبی لە بنیادەمی دڕندە تر هەبی، دەبی لەو کەسانە بێ ئاقر تر هەبی، کە ژیانی خەرکیدی وێران دەکەن لۆ ئیسراحەتی ژیانی ئێکەکی دی نەک ئی خۆیان..!
با سەرتان نێشینم و بیگەینمە دوازدەی شەوێ، لەکنە من ئەو چەند سعاتەی ڕۆیشتن بە دوو سەت ساری هەبوو، دوازدەی شەوێ هات و کەس نەهات، بووە دوازدەو نیو، بەگێرەی ئاقرو فکر کردنەوەی خۆم دەنا سعاتم پێنەبوو، نەشم دەزانی سعات چەندە، بەران هەروام لێک دەداوە..! وەختەکی دەرکە کراوە، چاویان بەستم و گۆتیان : یاڵلا بابڕۆین، ئەمنیان بردە ژۆرەکی، چاویان کردمەوە، پیاوەک گۆتی : وا دەتنێرینەوە، سبەینێ چمان پێگۆتی هەر ئەوەیە، پێ خوار دانانێی، باش بزانە لەناو ماری خۆشت کووی بجوولێیەوە ئەمە دەزانین..! هیچ قسەم نەکرد، گۆتی : یاڵلا بیبەن ! چاویان بەستم و هاویشتماینە ناو تڕومبێلی، بەڕێکەتین، درم خۆشبوو، هەزار جار شوکری خوام کرد کە دەربازم بوو، دەققە بە دەققەم دەژمارد کەنگی دەگەمەوە مارێ، خەمەکە ئەوە بوو دیسان چاویان بەستبووم و هیچم نەدەدیت، وام دانابوو بە بیست دەققەی بگەمەوە مارێ، بەران دوو سعات زیاتر سوڕاینەوە، ئاخیری لە جێیەکی ڕایان گرت و چاویان کردمەوەو گۆتیان : یاڵلا دابەزە، خۆم سوڕاند دابەزم، ئێکەک پارەکی پێوەنام و فرێی دامە خوارێ، یەکسەر تڕومبێلەکە بە تەنناش هەستاو بە جێی هێشتم..!

بەینەکی چاوەڕێم کرد، هەتا تڕومبێلەکە بزر بوو، ئەوجە هەستامەوە و تەماشای ئەولاو ئەولام کرد، دیتم دوو سێ کۆران لەولاتری ماری خۆمیان فڕێ دایمە، هوردە هوردە بەڕێکەتم لۆ ماری خۆمان، گەیشتمە سەری کۆرانێ دیتم دنیا کش و ماتە، زۆربەی گلۆپی مارەکان کووژایتەوە، بەوەی زانیم سعات لە دوازدەی شەوێ تێپەڕیەو ڕەنگە دوو و سێی شەوێبی، گەیشتمەوە پێش دەرکەی خۆمان، نەمزانی چبکەم، لە دەرکەی دەم یان نا ؟ چونکە وەختەکە درانگ بوو، دەترسام مندارەکان مشەوەش بن و بتۆقن، ئێ خۆ ناکرێ هەتا سبەینێ لە پێش دەرکەی چاوەڕێ بکەم، بڕۆنێ چم بەسەر هات و چیان لێکردم، وەت لێبکەن نەتانی لە دەرکەی ماری خۆت بدەی، هەندەک جار ژیان زۆر تڕڕووهاتەو پیاو تەممەنای ئەوەی دەکا بمری، بەران هەندە شتی زۆر ناخۆشی بەسەرنێ..!
