هاوڕێیەکی مەزن
کۆمپیوتەرەکەی هاوڕێم
بۆ ژیانم پێویستە
گەنجینەی زانیارییە
لە لای من خۆشەویستە
سەرم تەواو سوڕماوە
چۆن ژیرانە کاردەکات!
بە وشە و وێنە و یاری
ئەرکی خۆی ئەنجام دەدات
کاری زۆر ورد و جوانە
لێزان و شارەزایە
چیم بوێ لێی دەپرسم
چونکە وەڵامی لایە
ئامانجی تەواو ڕوونە
ئەویش خزمەتکردنە
هەر بۆیە خۆشمدەوێ
هاوڕێیەکی مەزنە
18/3/2016هەینی
ئەم هۆنراوەیە لە ژمارە (227) ی گۆڤاری (پەپولە) بڵاوکراوەتەوە.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی#[1]