گۆرانی بولبول
بولبولێکی بچکۆلەم
لە ناو قەفەس دانابوو
ڕۆژێک بینیم غەمبارە
زۆر لاواز و داماو بوو
ئازادم کرد لە ژیان
فڕی بە دڵێکی خۆش
بە نەغمە و ئاوازی جوان
بۆی وتم گۆرانی خۆش
وتی: ئۆخەی سەربەستم
وادەدەم لە شەقەی باڵ
ئاواز و گۆرانی من
دیارییە بۆ تۆی مناڵ
دیلێتی لە ناو قەفەس
هەتا بڵێی ناخۆشە
ژینی ئاسمان و زەوی
هەر بەئازادی خۆشە
منیش زانیم ئازادی
چەندە بۆ خۆم ڕەوایە
لای هەموو بوونەوەرێ
هیواو خۆزگە و خولیای
ئەم هۆنراوەیە لە ژمارە (231) ی گۆڤاری (جگەرگۆشەکان)و ژمارە (104)ی گۆڤاری (گوڵەکان) بڵاوکراوەتەوە.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی#[1]