پاش فکر کردنەوەکی باش بڕیارم دا لە دەرکەی بدەم، دەستم بە جەڕەسی وەنا، بەینەک پێچوو هیچ دەنگ نەبوو، دیسان لێمداوەو لە کەلەنی دەرکەی تەماشام کرد، کەس نەهات ! گۆتم : ئەو جارەش لێدەدەم، ئەگەر نەیان کردەوە، لەپێش دەرکەی دادەنیشم هەتا بەرەبەری ڕۆژ هەراتێ، هەنگی هەر بە خەبەر دێن و دەیکەنەوە، لۆ جاری سێیەم دەستم لەسەر جەڕەسی داناو لام نەبرد، وەختەکی تەماشام کرد گلۆپی مەتبەخێ پێبوو، گۆتم : دەی خوایە ئیشاڵلا دەرکەی دەکەنەوە، وەختەکی داکی ئەحمەدی بە دەنگەکی پڕ لەترس گۆتی : ئەوە کێ ؟ گۆتم : ئەمنم ئەمن، وەرە ئەو دەرکەی بکەوە ! دیار بوو تاساو قسەی پێنەکرا، تەئکید نەبوو هەوم یان نا، خەونە یان ڕاستیە، لۆیێ ویستم بێدەنگی و ترسی وی بشکێنم و گۆتم : ئەمنم ئەمن داکی ئەحمەدی، دەوەرە ئەو دەرکەی بکەوە ! وەکی تەئکید بوو ئەمنم، بە غاردان هات لۆ دەرکەیی و کردیەوە، هەرکە چاوی بەمن کەت، لە خۆشیان وەختبوو بکەوتە ئەو گۆڕەیی و لە خۆ بچی، باوەشم تێکردو نەمهێشت بەربیتەوە، لە هۆڕژنی گریانێیدا و بگریێ و بگریێ، بەڕاستی هەستەکی پڕ لە گریان خەفەت بوو، بەدەستە خۆم نەبوو ئەمنیش دەستم بەگریانێ کردو فرمێسک وەکی بارانی بەهارێ بە هەوری چاوەکانم دا دەهاتەخوارێ، دەبی هەونکە چەند خێزان و خانەوادەی ئەوها هەبن، چاوەڕێبن کوڕیان یان پیاویان لە نیوەی شەوێ لە دەرکەی بداو بە گریانی پڕاو پڕ لە خۆشی بچن درکەی لێبکەنەوە.. ئای دنیای هیچ، هەر پیاوی هیچ لەسەر توو تەڕو هیشکی دەسووتێنی..!
چووینە ژۆرێ و مندارەکان لەگەر گریانی مە هەموو بەخەبەر هاتن، دەورەیان لێدام و تێموەرهاتن، نەمدەزانی کیهان ماچ کەم و کیهانیان لە باوشێ کەم، هەر ئەوەندەم پێکرا سەرم لە سزدەی (سوژدە) داناو تێر تێر مەمنونی ئەو خوایە گەورەی بووم، کە ئەمنی بە خاوو خێزانم شاد کردەوە..! بەینەکی دانیشتم، داکی ئەحمەدی پەرداخە ئاوەکی لۆ هینام و گۆتی : با ئەو نان بکەم حازر ئوو بخۆ دوو لووقمە، ئەتوو حێل برسی لازم ! گۆتم : ناوەڵلا بەس چایەکم لۆ لێنێ، با چایەکی بخۆمەوە، ئەوجە ئاوەکی بەخۆم دادەکەم و نوێژی عیشایێ دەکەم، چونکە هێشتا نەمکردیە..!
چایەکەم خواردەوەو بەینەکی لەگەر منداران دانیشتم، دوایێ ئاوەکم بە خۆ داکرد، نەوێرام بە لیفکەی خۆم بشۆم چونکە پشتم هەمووی برین بوو، زۆری دەویست هەتا ئەو برینانە هیشک دەبن، جلکم لەبەر کردو نوێژی عیشایێم کرد، داکی ئەحمەدی گۆتی : با خەبەر بدەم ئەو خزم ئوو خوشک، ئوو بڕا..! گۆتم : لێیان گەڕێ و مشەوەشیان مەکە، وەختەکە ئی تەلەفۆنی نیە، با مشەوەش نەبن، سبەینێ خەبەریان بدێ، مندارەکان گۆتیان : بابە بڕۆ بنوو ئیسراحەت بکە، گۆتم : نا کوڕم با ئەوشۆ هەموومان پێکەوە بنووین، دەمەوێ ئەوشۆ ئەو جێیەی لێی دەنووم بۆنی هەمووتانی لێبێ..!

