کۆلێرا
قەسیدە: نازک ئەلمەلائکە
وەرگێڕانی: #ڕۆزا حەمە ساڵح#
شەوێکی کشومات
گوێبیستی دەنگی نوزە و ئازارم
لە قوڵایی تاریکیدا، لە ژێر بێدەنگیدا، لەسەر مردوەکان
هاواری بەرز، نائارام
خەمێکی هەڵچوو، ئاگرگرتوو
ئاهو حەسرەتەکانی شۆکت دەکات.
دڵەکان دەکوڵێن
لەناو زنجه کشوماتەکان خەم هەیە!
لە هەموو شوێنێکدا ڕۆحێک لە تاریکیدا هاوار دەکات.
لە هەموو جێگایەک دەنگێک دەگری،
ئەمەیە کە مەرگ لەت لەتی دەکات.
مەرگ، مەرگ، مەرگ
ئەی خەمی هاواری نیل، مەرگ چی کرد!
ڕۆژ هەڵهات
گوێ دەگرم بۆ شوێنپێی ڕێبواران
لە بێدەنگی دەمەوبەیاندا، هاواردەکەم.
تەماشای ئەوانە دەکەم دەگرین
ده مردوو، بيست
ناژمێریت هاوار و گریانەکان!
گوێم لەدەنگی منداڵێکی هەژارە
مردوو، مردوو، ژمارەکان ونبوون
مردوو، مردوو، داهاتوو نەما
لەهەموو جێگایەک لاشەیەک هەیە
کەسێکی دڵتەنگ دەیلاوێنێتەوە!
هیچ ساتێکی دڵخۆشکەر نییە، بێدەنگی نییە
ئەمە بوو مەرگی سەرسورهێنەر!
مەرگ، مەرگ، مەرگ
مرۆڤایەتی سکاڵا دەکات،
سکاڵا لە وەی مەرگ دەیکات.
کولێرا
لەناو ئەشکەوتی ترسدایە!
لەگەڵ پارچە لەت لەت کراوەکاندا
لە بێدەنگییەکی درندەی بێکۆتایدایە
کە مەرگ دەرمانێتی،
دەردی کۆلێرا بە ئاگا هات
بە ڕقەوە پاڵێکی توند دەنێت،
دۆڵ شیوی بەرفراون دەڕوخێنێت،
شێتانە دەلەرێتەوە و هاوار دەکات،
گوێبیستی ئەو دەنگانە نییە کە دەگرین.
لە هەموو شوێنێکدا و لە پشت هەر پارچەیەکی ژەنگاویدا
لە زنجی جوتیارێکی ژندا، لە ماڵەوە
هیچ شتێک نییە جگە لەهاواری مەرگ.
مەرگ، مەرگ، مەرگ،
لە کەسێتی کۆلێرای دڕندە،
مەرگ تۆڵە دەکاتەوە!
بێدەنگی تاڵە
هیچ شتێک نییە جگە لەگەڕانەوەی ئەڵاهوو ئەکبەر،
تەنانەت گۆڕ هەڵکەنەکە
شوێن و شوێن کەوتەی نییە
بانگخوێنی مزگەوتەکەش مرد،
مردووەکە بانگی لەسەر دەخوێنێ!
هیچ نەماوە جگە لە گریان و هەنسک،
مناڵ بەبێ دایک و باوکە،
بەدڵێکی کوڵەوە دەگری،
بێگومان بەیانی ئەم پەتا دڕندەی پێدەگات.
ئەی تارمایی کۆلێرا: هیچ شتێک نەما،
هیچ شتێکیش نییە جگە لە خەم بۆ مەرگ.
مەرگ، مەرگ، مەرگ
ئەی میسر: مەرگ هەستەکانمی ڕێزە ڕێزە کرد.[1]