ناونیشان: کیشوەری ئاسیا
ئامادەکردن: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
$سەرچاوەی وشەی ئاسیا$
وشەیەکی يۆنانی کۆنە بە واتای ڕۆژهەلات یان ئەو وڵاتانەی خۆری (تێدا هەڵدێت) یان ناوەکە لە زمانی ئەکادییەوە هاتووە (زمانێکی کۆنی عێراقە) لە وشەی ئاسۆ بە واتای ڕۆژهەڵات.
$شوێنی جوگرافیایی کیشوەری ئاسیا$
کیشوەری ئاسیا گەورەترین کیشوەرە لەسەر ڕووی زەوی، ئاسیا دەکەوێتە نیوە گۆی باکووری ڕۆژهەڵاتی گۆی زەوی، سنووری ئاسیا بریتیە لە زەریای بەستەڵەکی باکوور لە باکوورەوە و لە باشوورەوە زەریای هیندیە و لە باکووری ڕۆژئاواوە ئەوروپایە و لە ڕۆژئاواوە دەریای ناوەڕاستە، و نیمچە دورکەی سیناء کیشوەری ئاسیا بە کیشوەری ئەفریقیا دەبەستێت.
کیشوەری ئاسیا پێی دەوترێت کیشوەرە زەردەکە.
چونکە زۆربەی دانیشتوانی کیشوەرەکە ڕەنگی پێستیان زەرد باوە. یان بەهۆی ئەوەی زۆربەی دانیشتوانی دەکەونە وڵاتی چین و ڕەنگی پێستیان زەرد باوە.
$وڵات و دانیشتوان$
لە کیشوەری ئاسیا 48 وڵاتی سەربەخۆ و 4 قەوارەی نیمچە سەربەخۆداهەیە، ژمارەی دانیشتوانی 4.5 ملیار کەسە، واتا لە 60% دانیشتوانی جیهان پێک دێنێت.
$ڕووبەری کیشوەری ئاسیا$
ئاسیا بە پلەی یەکەم دێت لە ڕووبەرەوە لە نێوان کیشورەکانی جیهان کە ڕووبەرەکەی نزیکەی 44.579.000کم². و لە 8.7%ی گۆی زەوی پێک دێنێت، و لە 30%ی وشکانی گۆی زەوی داگیر کردووە.
$زمان$
کیشوەری ئاسیا نیشتمانی ژمارەیەک زۆر لە زمانە جیاوازەکانی جیهانە و نزیکەی 2301 زمان له ئاسیا هەیە، بەشێوەیەک هەندێک دەوڵەت زیاتر لە یەک زمانی تێدایە.
$شارستانییەت$
کیشوەری ئاسیا سەرچاوەی شارستانیەتە کۆنەکانی جیهانە وەکو شارستانییەتی وڵاتی نێوان دوو ڕووبار و شارستانییەتی دۆڵی سند و میتانی و میدی و کاردۆخی و هۆنگی و شارستانییەتی بابل و فارس و سۆمەر و چین و هیند و حیتی و فینیقی و شارستانییەتی ئیسلامی.
$ڕژیمی ڕامیاری$
هەندێک دەوڵەت ڕژیمی پاشایەتی جێبە جێ دەکات،
و هەندێکێ دیکەدا ڕژیمی کۆمۆنیستی جێبە جێ دەکات، و هەندێک دەوڵەتدا ڕژیمی دیمۆگراتی ودەوڵەت هەیە ڕژیمی کۆماری جێبە جێ دەکات.
$ڕێکخراوە ڕامیارییەکان$
لە کیشوەری ئاسیا، هەندێک ڕێکخراوی دەوڵەتی و بازرگانی دەرکەوت وەک دەستەی وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و یەکێتی وڵاتە سەربەخۆکان و دەستەی هاوکاری ئاسیا
و ناوچەی زەریای هێمن، و یەکێتی باشووری ئاسیا بۆ هاوکای هەرێمی.
$ئایینەکان$
کیشوەری ئاسیا نیشتمانی ڕەسەنی زۆربەی ئاینە سەرەکییەکانی جیهانە وەکو ئاینی جولەکە و ئیسلام و گاور و شوێنی دروست بوونی فەلسەفی هیندۆسی و بودی و ژاپۆنی و کۆنفۆشی.
$بەرزترین لوتکە ئاسیا لوتکەی ئەڤەرێستە کە بەرزیەکەی (8848م).$
درێژترین ڕووبار لە ئاسیا ڕووباری یانکستی (6300م) لە چین.
گەورەترین وڵاتی ئاسیا لە ڕووبەردا ڕوسیایە و ڕووبەرەکەی(17,100,000کم²).
بچووکترین وڵاتی ئاسیا لە ڕووبەردا ماڵدیفە وڕووبەرەکەی (116)میلە.
گەورەترین وڵاتی ئاسیا لە ڕووی ژمارەی دانیشتوان چینە (1٬401٬950٬000) کەس.
بچووکترین وڵاتی ئاسیا ڕووری ژمارەی دانیشتوان ماڵدیفە(427، 756)کەس.[1]