جێیان ڕاهێخست و لە بەینی هەر هەموویان پارم داوە، درم هەند خۆشبوو نەمدەزانی ڕوو لە کیهانیان بکەم و تەماشا کیهانیان بکەم، ئەوان هەموویان چاویان لەسەر من بوو، وەکی برێی بڕوایان نەدەکرد ئەمن بەر بوویمە..! ناهەق نەبوون، لەو ڕەشهەراتی ناوەڕاستەی هەر ئەوەندە ئاسانە کە بن بزر کرای، ئیدی زەحمەتترین چشت ئەوەیە ؛ جارەکی دی چاوت بە دنیایێ بکەویتەوە، برادەرەک دەیگۆ : جارەکی گیرام و ئەمنیان فڕێدا زێر زەمینەکی، دەوری پاش عەسرێ بوو گیرام، وەکی چوومە ژۆرێ کۆمەرە خەرکەک گیرابوون نوێژیان دەکرد، دیقەتم دا دوو ڕکەعات نوێژیان کرد، وەکی لێبوونەوە، گۆتم : ئەوە لۆ دوو ڕکەعات نوێژتان کرد ؟ گۆتیان : ئەدی نوێژی سبەینێ دوو ڕکەعات نیە!؟ گۆتم : بابە نوێژی سبەینێی چ ئێستا پاش عەسرە..! سەریان سوڕماو گۆتیان : لێمان مەگرە، چونکە سارونیوەکە لەو زێر زەمینەینەو ئەوەی ڕۆناکایی بی نەمان دیتیە، نازانین نەشەوەو نە ڕۆژە، ئەمە بە مەزەندەو ئاقری خۆمان وامانزانیە ئێستا وەختی نوێژی سبەینێیە..! ئای دنیای ستەمکاران چ دنیایەکە، لۆ دەبی وا لە برای خین و گۆشتی خۆیان بکەن و ژیانی ئێکدی تارو مارکەن..! لەو فکرو خەیارانە دابووم و چاوم چووە سەر ئێکدی و خەوم لێکەت، نازانم چ وەختەکی خەوم لێکەت، بەران چاک دەزانم پێشی داکی ئەحمەدی و مندارەکان خەوم لێکەت، چونکە ئەوان باوەڕیان نەدەکرد ئەمن بەربوویمەو هەر تەماشایان دەکردم..!
لەگەر بانگی بەیانی بەخەبەر هاتم، دەسنوێژم شووشت و نوێژی بەیانیم کرد، مندارەکانم گاز کرد لۆ نوێژێ و بەخۆشم هەندەک قورئانم خیند، پاشان پارم داوەو گۆتمە داکی ئەحمەدی : ئەوڕۆ چەند شەمە ؟ گۆتی : لۆ ئەتوو نازانی ئەوڕۆ جار شەم (چوارشەم) ؟ گۆتم : ناوەڵلا، لۆ هەتا نەهاتمەوە مارێ و تەماشا سعاتیم نەکرد دەمزانی سعات چەندە..!؟ دیسان خەوم لێکەتەوە..
