بچکۆلە بۆ ئیلیانا
ئێسکسوکی بچکۆلە
بەخێرهاتی بۆ ژیان
جوانی وەکو بەرخۆلە
ئەی خنجیلەی بێزیان
چاو دەگێڕی برسیتە
نازانی بڵێی چیمە
بە گریان و هاوارت
پێمان دەڵێی برسیمە
ئارامبە ئازیزەکەم
فرمێسک لە چاوانتایە
ئێستاکە دەتخەوێنێ
شیر و باوەشی دایە
دڵخۆشین بە هاتنت
ئەندامی تازەی خێزان
ئەمڕۆ بێ هێز و توانای
سبەی کارامە و لێزان
13 – 1 2018 شەممە
ئەم هۆنراوەیە لە ژمارە (135)ی گۆڤاری (گوڵەکان) بڵاوکراوەتەوە.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی#[1]