وەختەکی لەگەر دەنگە دەنگ و قەرە بارغی بەخەبەر هاتم، داکی ئەحمەدی گۆتی : هەستە زل ئەتوو بکۆڕ (بگۆڕە)، هاتین ئەو حەموو میوان..! هەستام دەم و چاوم شووشت و جلکم گۆڕی و چوومە دیوەخانی، وەکی دەبینم، برایەکانم و هەموو دەرو دراوسێم لەوێ خڕبووینەوە، جەعۆ وەکی چاوی بەمن کەت ئاگری تێبەربوو، غاریداو باوەشی تێوەرینام، ماچی کردم و بگریێ و بگریێ، هەر چەندم کرد بەری نەدەدام، مێوانەکان چاوەڕێ بوون جەعۆ بەرم داو بێن دۆقەم لەگەر بکەن، مام عەوڵا توڕە بوو و گۆتی : کورە دە بەری دە هەی توخمە سە، وەتێدەگا بەس ئەو سووی لە ئوستاجی بوویتەوە، مام عەوڵا غاریداو پڕی دامێ، ممکینە شازدە ماچی لێکردبم، دەمدیت کوو فرمێسک هەردوو لا ڕوومەتی مام عەوڵای لە ئاوێ هەرینایە، ئیدی برایەکانم و خزم و دەرو دراوسێ هەموو تێر ماچیان کردم و بەخێراتنەوەیان کردم، هەزار جار شوکری خوایان کرد کە ڕزگارم بووە، عومەر گورینگ گۆتی : وەڵلاهی ئوزتاج ئەمن خەریکی مززەخە پێکردنێ بووم و قوومم لە سۆندەی دەدا، وەختەکی داکی ئەعمەدی لە دەرکەی داو سێ چار سەموونی دامێ و گۆتی : ئەوە خێری بەربوونی بابی ئەحمەدیە، بڕوات هەبی لەخۆشیان دەستم بە گریانێ کرد، هاتمە دەرێ کردمە هەراو گۆتم : کورە عالەمینە وەرنە دەرێ وەزیرۆکێمە بەبەر عافواتی کەتیە..! ئیدی خەرکی کۆرانێ خڕبوونەوەو هەموو هاتین..! مام عەوڵا گۆتی : ئێ باشە ئوستاج ئەتوو شەوێ هاتیەوە غێر خەبەرەکت دەدا هەی ڕەعمەت لەبابت، گۆتم : وەڵلا زۆر درەنگ بوو وەکی هاتمەوە، کۆران هەمووی نووستبوو، گۆتم : با ئەزیەتی کەس نەدەم، شەمسەدین گەندەبای گۆتی : وەڵلا غەدرت کردیە دەبایە خەبەرت بدەباینێ، پیرداود بێ ددان گۆتی : بڕوات هەبی لۆ نوێژی سبەینێ بەپێش دەرکەتان تێپەڕیم و درم خرپەکی کرد، گۆتم : وەڵلاهی ئەگەر درۆم لەگەر خۆم نەکردبی کۆران بۆنی ئوستاجی لێدێ..! زۆر مەمنونی هەموویان بووم و دوعام زۆر لۆ کردن، کە ئەو ماوەی ئەمن گیرابووم، ئەوان ئاگایان لە مارێ بووەو نەیانهێشتیە بێ نازبن..!
بەینەکی باش قسەی خۆشمان کرد، جەعۆ گۆتی : ئەرێ گدۆ، خۆ لەوێ لێیان نەدای، مەخسەدم شاپ شاپانێیان پێنەکردی ؟ مام عەوڵا هەریدایێ و گۆتی : جەعۆ دەزانی ئەتوو زۆر کەری و لە مەجید دۆنکیش کەرتری ! ئاخر هەی بێ ئاقر، ئەوە وەزیرە وەزیر، کوو لە وەزیری دەدرێ، ئاخر ئەو پیاوی دەورەتیە، جەعۆ گۆتی : ئا ئێ ئێ، ئەدی باشە لۆ هەنکی چەنگەکی تێمایە، ماخران هەونکە لەگەر عەلەشیشەکی بیکێشی عەلەشیشەکە لە تەرازووی بە عاردی دادێ..! مام عەوڵا گۆتی : بەسە چیدی چەنەی لێمەدە، لۆ چما ئوستاج میرۆیە هەتا لێی بدەن ! گۆتم : لۆ لە میرۆیان دایە مام عەوڵا ؟ گۆتی : بەخۆت دەزانی میرۆ زەلامەکی بڕەک کەرە، ڕۆژەکی بەدوو سەرو سۆراغی توو دادێ و دێتە ئەوجێی ئەتوو لێ گیرابووی، لە دەرکەی دەکاتە هەراو دەرێ ئیللاوبیللا دەبی ئوستاجی ببینم، زۆری لەگە خەریک دەبن بڕوا، ئەو هەر ناڕوا، نازی ئەوەیان بەسەر دەکا وەختی خۆی لەگەریان بووەو لەسەوان لەشەڕەکی دوو فیشەکی پێ دەکەوی، پێی دەرێن وەرە بیبینە، ئەویش لە بێ ئاقری خۆی وەپێشیان دەکەوی، کاکە دەیبەنە ژۆرێ و لە غورفەکی دەکەن و بە سێ چار زەلامان دەکەونە سەری و هەنکی یەک کەری لێدەدەن، قورعان بەهەقت بە ساعێبت، مانگەکی نیوەرمەکمان لە پشتی نایە هەتا بڕەک هاتتەوە سەرەخۆ، هەونکەش وەکی دەڕوا قوونی لە دووی دەخشێ، جەماعەت هەندەکیان زۆر پێکەنین و هەندەکیش سەریان با دەدا، گۆتم : پەکوو وەڵلاهی سووم لە میرۆی بۆوە ! مام عەوڵا گۆتی : گێمەدێ ئوستاج، بە قوربانی تووبی، مهیم ئەتوو بەسەلامەتی دەرچووی..!
هەتا دەوری نیوڕانێ بە قسەی خۆشمان بە ڕێکرد، پاشان سفرە ڕاهێخستراو نانیان دانا، نان چ نان، ئاوەی حەز بکەی لەسەر سفرەی بوو، کفتەو شفتەو دۆڵمەو برنج و ترش و مریشک و گۆشت و تەرتیبات، پێم عەنتیکەبوو ئەو هەموو شیوە لێندرایە، مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج پێت عەنتیکە نەبی، هەر شیوەی ئی جیرانەکیە، هەر ماری چی لێنایە هیناتیە ئێرە، ئەدی جیرانەتی لۆ ڕۆژی ئەوها نەبی لۆچ باشە..!؟

ناوی خوامان لێهیناو دەستمان پێکرد، مام عەوڵا پارچە ماسیەکی ڕاکێشاو لە پێشە منی داناو گۆتی : ئوستاج ئەوەی بخۆ، خانێی خێزانم لێینایە، بەڕاستی وەستایە لە ماسی لێنانێ ! سوپاسم کردو لۆ سوحبەتێ گۆتم : دەترسێم ئی ست زولەیخای بی و بەدزیت هینابی !؟ مام عەوڵا ڕەنگی وەکی خورمای لێهات و گۆتی : باسی ئەو پیرە سەیەی مەکە، هەی لەگەر شەیتانی بە نەعلەت بی..! پێم عەنتیکەبوو مام عەوڵا ئەوهای گۆ، بەران لێم نەپێچاوە، گۆتم : با دەورو بەرمان چۆلبی، هەنگی بە دوو بە سەرو سۆراغی ئەو قسەی دادەچم، وەختەکی گۆتیان : میرۆ هات میرۆ، هەستامەوە بە ڕەو ڕووی بچم، مام عەوڵا گۆتی : لێی گەڕێ بەخۆی دێتە ژۆرێ، بەدوو بۆنی نەوسێ داهاتیە ! میرۆ گەیشتە ژۆرێ و سەلامی کرد، تەماشام کرد، دوو دار شەققەی لەبن هەنگریەو بە لاو نیوو دەڕوا، غارم دا دۆقەکم لەگەر کردو دوو سێ ماچم لێکرد، هینام لە نێزیکی خۆم دامنا، زۆر بەخێراتنم کردو ئەویش دری زۆر خۆش بوو کە بەربوویمە، گۆتم : میرۆ، زۆرم پێناخۆشبوو لەسە من ئەوهات لێهاتیە، گۆتی : هەر گێش مەدێ ئوستاج، مهیم ئەوەیە ئەتوو بە سەلامەتی دەرچووی، بڕوات هەبی ئەمن قەت لەو فکرو خەیارەی نەبووم ئەوهام لێبکەن، زۆر بە موسەیتیری چووم و ئاخر ئەمن لۆ وان لەمردن گەڕامەوە، پەنجا بتلە خینیان تێکردم و شەش مانگ لە خەستەخانەی کەتم، ئەوە هەمووی بەلایەکی تاکە گوونەکیشم لەسە وان دانا..! جەماعەت هەمووی لەسە پشتێ کەتن، گۆتم : تاکە گوونی چ میرۆ، گۆتی : ئێ لەوشەڕەی لێ بریندار بووم، فیشەکەکی سەگباب هات و گونەکی فڕاندم..! گۆتم : پەکوو وەڵلا پێم ناخۆشبوو، جەعۆ گۆتی : برێ هەونکە تاک ئیش دەکەی و مەکینەت دەلەرزی..! میرۆ گۆتی : هەقی خۆتە جەعۆ، بریا بەگێی تووم بکردبایەو وەکی توو دنیام بە گێلی بگرتباو خەریکی کۆتر بازی بام..! گۆتم : خۆ تاکە گونەکەی دیت سەلامەتە ؟ گۆتی : ئا ئا، پاش ئەوەی چابوومەوە دوو جار لێفم نوێ کردەوە ! گۆتم : لۆ ئەتوو چەند ژنت هەیە ؟ میرۆ گۆتی : خوا نەیبڕی سێ، وا لەدوو چارەمیش دەگەڕێم..! مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج ئەمە بە تایفە عەزمان لە تەنەوعات و تەرعاو تەرعیە..!
هوردە هوردە خەریکی نان خواردنێ بووین، جەعۆ گۆتی : وەڵلاهی گدۆ ئەمن چ باوەڕ ناکەم لەتوویان نەدابی، ئاخر میرۆ هاتیە بەس پرسیارەکی تووی کردیە وا بە دار شەقەی دەڕوا، ماقول نیە تۆپانێیان بەتوو نەکردبی..! خوا خێری پیرداود بێ ددانی بنووسی گۆتی : جەعۆ چیدی لەوچەی بکەی دێم گونت لەبن و پۆتکەوە دردەینم، بەسە ببڕێنەوە..! بەو قسەی پیرداود بێ ددانی زانیم، وا پێدەچی ئەویش سەرو سەودایەکی لەگەر لێدان و کووتانێ هەبووبی، میرۆ گۆتی : بڕوا بکە ئوستاج وەکی لە سەتوو لێیان دەدام ئەمن هەردوو دەستم بە گونم وەنابوو، زۆر ترسام پێلەقەکی لەوێ بدەن و ئەویش فت کەن، بەران باش بوو خوا ڕەعمی کرد، جەماعەت تێکڕا کردیانە سوحبەت و گۆتیان : کا لۆ ئەوێ ڕۆژێ..!
نان خوراو سفرە هەرگیراو چایە ڕێز کرا، جەعۆ لە دیار سەماوەری دانیشتبوو، ماشەڵلا دەست و چایەپەست و سەماوەری جوان بوو، دەتگۆ پەنجا سارە چایەچیە، دوو سێ چایەی عەننابیمان لەسەر کرد، مندارەک هات گۆتی : مامەستا مەلا فەیزوڵلا بەخۆو بە سێ چار زەلامان هاتن، هەستاینەوەو بە پیریان وەچووین، سەلامیان کردو چاک و چۆنیمان کردو ئێکدیمان ماچ کرد، تەشریفیان هینا ژۆرێ، بەگەرمی بەخێراتنم کردن، مامەستا مەلا فەیزوڵلا گۆتی : بەڕاستی پێمان خۆشبوو، خوا نەجاتی دای و لەخوای بەزیادبی، زۆر مەمنونیان بووم و دوعام کرد تووشی چ بەراو موسیبەتان نەبن، میرۆ هەریدایێ و گۆتی : ئەرێ مامەستا ڕات چیە بەو پیاوانەی دەچن بەدزی ژنێ دەینن، ئەدی ئەنگۆ نارێن دینی معەمەدی بە ئاشکرا خۆشە..! مام عەوڵا گۆتی : مامەستا زۆر ڕووی مەدێ ئەوە ئاقری زۆر مەزبووت نیە، جەعۆ گۆتی : وەڵلا مامەستا میرۆ چ عەیبی نیەو دەرێی سەی هارە، ئەو سوعالە شمولی عەولارۆکی دەکا لۆیێ ئەرقەلەی داوێتێ ! مامەستا مەلا فەیزوڵلا زانی وەزعەکە تیر دەبی، لۆیێ گۆتی : کاکە هەر کەسەو وەزعەکی تایبەت بەخۆی هەیە، وەزعی توو لەگەمن جودایەو ئیمنیش لەگەر ئێکی دی جودایە..! گۆتم : ئەرێ مامەستا لەگەر مزگەفت و جەماعەت و خوتبەی کوی ؟ گۆتی : وەڵلاهی لەگەر مزگەفت و جەماعەتێ باشین، بەران لەگەر خوتبەی باش نیمە ! شەمسەدین گەندەبای گۆتی : دە لۆ وەزیرۆکێمە باس کە بزانە چیان بەسەر هینای، ئەو چونکە چەند مانگە گیرایە و ئاگای لە بەعس و خواسی دنیایێ نیە..! گۆتم : لۆ چبووە مامەستا ؟ مامەستا گۆتی : وەڵلا ئەوجە چنەبووە ! هەر لەسەر ئەوەی قسەی حەقم دەکردو دیفاعم لە فەقیرو فوقەرای دەکرد لە خوتبەی، ڕۆژەکی گازیان کردم و سیاسەتی سەیان پێکردم، گۆتیان : لەوەپاش چت پێ دەرێین باسی ئەوەی دەکەی، ئەو زەمان نەما بەکەیفی خۆت بەناو کەوی، ئاگامان لێیە زمان درێژی دەکەی، سیدیەکیان پیشان دام و گۆتیان ئەو هەموو خوتبەکانی تووە، دەزانین چ دەرێی و چ نارێی ! گۆتم : وەڵلاهی ئەوەی هەقبی دەیرێم و لەسەرم دەن تەنازول ناکەم، گۆتیان : دە مادام وەیە بڕۆوە مارێ و واز لە خوتبەی بینە، جارەکیدی لەسەر مینبەری نەتبینینەوەو بەس دەتانی پێشنوێژی بکەی، ئیدی لە هەنگیوە نەیانهێشتیە خوتبەی بخینمەوە..!
مایتی...[1]
ئەم بابەتە 1,169 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 85
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 24-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 24-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,169 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گوندی سەرگەڵوو ساڵی 1975
کورتەباس
ڕۆژ ژمێری کوردی
کورتەباس
ژیانی کوردەواری
ژیاننامە
سەید حیکمەت
ژیاننامە
تینا سۆران
پەرتووکخانە
چیرۆکی ژیان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای زەرزوان
ژیاننامە
سیروان عەزیزی
پەرتووکخانە
پێڕەوبەندیی لەئاستەکانی زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
بەشێک لە قوتابییانی قوتابخانەی کەندێناوە لە مەخموور ساڵی 1979
ژیاننامە
نوور یوسف
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی سێیەمی قوتابخانەی بارزان لە سلێمانی ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
لاپەڕەیەکی پێچراوە لە ژیانی موفتی زەهاوی
ژیاننامە
سەعید سیاسی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای سەردار
وێنە و پێناس
ئیبراهیم ئەحمەد و فەرهاد پیرباڵ ساڵی 1990
شوێنەوار و کۆنینە
مزگەوتی گەورەی ئامەد
پەرتووکخانە
هەرزەکار لە تاراوگە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
ژیاننامە
هاوڕێ کێخوا عەبدەی سماقوڵی
کورتەباس
خەوبینین و خەوەکەی لالە سەرحەد
ژیاننامە
ڕۆژان ئیدریس عومەر کەورینی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مەليحە ساڵح عەباس
کورتەباس
پێک هاتنی وشە لە شێوەی سلێمانیدا
وێنە و پێناس
باخچەی تەما لە ئامەد 2024
پەرتووکخانە
مێژوی دۆڵی سماقوڵی
پەرتووکخانە
کەم و کورتی دادوەری لێپرسراوێتی بۆ‌ تاوانەکانی داعش لە عێراق
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
جەلال باڵان
ژیاننامە
ئاواز حەمەعەلی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
حەسەن گەرمیانی
30-10-2009
هاوڕێ باخەوان
حەسەن گەرمیانی
ژیاننامە
شێروان بابان
17-05-2021
ڕۆژگار کەرکووکی
شێروان بابان
ژیاننامە
ئەحمەد زەردەشت
03-09-2021
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد زەردەشت
هۆنراوە
زارا محەمەدی
08-01-2022
زریان عەلی
زارا محەمەدی
ژیاننامە
شێخ عەلی
12-07-2023
ڤەژەن کشتۆ
شێخ عەلی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ڕۆژان ئیدریس عومەر کەورینی
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چیرۆکی ژیان
17-08-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
مێژوی دۆڵی سماقوڵی
17-08-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
هاوڕێ کێخوا عەبدەی سماقوڵی
17-08-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پارت و ڕێکخراوەکان
چاپەمەنی مانگ
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێڕەوبەندیی لەئاستەکانی زمانی کوردیدا
17-08-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەید حیکمەت
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەرزەکار لە تاراوگە
17-08-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سەعید سیاسی
17-08-2024
کشمیر کەریم
شوێنەکان
کانیاتا
17-08-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت
  531,728
وێنە
  107,715
پەرتووک PDF
  20,026
فایلی پەیوەندیدار
  101,228
ڤیدیۆ
  1,476
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
303,386
Kurmancî - Kurdîy Serû 
89,005
هەورامی 
65,853
عربي 
29,431
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,084
فارسی 
9,002
English 
7,423
Türkçe 
3,612
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,495
Pусский 
1,134
Française 
336
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
46
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
балгарская 
1
ترکمانی 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,245
پەرتووکخانە 
25,375
ژیاننامە 
24,803
کورتەباس 
17,332
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,561
پەند و ئیدیۆم 
12,796
شوێنەکان 
11,710
شەهیدان 
11,568
کۆمەڵکوژی 
10,888
هۆنراوە 
10,233
بەڵگەنامەکان 
8,327
وێنە و پێناس 
7,322
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,150
ناوی کوردی 
2,078
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,449
ڤیدیۆ 
1,376
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
819
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
728
شوێنەوار و کۆنینە 
633
فەرمانگەکان  
269
گیانلەبەرانی کوردستان 
243
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
182
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
323
PDF 
30,566
MP4 
2,399
IMG 
196,801
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گوندی سەرگەڵوو ساڵی 1975
کورتەباس
ڕۆژ ژمێری کوردی
کورتەباس
ژیانی کوردەواری
ژیاننامە
سەید حیکمەت
ژیاننامە
تینا سۆران
پەرتووکخانە
چیرۆکی ژیان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای زەرزوان
ژیاننامە
سیروان عەزیزی
پەرتووکخانە
پێڕەوبەندیی لەئاستەکانی زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
بەشێک لە قوتابییانی قوتابخانەی کەندێناوە لە مەخموور ساڵی 1979
ژیاننامە
نوور یوسف
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی سێیەمی قوتابخانەی بارزان لە سلێمانی ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
لاپەڕەیەکی پێچراوە لە ژیانی موفتی زەهاوی
ژیاننامە
سەعید سیاسی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای سەردار
وێنە و پێناس
ئیبراهیم ئەحمەد و فەرهاد پیرباڵ ساڵی 1990
شوێنەوار و کۆنینە
مزگەوتی گەورەی ئامەد
پەرتووکخانە
هەرزەکار لە تاراوگە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
ژیاننامە
هاوڕێ کێخوا عەبدەی سماقوڵی
کورتەباس
خەوبینین و خەوەکەی لالە سەرحەد
ژیاننامە
ڕۆژان ئیدریس عومەر کەورینی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مەليحە ساڵح عەباس
کورتەباس
پێک هاتنی وشە لە شێوەی سلێمانیدا
وێنە و پێناس
باخچەی تەما لە ئامەد 2024
پەرتووکخانە
مێژوی دۆڵی سماقوڵی
پەرتووکخانە
کەم و کورتی دادوەری لێپرسراوێتی بۆ‌ تاوانەکانی داعش لە عێراق
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
جەلال باڵان
ژیاننامە
ئاواز حەمەعەلی
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێنە و پێناس - دەیە - 60ەکان (60-69) وێنە و پێناس - سەدە - سەدەی 20 (1900-1999) وێنە و پێناس - شار و شارۆچکەکان - کەرکووک وێنە و پێناس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان شەهیدان - ڕەگەزی کەس - نێر شەهیدان - نەتەوە - کورد شەهیدان - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهیدان - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - نەغەدە شەهیدان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.25 چرکە!